بابهت: پێویستە هۆزەبانە و خەتەنە بۆ منداڵ بكرێ .
پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەفەرموێ:((مع الغلام عقيقة، فأهريقوا عنه دماً، واميطوا عنه الأذى)). رواه البخاري ومسلم
واتە: كوڕ لەو كاتەی لە دایك دەبێ دەتوانرێ هۆزەبانە(عقيقة)ی بۆ بكەن بە سەربڕینی مەڕ و، سەرتاشینى.
هەروەها پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەفەرموێ: ((كل غلام مرتهن بعقيقته، تذبح عنه يوم سابعة، ويسمى فيه، ويحلق رأسه)).
واتە: هەمو منداڵێك كە لە دایك دەبێ، مەڕ سەربڕینەكەی دەبێتە بارمتەی ئەو، لە هەفتەمین رۆژدا دەكرێ و، ناو لە منداڵەكە دەنرێ و سەری دەتاشرێ. [ ئێمە تاقیمان كردۆتەوە و كەسانی تریش تاقیان كردۆتەوە، كە ئەم سەرتاشینە باشترین ئاكامی بوە. وەكو: زۆری و چرِی قژ و رەونەقدارى. بەڵام سەرتاشینەكەی بە گوێزان، دەبێ زۆر بە هێدی و هێمنی و لەسەرخۆیی ئەنجام بدرێ.]
هەروەها دەفەرموێ: ((عن الغلام شاتان مكافئتان وعن الجارية شاة)). رواه أحمد في المسند والترمذي حديث صحيح.
واتە: بۆ كوڕ دوو مەڕ سەردەبڕدرێ و دەكرێتە قوربانی و بۆ كچیش یەك مەڕ.
((أجعلوا مكان الدم خلوفاً يعني في رأس الصبي يوم الذبح له)). رواه ابن حبان (حديث صحيح)
واتە: لەو رۆژەى كە هۆزەبانە دەكرێ، لەجیاتى خوێن لەسەرى منداڵ هەڵبسورێ، بۆنى پیادا بكەن.
خاتو عائیشە گوتویەتى: لە سەردەمى نەفامیدا گەر هۆزەبانەیان بكردایە، لۆكەیان بەخوێنى هۆزەبانەكە دەكرد، جا گەر سەرى منداڵەكەیان بتاشیبایە، لۆكە خوێناویەكەیان لەسەر منداڵەكەیان دادەنا، جا پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرموى: ((أجعلوا مكان الدم خلوفاً أي طيباً...)).
((عقَّ رسول الله صلى الله عليه وسلم عن الحسن والحسين وختنهما لسبعة أيام)). رواه البيهقي (حديث صحيح).
واتە: پێغەمبەری خوا هۆزەبانەی بۆ حەسەن و حوسێن كردوە، لە هەفتەمین رۆژی لە دایك بونیان خەتەنەی كردون.
جا لەبارەی خەتەنە كردن، لە كتێبی (حياتنا الجنسية)ی دكتۆر ێبری القبانى دا هاتوە: خەتەنەكردن كارێكی تەندروستی زۆر چاك و بەرزە، خاوەنەكەی لە زۆر دەرد و نەخۆشی دەپارێزێ، خەتەنەكردن چەند سودێكی هەیە كە ئەمانەن:-
1- بە بڕینی قوڵفەی سەری چوك(زەكەر)، خاوەنەكەی لەو ماددە رۆنی و چەورى یە رزگاری دەبێ، كە لەم شوێنەوە دەردەچێ، هەروەها لەو ئاوە چەوریانە رزگاری دەبێ، كە دەبێتە هۆی دڵ تێك دان و قێز لێ بونەوە، ئەوەش دەبێتە مایەی بۆگەنی نەبون.
2- بە بڕینی قوڵفەی سەری چوك مرۆڤ رزگاری دەبێ لە مەترسی نەكشانی چوك.
3- خەتەنە كردن دوچاربون بە نەخۆشی شێرپەنجە (سرطان)) كەم دەكاتەوە. دەركەوتوە ئەم جۆرە شێرپەنجەیە لە لای ئەو كەسانەی، كە قولفەیان تەسكە زۆر ڕو دەدات. ئەوەش لە ناو ئەو گەلانەی دروشمەكانی دین بە جێ دەهێنن زۆر كەمە.
4- گەر پەلە بكەین لە خەتەنە كردنی منداڵ، ئەوا دەتوانرێ دور بخرێتەوە لە توش بونی میزەچڕكەی شەو، یان میز بە خۆ داكردن. زۆربەی منداڵ، كە لەسەر جێگاكەی میز بەخۆیدا دەكات بەهۆی پێچەوانەیی دەمارەوەیە، كە سەرچاوەكەی قوڵفەی چوكەكەیە، كە لە پێستی خوارەوەی بە درێژی دەمێنێتەوە.
5- بە خەتەنە كردنی منداڵ مەترسی زۆر كردنی دەستپەڕ(العادة السرية) كەم دەكاتەوە، چونكە بونی قوڵفە و ماددەی چەوری، دەمارەكانی دەورەی چوك دەبزوێنێ، وا لە هەرزەكار(مراهق) دەكات، كە بیخورێنێ و زیاد لە پێویست گەمەی پێ بكات.
6- خەتەنە كردن كاریگەرى یەكی ناڕاستەوخۆی هەیە لەسەر بەهێزی ئارەزوی جنسی. چونكە لە هەندێك رێنمایى زانستیدا دەركەوتوە، كە سەرژمێریان كردوە ئەو كەسانەی خەتەنەكراون، ماوەی جوتبونیان پێش پەڕین درێژە دەخایەنێ، زیاتر لەو كەسانەی خەتەنە نەكراون. لەبەر ئەوە ئەوانە زیاتر چێژ و خۆشی لەمە وەردەگرن و زیاتریش چێژ و خۆشی بە ژن دەدات.
هەر لەم بوارەدا، لە ژێر رۆشنایی فەرمودەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم، باسی خەتەنە كردنی ئافرەت دەكەین و، دەپرسین ئایا دروستە ئافرەت خەتەنە بكرێ؟
ئوم عەطيه گوتویەتى:((أن امرأة كانت تختن النساء في المدينة، فقال لها رسول الله صلى الله عليه وسلم: لا تنهكي!! فإن ذلك أحظى للمرأة وأحب للبعل)). رواه أبو داود وسنده صحيح
واتە: لە شاری مەدینە ئافرەتێك هەبو، خەتەنەی ئافرەتانی دەكرد، جا پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم پێی فەرمو: لە خەتەنەكردن دا ئاگادار بە زۆری مەبڕە، چونكه(بظر) * باشترین خۆشی و چێژ وەرگری ئافرەتە و بۆ پیاویش واتە (مێرد) خۆشتر و باشترە.
لە گێڕانەوەیەكی تردا كە (رزین) گێڕاویەتیەوە و سەنەدەكەشی (صحيح)ە دەڵێ: پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم بەو ئافرەتەی فەرموە: ((أشمي ولا تنهكي! فإنه أنور للوجه! وأحظى عند الرجل)).
واتە: لە خەتەنەكردنی ئافرەتاندا كەمێكی لێ ببڕە و زۆری لێ مەبڕە، چونكە ئەمە رۆشنایى روخسار زیاتر دەكات و لەلای پیاویش خۆشترە.
خەتەنە كردنی ئافرەتان بریتى یە لە بڕین و جیاكردنەوەی بەشێك لە میتكە، نابێ لە ناوچە سارد و فێنكەكاندا ئافرەت ئەم بەشەی لێ ببڕدرێ، واتە نابێ خەتەنە بكرێ. بەڵام لە وڵاتە گەرمەكاندا دروستە و پێویستیشە ئافرەت خەتەنە بكرێ، چونكە لە شوێنە گەرمەكاندا میتكە گەشە دەكات و، ئارەزوی جنسی ئافرەت بە شێوەیەكی ناسروشتی زیاد دەكات، كە لەوانەیە بەرەو لاڕێیی ببات.
میتكە هەندێك جار بە شێوەیەكی وا گەورە دەبێ، كە رێگەى جوتبون لە پیاو دەگرێ. لەبەر ئەوەى رۆڵێكی گرنگی لە جوتبوندا هەیە. وەك بەدەر كەوتوە، بە تایبەتی لەلای ئافرەت، كاریگەرییەكی زۆری هەیە بۆ خۆشی وەرگرتن لە كاتی جوتبوندا. بۆیە پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم فەرمانی بە خەتەنەكاری ئافرەتان كردوە كەمێكی لێ ببڕێ، چونكە زۆر بڕین دەبێتە هۆی ساردیی و كزى ئارەزوی جنسی(**) لەلای ئافرەت و نەبونی ئارەزوى جوتبون و نەگەیشتنە پلەی لەزەت و خۆشى وەرگرتن.
------------------------------------------------
* [ بظر- میتكە: ئەو پارچە گۆشتەیە كە بە سەروی ناوەوەی فەرجی ئافرەتەوە كە ئەركی بریتى یە لە چێژ و خۆشی وەرگرتن لە لای ئافرەت.]
** [بۆیە لە كوردستانى خۆمان، بە تێنەگەیشتن لە فەرمودەكەى پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم و بە نەزانینەوە، خەتەنەى كچانیان كردووە، كە تا ئێستاش لە هەندێ شوێن هەر بەردەوامە و بەناوى دینەوە دەكرێ. بەڵام با بزانرێ ئەم فەرمودەیە لە روانگەى زانستیەوە بۆ وڵاتى ساردى ئێمە پیادە ناكرێ، تەنها بۆ شوێنە گەرمەكان، چونكە وەك لە سەرەوە باسكرا لە شوێنى سارد و فێنك میتكە گەورە و زیاد ناكات. جا گەر گەورە نەبێت و لێى ببرِێ، یان لە رِیشەوە ببرِێ، دەبێتە هۆى بێبەشبونى ئافرەتان لە چێژى جنسى و دوچاربون بە كزى جنسى، وەك دكتۆرێكى ئافرەتانى سلێمانى گوتویەتى: ((95%ى ئافرەتانى كوردستان دوچارى كزى جنسى بوون، هۆیەكەشى برِینى ئەو شوێنەیە))... (وەرگێرِ)]
لة سايتى بةهةشت وةركيراوة