بابه‌ت: قۆناغى قوتابى بوون له‌كۆلێژ گونجاوه بۆ پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیری ؟!
پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى یه‌كیكه له‌قوناغه‌كرنكه‌كانى ژیانى هه‌ر كج و كورِێك، پێویسته له‌لایه‌ن هه‌ردوو لاوه ئاماده‌كارى ته‌واو بكرىَ و خۆیانى بۆئاماده‌بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ركاتێك چوونه ناوپرۆسه كه‌وه بتوانن خێزانێكى به‌خته‌وه‌ر پێك بێنن و له‌كاتى هه‌ركیشه و كیروگرفتێك به‌ئاسانى رِووبه‌رِوى ببنه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌و زیاترئاشنابوون به‌بابه‌ته‌كه‌مان، سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته پرسیارێكمان ئاراسته‌ى خوێندكارانى زانكۆ و په‌یمانگا كرد، " ئایا هاوسه‌رگیرى له‌قۆناغى خوێندن بكرێت یاخود دواى ته‌واوكردنى خویندن؟ " ئه‌وانیش رِاو سه‌رنجى خۆیان بۆ رۆژنامه‌ى یه‌كگرتوو ده‌ربرِى :
قوتابیان چى ده‌ڵێن ده‌رباره‌ى هاوسه‌رگیرى له‌قۆناغى خوێندن له‌زانكۆدا
( ئاسۆ یاسین ـ قوتابی له‌زانكۆى سه‌لاحه‌دین / كۆلێژی به‌ڕێوه‌بردن و ئابووری ) گوتى : هه‌رچه‌نده پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری پرۆسه‌یه‌كی پیرۆزه و پێویسته‌ى زوو ئه‌نجام بدرێت به‌لاَم له‌قۆناغی خوێندن هه‌ندێك جار لایه‌نی سلبی لێده‌كه‌وێته‌وه به‌هۆیی كه‌می بژێوی ژیان له‌لایه‌ن قوتابیانه‌وه، چونكه زۆربه‌ی ئه‌م قوتابیانه‌ی له‌قۆناغى خوێندن دان داهاتیان سنوورداره و دیاریكراوه ، ئه‌مه‌ش ئه‌سته‌مه بتوانێت ببێته مایه‌ی خۆشگوزه‌رانی له نێوانیاندا.
(كیابه‌ند لوقمان ـ قوتابی له‌زانكۆى كۆیه) گوتى : بێگومان هاوسه‌رگیری یه‌كێكه له كاره هه‌ره پیرۆزه‌كان، كه‌هه‌موو كه‌سێك پێویسته له ته‌مه‌نێكی دیاریكراودا ئه‌نجامی بدات، واته له‌ته‌مه‌نێك بێت بتوانێت ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه هه‌ڵبگرێت، پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی برِیاری هاوسه‌رگیری ده‌دات كه‌سێكی پێگه‌یشتوو بێت له بیركردنه‌وه و برِیاردان.
به‌ڵام هاوسه‌رگیری له قۆناغه‌كانی خوێندندا ناتوانم بڵێم كارێكی خراپه ئه‌گه‌ر كاریگه‌ری بۆسه‌ر خوێندنه‌كه‌ت نه‌بێت و نه‌بێته رِێگر له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی خوێندن ئه‌وا كارێكی خراپ نیه، ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی كه‌سه‌كه گونجاو بێت كه‌سێكی پێگه‌یشتوو بێت, به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر كاریگه‌ری بۆ سه‌ر خوێندنه‌كه‌ت هه‌بێت ئاوا كارێكی باش نیه، جێگای داخه ده‌بینین هه‌ندێ كه‌س به‌هۆی هاوسه‌رگیرییه‌وه واز له‌خوێندن دێنێت ئه‌مه له كاتێكدا كه له‌وانه‌یه ئه‌و كه‌سه له قۆناغه‌كانی كۆتایی خوێندن دابێت.
(باوه‌رِ حوسێن ـ قوتابی له‌زانكۆى سه‌لاحه‌دین) گوتى : به‌رِه‌ى من قۆناغى خویندنى زانكۆ و په‌یمانگا باشترین كاته بۆ هه‌ڵبژاردنى هاوسه‌رى ژیانت رِاسته كۆمه‌ڵێك كۆسپ دێنه پێش به‌لاَم ئه‌م كۆسپانه ناتوانن به‌رامبه‌ر ئیراده‌ى به‌هێزى مرۆڤ رِووبه رِوو ببنه‌وه, و به‌رِاستى به‌داخه‌وه ئێستا زانكۆ و په‌یمانگاكان بوونه‌ته جێگاى نمایشى جل و به‌رگ و كارى ناشه‌رعى، باشترین چاره‌سه‌ریش هاوسه‌رگیریه چونكه هاوسه‌رگیرى ده‌رون و هزرى مرۆڤ به‌هێز ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌خوێندن واى لێده‌كات هه‌نگاو به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن بهاوێت له‌شتى تر ئه‌وكاتیش هه‌ركچێك وابه سته ده‌بێت ته‌نیا به‌هاوسه‌ره كه‌یه‌وه.
(سیما موحسین ـ قوتابی له‌زانكۆى سه‌لاحه‌دین) گوتى : دواى ته‌واوكردنى خوێندن مرۆڤ زیاتر له‌ژیان تێده‌گات تواناى هه‌لگرتنى به‌برسیاره‌تى ده‌بێت، له‌وانه‌یه كه‌متر توشی كێشه‌ى ئابورى بن به‌لاَم له‌كاتى پرۆسه‌ى خوێندن هاوسه‌ره‌كان توشی كیشه‌ى جۆراوجۆرده‌بن و ناتوانن ئه‌ركه‌كانیان به‌رامبه‌ر یه‌كتربه‌باشی ئه‌نجام بده‌ن له‌وانه‌یه ببیته‌هۆى دابرِان له‌خویندن یان تێكجونى ژیانى هاوسه‌رییان.
(هیوا عه‌بدولجه‌بار ـ قوتابی له‌زانكۆى سه‌لاحه‌دین) گوتى : پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى دواى ته‌واوكردنى خویندن بێت باشتره، هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌یه مرۆڤ له‌وكاته‌دا تاراده‌یه‌ك مێشكى ته‌واو پێگه‌یشتوتره‌و ده‌رك به‌باشی و خراپی ده‌كات له‌كاتى خوێندن به‌هۆى خوێندن و هه‌ندىَ مه‌سائیلى تر واهه‌سته‌كه‌م هاوسه‌ره‌كان ناتوانن كرنگى زیاتر به‌یه‌ك بده‌ن بۆ ژیانێكى خۆش و پرِله‌به‌خته‌وه‌رى.
(ئاوات حاته‌م ـ قوتابی له‌زانكۆى كۆیه) گوتى : پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى كه‌له‌ژیانى هه‌رتاكێكى ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ى ئێمه‌دا گرینكیه‌كى تایبه‌تى خۆى هه‌یه به‌لاَم ده‌بێت بزانین چ كاتێك و له‌چ قۆناغێكى ته‌مه‌نماندا ئه‌م پرۆسه‌یه ئه‌نجام بده‌ین، بۆئه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتو بین ودواجار په‌شیمانى له‌دوادا نه‌بێت، به‌برِواى من وه‌ك خوێندكارێكى زانكۆ پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى ئه‌گه‌ر له‌قۆناغى زانكۆدا بكرێت زۆر ئاساییه‌و هیچ كێشه‌یه‌كى تێدانیه به‌لاَم له‌قۆناغى ناوه‌ندى و خوێندن پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى به‌گونجاو نازانم چونكه پێم وایه له‌م قۆناغه‌دا نه‌كورِو نه‌كچ نه‌گه‌یشتونته ئاستێكى واو كه‌بتوانن رِووبه‌رِوى ئاسته‌نك و كێشه‌كانى خێزان ببنه‌وه، بۆیه ده‌بینین ئه‌وانه‌ى كه‌له‌قۆناغه‌كانى ناوه‌ندى و ئاماده‌یى هاوسه‌رگیرى ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌شێكى زۆریان دواجار به‌له‌یه‌ك جیابونه‌وه و ته‌لاق كۆتاى پێدێت.
(موحه‌ممه‌د عومر ـ ده‌رچوى به‌شی راكه‌یاندن له‌به‌یمانگاى كارگێرى) گوتى : هاوسه‌رگیری له‌كاتی خوێندن یان دوای خوێندن ده‌گه‌رێته‌وه بۆ پێویستی و توانای ئه‌و كه‌سه‌ی كه پێویستیه‌تی ، به‌لاَم رِه‌نگه له‌به‌رچه‌ند هۆكارێك ده‌رفه‌تی كه‌می كات و ماندووبوون و چه‌ند ئه‌ركێكی گرنگ له‌كاتی خوێندن پرۆسه‌كه بخرێتـه دواى قۆناغی خوێندنه‌وه.
به‌رِای من زه‌رووره‌تی قۆناغی هاوسه‌رگیری بۆ دوای خوێندن ئه‌مانه‌ن "له‌كاتی ته‌واوبوونی خوێندن كاتێكی باشتر له‌به‌رده‌ست ده‌بێت و ئه‌ركی پرۆسه‌ی خوێندن كه‌م ده‌بێته‌وه و توانا‌و كاتی زیاد ده‌بێت بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی پێشهاته‌كان"
(زه‌یتون خۆشناو ـ قوتابی له‌زانكۆى سه‌لاحه‌دین) گوتى : به‌پێی كه‌سه‌كان ده‌كۆرِىَ ئه‌كه‌ر ده‌ى توانى له‌كاتى خویندن برۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى بكات و له‌هه‌مان كاتیش بخوێنێت ئه‌وه كاریگه‌رى خراپی نابێ، به‌لاَم ئه‌گه‌ر به‌یه‌كه‌وه نه‌ى توانى هه‌ردوكیان ئه‌نجام بدا واتا نه‌ى توانى هاوسه‌نكى رِابگرێت ئه‌وه‌سته‌م له‌خۆى وهاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌كات.
(هیشام بادینى ـ ده‌رچوى زانكۆى سه‌لاحه‌دین) گوتى : به‌رِای من هاوسه‌رگیری له‌و كاته بكرێت كه هه‌ردوو رِه‌گه‌زه‌كه ئاماده‌یی ته‌واویان هه‌بێ بۆ چوونه ناو برۆسه‌كه، جا ئه‌مه له‌قۆناغی خوێندن بێ یان له‌دوای ته‌واوكردنی قۆناغی خوێندن, گرنك هه‌ردوولا ئاماده‌بن له‌لایه‌نی ماددی ومه‌عنه‌وی و توانای هه‌ڵگرتنی به‌ربرسیاره‌تیان هه‌بێ, چونكه به‌رِای من پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری به‌ربرسیاریه تێكی گرنكه له‌سه‌ر شانی هه‌ردوولایه.
(سادق ئه‌حمه ـ توێژه‌رى كۆمه‌لاَیه‌تى) له‌م باره‌یه‌وه گوتى : به‌برواى من هاوسه‌رگیرى له قۆناغى ناوه‌ندى و ئاماده‌یی هه‌رسه‌ركه‌وتونابی چونكه هه‌رزه‌كارن زۆرله‌شته‌كان تىَ ناگه‌ن، بۆیه زۆربه‌یان سه‌ركه‌وتونابێت وكێشه‌ى لێده‌كه‌ویته‌وه ئه‌وه‌ش ده‌كه‌رِێته‌وه بۆجیاوازى زۆرى ته‌مه‌ن له‌نێوانیان یان هه‌ردوكیان له‌یه‌ك ته‌مه‌نن زۆرجار له‌سه‌رشتێكى بچوك كیشه‌ده‌كه‌ویته‌وه وه‌ك بونى منداڵ یان كیشه‌وكرفته‌كانى رۆژانه.
زۆرجاركچه‌كه سور ده‌بێ له‌سه‌رئه‌وه‌ى به‌رده‌وام بێ له‌خوێندنى كه‌چى ده‌بینى له‌قوناغى زانكۆش سه‌ركه‌وتونابێ ئه‌كه‌ر ئه‌م جۆره هاوسه‌رگیریه‌ش سه‌ركه‌وتبێت به‌رِیژه‌یه‌كى زۆركه‌مه ده‌توانین بڵێن له (5 بۆ 10%)یه.
بۆیه من پێم وایه ئه‌گه‌رگونجاویش بێت ئه‌وا ده‌كه‌رِێته‌وه بۆپه‌روه‌رده‌یه‌كى زۆرباش وجوانى ناوماڵ و دایك و باوكى كچه‌كه‌و كورِه‌كه به‌لاَم له رۆژكارێكى وه‌كو ئه‌مرۆدا زیاتر هه‌مووسه‌رقاڵن به رِاكه‌یاندنه‌وه وه‌ك فلیم و كلیپ به‌شیوه‌یه‌كى گشتى من پێم وانیه گونجاو بێت كورِان و كچانى قوتابى له‌قۆناغى خوێندن پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى بكه‌ن، چونكه ئامرازه‌كان نه‌گیرا و نه‌ته‌به‌ر له‌لایه‌ن هیج كامیانه‌وه .
سه‌رچاوه :