بابه‌ت: ئـافـره‌ت لـه كـۆمـهڵـگـهی نـهفـامــــی دا
ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌فامی دا
ئا\شه‌ره‌فخان طلعت
سه‌رچاوه (په‌رتوكی به‌داڕوخانی موسڵمانان جیهان چ زیانێكی لێكه‌وت)
ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌فامی دا سته‌می لێ ئه‌كرا و مافی ئه‌خورا ماڵ و موڵكی به زۆری زۆرداره‌كی لێئه‌ستێنرا و له میراتی بێبه‌ش ئه‌كرا، كه طلاق ئه‌درا یان مێرده‌كه‌ی ئه‌مرد ڕێگه‌ی نه‌ده‌درا مێردێكیتر بكاته‌وه وه‌ك ماڵ و سه‌روت و مه‌ڕ و ماڵات به میرات ههلدهگیراوه.
ئیبن عباس –ره‌زای خوای لێبێ- ده‌ڵێ (ئه‌گه‌ر پیاوێك باوك یان خزمێكی نزیكی بمردایه ،خۆی ده‌بووه سه‌په‌رشتی ژنه‌كه‌یان ،جا یان لای خۆی ئه‌یهێشته‌وه و دوای مردنی ژنه‌كه ،ماڵ و سامانه‌كه‌ی ئه‌خوارد ،یان ماریهكهی وه‌ر ئه‌گرته‌وه و ئازادی ئه‌كرد )
عه‌طائی كوڕی ئه‌بی ره‌باح ئه‌ڵێت (له‌سه‌ر ده‌می نهفتمێتی دا ئه‌گه‌ر پاوێك بمردایه ،ژن و مناڵی دوای خۆی جێهێشتبا خزم و كه‌سی مردوه‌كه ژنه‌كه‌یان لای خۆ ده‌هێشته‌وه تا مناڵه‌كان به‌خێو بكات )
سوددی ده‌ڵێت (پیاو له‌سه‌رده‌می نه‌فامێتیدا ئه‌گه‌ر باوكی یان كوڕی یان برایه‌كی بمردباو ژنی لێ بهجێبمابا ،ئه‌وا كامیان زوتر جلێكی هه‌ڵدابایه سه‌ر ژنه‌كه ئه‌وه ده‌بو به‌خاوه‌نی و ده‌یتوانی بهمارهیهكهی پێشوتری ماره‌ی بكاته‌وه یان به مێردی بداباوه و ماره‌یه‌كه‌ی بۆخۆی وه‌رگرتبا ،به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژنه‌كه گورج‌و گۆڵتر بوایه زوتر بگه‌ڕاباوه ناو خزم و كه‌سانی خۆی ئه‌وه ڕزگار ئه‌بوو ده‌بۆوه خاوه‌نی خۆی)
له‌سه‌رده‌می نه‌فامێتی دا پیاو له هیچ مافێكی خۆی بێبه‌ش نه‌ده‌كرا ،به‌ڵام ئافره‌ت وانه‌بوو ،مافی پێشێل ئه‌كرا ،ماره‌یه‌كه‌ی لۆف ده‌كرا ،به‌مه‌به‌ستی ئازاردانی رایان ده‌گرت ناهه‌قیان به‌رامبه‌ر ئه‌كرد بێ ئه‌وه‌ی طلاق بدرێت مێردی بێزاریان لێدهردهبڕی و ڕویان لێوهردهگێرا هه‌ند جار وه‌كو ههڵپساردهیان لێده‌كرا واتا(نه‌ژنی مێرداره و نه طلاق دراو )
هه‌ندێ خواردن و خواردنه‌وه‌یان له ئافره‌تان حرام كردبوو و پیاو بۆی هه‌بوو بێ‌سنور ژن بێنێ، به‌كچان گه‌لێ دڵپه‌ست و شه‌رمه‌زار بوون ،ته‌نانه‌ت زینده بهچاڵیشان ئه‌كردن.
هه‌یثه‌می كوڕی عه‌دی –كه ئهلمیدانی لێی ئه‌گێرێته‌وه - ده‌ڵێ: زینده‌به‌چاڵ كردنی كچ له ناو سه‌رجه‌م هۆز و تیره عه‌ره‌به‌كاندا نه‌ریت و باوێكی به‌ربڵاو بوو ،له (ده)كه‌سان یه‌كێكیان زینده‌به‌چاڵ ئه‌كرد و ئه‌ونیتر وازیان لێده‌هێنا ،تا ئیسلام نه‌هات ئه‌م نه‌ریته له‌ناو نه‌چوو ،عه‌ره‌به‌كان له‌به‌ر چه‌ندین هۆكاری جۆراو جۆر كچانیان ژێر خۆڵ ئه‌كرد ،پیاو هه‌بوو شه‌رمی به خۆ بوو له‌وه ده‌ترسا سبه‌ی ڕۆژێ ئابڕوی بچێ !پیاو هه‌بوو ئه‌گه‌ر كچه‌كه‌ی ره‌ش یان به‌ڵه‌ك یان سه‌قه‌ت یان گۆج بوا لێی بێ‌ئومێد ده‌بوو له بن خۆڵی ده‌نا ،هه‌ژارانی هه‌ندێ هۆزی عه‌ره‌ب له‌به‌ر هه‌ژاری و نه‌بوونی خه‌رجی به‌خێو كردنی مناڵه‌كانیان ده‌كوشت ،گه‌لێ جارانیش عه‌ره‌به ده‌وڵه‌مه‌ند و پایه‌داره‌كان لێیان ئهكرینهوه ،
صهعصهی كوری ناجیه ده‌ڵێ :كه ئیسلام هات سێ سه‌د كچی زینده به‌چاڵم به پاره ڕزگار كردبوو پیاوی وا هه‌بوو له‌سه‌ر خۆی ئه‌كرده نه‌زر ئه‌گه‌ر خوا (ده)كوری پێ‌بدا یه‌كێكیان ئه‌كاته قوربانی و سه‌ری ئه‌بڕێ عبدالمطلیب نه‌زرێكی وای له خۆ گرت ،
پیاو هه‌بوو پێی وابوو فریشته‌كان كچی خوان –پاك و بێخه‌وشی بۆخۆ- بۆیه كچانیان ئه‌كوشت تابگه‌ڕێنه‌وه لای خودا پێیان وابوو لای خوایان بۆ شاینتره
گه‌لێ جار وا ڕێك ئه‌كه‌وت باوكه‌كه سه‌فه‌رێكی ده‌هاته پێش نهیدهپرژا كچه‌كه‌ی زینده‌به‌چاڵ بكات ده‌گه‌ڕایه‌وه كچۆله‌كه‌ی گه‌وره بوو فامی په‌یدا كردبوو كه‌چی هه‌ر ئهیرد و ژێر خۆڵی ئه‌كرد ،ئه‌و جۆره كه‌سانه خۆیان شتی وایان گێراوه‌ته‌وه كه پیاو ئهیهنێته گریان ،
پیاوی وا هه‌بوو كچۆڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر شاخی به‌رزدا ئه‌هاوێشت خواره‌وه و ده‌یكوشت.
(1) ئافره‌ت وه‌ك كه‌نیزه سه‌یر ئه‌كرا ،پیاو هه‌بوو ژنه‌كه‌ی له‌سه‌ر قومار ئهدۆراند ،هه‌ندێجار ژن چه‌ن مێردێكی هه‌بوو ،ژن ئه‌گه‌ر مێردی بمردایه وه‌ك زهیندهبهچاڵ وابوو مێردی نه‌ده‌كرده‌وه خه‌ڵك گاڵته‌یان پێ ئه‌كرد و قسه‌ی سوكیان پێ ئه‌گوت ،ده‌بوا تا ده‌مرێ له‌ماڵی مێرده‌كه‌ی بوایه و خزمه‌تی كه‌س و كاره‌كه‌ی بكردایه ،ژن هه‌بوو دوای مردنی مێرده‌كه‌ی له‌به‌ر ئه‌شكه‌نجه و خه‌فه‌تی ژیان یه‌كسه‌ر خۆی ئه‌سوتاند (2)
[size=12]
(1) ئافره‌ت له‌كۆمه‌ڵگه‌ی هیندیدا (هه‌مان سه‌رچاوه)
(2)ئه‌م خۆسوتاندنه له‌ناو چینه نه‌جیب زاده‌و بنه‌ماڵه ئور ستوكراتیهكان ببوه نه‌ریتێكی باو و په‌سه‌ند و چاك به‌ناوی (ستا)ده‌ناسرا پێیان وابوو ئه‌گه‌ر ژن خۆی بسوتێنی وه‌فاداری بۆ مێرده‌كه‌ی ئه‌نوێنێ، به‌ڵام ئه‌م نه‌ریته له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی حكومه‌تی ئیسلام به‌هه‌وڵی حاكمه ئیسلامیه‌كان كه‌متر بوو دكتۆر (بریته‌ر)ی گه‌ڕیده‌ی فه‌ره‌نسی ئاماژه‌ی به‌م هه‌وڵه كرد ،هه‌روه‌ها ئینگلیزیش له‌م دوایه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاری قه‌ده‌غه‌ی كرد
[/size]