بابه‌ت: داية كيان ببورة ... نايةمةوة
ئەو شەوە دایکێک تەلەفۆنى بۆ هات
بینى ڕۆڵەکەیەتى, جوابى دایەوە و ووتى:
ئەلو جەرگم بڵێ
ئەویش دواى هەڵکێشانى هەناسەیەکى پڕ لە دوکەڵ ووتى:
دایە گیان ببورە
ئەم جومعەیە نا
ئەو شەوە باوکێک تەلەفۆنى بۆ هات
بینى کوڕەکەیەتى
ووتى: ئەلو کوڕم پارەت پێویستە؟
ئەویش دواى ئاخێک ووتى نا
بستێک زەوى و مەترێک قوماش!
><><><><><><><<><><<>
ئەو شەوە کچێک تەلەفۆنى بۆ هات
بینى دەزگیرانەکەیەتى,
ووتى: ئەلو ژیانم بڵێ, بۆ بەیانى چی لەبەرکەم؟
ئەویش دواى کۆکەیەک ووتى:
جلێکى ڕەش !
><><><><><><><<><><<>
ئەو شەوە لە ناو کڵپەى ئاگردا
یەکێک نامەى بۆ هات
بینى هاوڕێیەکێتى نوسیویەتى:
بەیانى لە کوێ یەک ببینین ؟
ئەویش ئەوەندەى پێ کرا بنوسێ:
گۆڕستان !
><><><><><><><<><><<>
ئەو شەوە خوشکێک تەلەفۆنى بۆ هات
بینى براکەیەتى
ووتى: ئەلو برا و سێبەرى سەرم
ئەویش ووتى: ئەمجارە فریا نەکەوتم شتت بۆ بکڕم
بۆیە تۆ چەپکێ گوڵم بۆ بکڕە
><><><><><><><<><><<>
ئەو شەوە, برا بچوک تەلەفۆنى بۆ هات
بینى برا گەورەیەتى
ووتى: ئەلو پشت و پەنام
ئامۆژگارى ئەمجارەت چیە؟
ئەویش ووتى:
شەو کە خەوتى زۆپاکە بکوژێنەوە !!!
وه‌رگيراوه
ئازیز، له مه‌یلی هاتن و له هه‌وای مانه‌وه‌م و سوتانمدا مه‌گه‌ر وه‌ك په‌روانه نه‌بووم
هه‌ستم هێنده برینداره که به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی تا ئه‌به‌د له‌گه‌ڵتدا بێده‌نگی هه‌ڵبژێرم.!! [/size]