بابهت: ئێمە و ژاپۆن.. چەند وانەیەكی گەورە
ئێمە و ژاپۆن.. چەند وانەیەكی گەورە
ئامادەكردن و وەرگێڕانی: كوردۆ شابان
كەس نییە لە ئێمە، گومانی هەبێت كە ژاپۆنیەكان یەكێكن لە میللەتە هەرە پێشكەوتوو زیرەكەكانی جیهان، خۆ رەنگە یەكەمیش بن. زۆربەشمان دەزانین ئەو وڵاتە پێشكەوتووە لەرووی زانست و تەكنەلۆژیا و زۆر بواری دی جیهان، لەدوای بۆمبە ئەتۆمیەكەی ئەمەریكا لە هێرۆشیمای دا، ئیجا بڕیاریاندا روو لە زانست بكەین و ئیدی جارێكی تر بەرەو شەڕ نەڕۆنەوە، دەرئەنجام ئەو وڵاتەیان لێ دروست بوو كە هەموو میللەتانی جیها پێویستی پێیانە. بەلاتەوە سەیر نەبێ ئێستا لەمنداڵێكی ژاپۆنی بپرسی كوردستان دابەشكراوە بەسەر چەند وڵاتەوە و خەڵكەكەی چەند ملیۆنن و چەند شاری تێدایە، هاوڕێیەكم لەسەردانێكیدا بۆ ژاپۆن، تەواوی ئەو وەڵامانەی لە منداڵانی ئەو وڵاتە دەستكەوت. با درێژی نەكەمەوە، فەرموون بۆ چەند زانیاریەكی خنجیلانە كە پڕن لە وانەی گەورە بۆمان:
1- ئایا دەزانی هەموو منداڵێكی ژاپۆنی، ماوەی 15 خولەك لەگەڵ مامۆستاكانیان خەریكی پاككردنەوەی ئاوەدەستی قوتابخانەكانیان دەبن، ئەوەش بۆئەوەی لەداهاتوودا مرۆڤێكی لەخۆ بوردەیان لێ دروستدەكات و دوور دەبن لە لەخۆبایی بوون.
2- هەر ژاپۆنیەك ئەگەر سەگێكی هەبێت، كاتێك دەچێتە دەرەوە لەگەڵ توتكەكەی، جانتایەكی تایبەت لەگەڵ خۆی دەبات، تاوەكی پیسی سەگەكە لەسەر زەوی نەكەوێت و شەقامەكان پیس نەكات.
3- ئەو كارمەندانەی كە خۆڵ و خاشاكی جادە و ماڵ و دەزگاكان پاك دەكەنەوە، لە ژاپۆن پێیان دەڵێن (ئەندازیاری پاك و خاوێنی) موچەی هەر یەكێكیان لە 5هەزار بۆ 8 هەزار دۆلارە، بەچەندین تاقیكردنەوە و پشكنیندا تێپەڕ دەبن ئینجا لەو كارە وەردەگیرێن.
4- ئایا دەزانی ژاپۆن نە نەوت و نە هیچ كانزایەكی ژێر زەوی نییە تاوەكو پارەی پێ پەیدا بكات، ساڵانەی بومەلەرزە زیانی گیانی و مادی زۆری پێ دەگەیەنێت، بەڵام پشتی تەنها بە پیشەسازی و زانست و داهێنان بەستووە. دووەم وڵاتی زلهێزی ئابووریشە لە جیهان.
5-شاری هێرۆشیما، دوای بۆمبە ئەتۆمیەكە، كە هەموو شارەكە سەراوژێر بوو، تەنها پێویستی بە 10 ساڵ بوو كە رێك وەك خۆی لێبێتەوەو بگرە باشتریش دروستكرایەوە. هەڵەبجەكەی ئێمەش ئەوا 25 ساڵە هیچی نەبووە بە هیچ.
6- لەناو شەمەندەفەر، یان چێشتخانە و لەناو هەر شوێنێكی داخراودا، مۆبایل بەكار نایەت و یەكسەر دەشیكەنە سەر سایلاند بۆ ئەوەی دەنگەكەی كەس بێزار نەكات.
7- لە قوتابخانەكانی ژاپۆن، لە پۆلی یەكی سەرەتایی هەتاوەكو پۆلی شەش، وانەیەك دەخوێنن بەناوی (رێگا بەرەو ئەخلاق) تێیدا فێری رەوشتی جوان دەكرێن و چۆنیەتی رێزگرتن و مامەڵە لەگەڵ خەڵكی تێدایە.
8- ئەگەرچی ژاپۆنیەكان، زەنگینترین خەڵكی دنیان، خزمەتكار و كارەكەر لەماڵەكانیاندا نییە، خۆیان كاری تایبەتی خۆیان دەكەن. رێك پێچەوانەی خاوەن ڤێلاكانی خۆمان، دەڵێی دەچی بۆ ماڵێكی فلیپین.
9- ئایا دەزانی، لە یەكی سەرەتاییە و هەتا پۆلی 9، دەرنەچوون نییە، ئەو بۆلانە هەمووی دەبڕن بەبێ ئەوەی باسی نمرە و دەرچوون بكرێ، چونكە ماوەی ئەو نۆ ساڵە، وانە بنەڕەتیەكانی ئەخلاق و دروستبوونی كەسایەتی و پەروەردە فێر دەكرێن. ئەو زانستەش دەیخوێنن، وەك زانیاری گشتی پێیان دەوترێ.
10- ئایا دەزانی دانەیەكیان لە قۆپچەكانی كراس لێكردەوە لەهەموو ژاپۆن كەس كراسێكی لەبەردانییە لە چوار قۆپچە زیاتری پێوە بێت، چونكە بۆیان دەركەوت لە ساڵێكدا چەندین خولەكیان بۆ دەگەڕێتەوە بە نەهێشتنی قۆپچەیەك كە رۆژانە دەیكەیتەوە و دایدەخەی.
11- منداڵان لە ژاپۆن ژەمی بەیانان لە قوتابخانە دەخۆن، فڵچەی ددانپاكردنەوەكەشیان لەگەڵ خۆیان دەبەن و هەموو پێكەوە دوای نانخواردن ددانیان خاوێن دەكەنەوە، بەڕێوەبەری قوتابخانەكەش نیو كاژێر پێش قوتابیەكان نان دەخوات، تاوەكو ئەگەر خواردنەكە ژەهراوی یان پیس بووبێ، خۆی توشی ببێت نەوەك منداڵەكان.
[/center]