بابهت: حـاڵـمـان لـهگهڵ ئـهو فـهرمـــوودهیه !!!
حاڵمان لەگەڵ ئەو فەرمودەیە
پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم)دەفەرموێ:
لَأَعْلَمَنَّ أَقْوَامًا مِنْ أُمَّتِي يَأْتُونَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ بِحَسَنَاتٍ أَمْثَالِ جِبَالِ تِهَامَةَ بَيْضَاءَ فَيَجْعَلُهَا اللَّهُ هَبَاءً مَنْثُورًا» قَالَ ثَوْبَانُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، صِفْهُمْ لَنَا وَجَلِّهِمْ، لَا نَكُونُ مِنْهُمْ وَنَحْنُ لَا نَعْلَمُ، قَالَ: «أَمَا إنَّهُمْ إِخْوَانُكُمْ وَمِنْ جِلْدَتِكُمْ، وَيَأْخُذُونَ مِنَ اللَّيْلِ كَمَا تَأْخُذُونَ، وَلَكِنَّهُمْ قَوْمٌ إِذَا خَلَوْا بِمَحَارِمِ اللَّهِ انْتَهَكُوهَا.
واتە خەلكانێك دەناسم لەئومەتی من رۆژی دوایی كردەوەی چاكەیان وەكو (شاخی تیهامەیە* )، خوای پەروەردگار هەموویان لێ وردو خاش دەكات, )سەوبان( رەزای خوای لەسەربی ئەو هاوەلەی فەرمودەكە دەگێریتەوە دەلی:
ئەی پێغەمبەری خوا بیان ناسێنە نەوەك لەوان بین و پێی نەزانین.
پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم دەفەرموێ ئەوان برای ئیوەن و شەو نوێژیشیان هەیە بەلام :
وَلَكِنَّهُمْ قَوْمٌ إِذَا خَلَوْا بِمَحَارِمِ اللَّهِ انْتَهَكُوهَا.
ئەو كاتەی بەتەنها دەبن لەخوا ناترسن وسنورەكانی شەرع دەبەزێنن.
ئەو فەرمودەیە هەموو جۆرە كردەوەیەك دەگرێتەوە كەشكانی فەرمانی خوای تێدابێ.
بۆنمونە:
هەموو ئەو كەسانە دەگرێتەوە بەدیاری كۆمبیوتەرەكەیان كەوتونەتە داوی شەهوەت.
هەموو بازرگانێك دەكرێتەوە فێل لەو خەلكە دەكات باش و خراپ تێكەڵ دەكات بۆ ئەوەی پارەی زیاتر كۆكاتەوە.
هەموو بەرپرسێك دەگرێتەوە لەبەر چاو خەلكی چاكسازەو لەراستیشدا گەندەلە.
هەموو بانگخوازو مامۆستایەك دەگرێتەوە خەلكی بانگدەكات بۆ پابەند بوون بەشەرع كەبەتەنها بوو خۆی پێی پابەند نابێ .
زۆر و زۆری تر دەگرێتەوە...
بۆ ئەوەی لەوانە نەبین كەلەو فەرمودەیە باسیان كراوە گرنگە دڵ ودەرونمان پاكتربێت لە قسەوكردارمان.
* تێبینی
شاخی تیهامە زنجیرە شاخێکی گەورەیە لە خۆر ئاوای عەرەبستانی سعودی دیوێکی دەروانێتە دەریای سور .
له ئهكاونتی بهڕێز : مامۆستا سهرباز محمد .