بابهت: کێشانی جگەرە (25) جۆر نەخۆشی بەدواوەیە.
[center]
zagrostv
لێکۆلینەوە زانستیەکان گەسشتونەتە ئەوەی کە ئەو کەسانەی جگەرە ئەکێشن دەبێتە هۆکار بۆ توشبونیان بە (25) جۆر نەخۆشی لەوانە نەخۆشیەکانی سینگ ودل وخوێن وشێرپەنجەی لێوو قورگ وسی یەکان.
وە دەبێتە هۆکار بۆ هەوکردن و توش بون بە رەبووە ووە هەوکردنی سیەکان ونەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەناسەو وە هۆکاریشە بۆ توشبوون بە نەخۆشی پرۆستات.
وە ک ئاشکرایە راکخراوی تەندروستی جیهانی هەموو سالێک لە 31 ی مایو دا چەندین هۆشیاری دەرئەکات بۆ رووبەرووبونەوەی ئەو ژەهرە کە مەترسیەکەی زیاترەلە مەترسی پەتای ئەنفلونزەی بالندەو بەراز کە رێکخراوێکی زۆری پێوە سەرقالە بۆ هۆشیاری دانیان بەخەلک لەسەر ئەم پەتایە .
هەروەها هەفتەی رابردوو لە راپۆرتێکدا ئەوەی دەرخست کە لە عێراق دا رێژەی ئەو کەسانەی بەهۆکاری کێشانی جگەرەوە دەمرن زیاترە لە رێژەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی رووداوە جۆراوجۆرەکان وقوربانیانی تەقینەوەکان دەمرن..
هەروەها رێخراوی تەندروستی جیهانی ئەوەی دەرخست کە ئێستا لە جدیهاندا زیاتر لەیەک ملیارو سێ سەد هەزار جگەرەکێش هەیەلە %84 ی لەو ولاتانەیە کە داهاتیان لە ناوەندی و خوار ناوەندیەویە
وە ئەگەر بۆ نمونە تەنها هەرێمی کوردستان وەربگرین ئەگەر تەنها 300 هەزار کەس جگەرە بکێشێت وە هەر یەکەو رۆژێ تەنها دۆلارێکی بۆ دابنێین ئەکات رۆژانە تەنها بە هۆی کێشانی جگەرەوە 300000 هەزار دۆلار واتا رۆژانە 30 دەفتەر دۆلار ئەسوتێنرێت گومان لەو دانیە هەر کەسێکیش جگەرە بکێشێت توشی چەندین جۆر نەخۆش دەبێت ئەی ئەو برە پارەیەی کە رۆژانە بۆ چارەسەری نەخۆشیەکانی جگەرەوە خەرج ئەکرێت؟؟؟
هەر لە وسۆنگەیەوە زانایانی ئایینی له کوردستان لە سالی 2005 کێشانی جگەرەیان بەحەرام لەقەلەم دا .
[/center]