بابهت: بەسەرهاتێکی زۆر کاریگەر ..بیخوێنەوە
کچەکەی هۆلاکۆ بۆ هەموو ناوجەیەکی بەغداد دەڕۆشت هەمووی شوێن یەک کەس کەوتبوون و زۆر باسیان دەکرد،پرسی ئەوە کێیە؟ ووتیان ئەوە یەکێکە لە زانا گەورەکانی موسلمانان ووتی:بڕۆن بۆم بانگ بکەن کاتێک هێنایان، پێی ووت:ئیوە باوەڕتان بە خوا نیە؟ زاناکە ووتی: بەلێ بڕوامان پێیەتی ووتی:ئەی خودا ئێمەی سەر نەخست بەسەر ئێوەدا؟ زاناکە ووتی:با ووتی:کەواتە ئێمە لای خوا خۆشەویستترین لە ئێوە؟ زاناکە ووتی:نەخێر زاناکە ووتی: ئەزانی شوانی مەڕ چی دەکات ووتی:چی زاناکە ووتی:ئایا لەگەڵ مەڕ و ماڵاتەکان چەند سەگێک دانانێن؟ ووتی:با زاناکە ووتی: باشە ئەگەر شوانەکە هەندێک لە مەرەکانی ڕێگەیان لێ تێک جوو و دیار نەمان،شوانەکە چی دەکات؟ ووتی:سەگەکانی دەنێرێت بە دوایانا تا بێنەوە بۆ لای زاناکە ووتی:شوانەکە تا کەی سەگەکان دەنێرێت بە دوای مەرەکاندا ووتی:تا ئەو کاتەی مەڕەکان دێنەوە زاناکە ووتی:ئێوەی مەغۆل سەگی خودان لە زەوی ئەودا،تا ئێمەش ڕێگەی ئیسلاممان وون کردبیت و گومڕا بوبین ئەوە ئێوە بە دوامان دەکەون تا ئەو کاتەی ئێمە دەگەرێینەوە بۆ ئیسلام و خواپەرستی
وةركيراوة
ئازیز، له مهیلی هاتن و له ههوای مانهوهم و سوتانمدا مهگهر وهك پهروانه نهبووم
ههستم هێنده برینداره که بهسه بۆ ئهوهی تا ئهبهد لهگهڵتدا بێدهنگی ههڵبژێرم.!! [/size]