1

بابه‌ت: بـەڵێ ڕاسـتە ئیسلام بەشـمشـێر بڵاوبـۆتـەوە

بەڵێ ڕاستە ئیسلام بەشمشێر بڵاوبۆتەوە

نوسینی :ماکوان کەریم
http://smn21.com/up/uploads/jpg/89fbe15f3a.jpg

خه‌ڵکانێك هه‌میشه‌ ئه‌م ووته‌یه‌ دووباره‌ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌گوایه‌ ئه‌م ئیسلامه‌ به‌ شمشێر بڵاوبۆته‌وه‌ نه‌وه‌کانی ئه‌م ئیسلامه‌ زۆر جار داکۆکی ده‌که‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ شتی وانیه‌ ئیسلام به‌ شمشێر بڵاو نه‌بۆته‌وه‌ به‌ڵکو ئیسلام خێرو خۆشیه‌، علمانیه‌کان ده‌ڵێن ئه‌وه‌ نیه‌ ووڵاتێکی وه‌ك ئه‌نده‌لووس که‌ سنوری خۆی پاراستوه، به‌ڵام خۆ سوپای موسوڵمانان چوه‌ سه‌ریان ئه‌ی وه‌ڵامتان چیه‌ بۆ ئه‌میان وه‌ك موسوڵمان؟!
موسوڵمانه‌کان هه‌میشه‌ ده‌ڵێن که‌س به‌ زۆر موسوڵمان ناکه‌ین خوای گه‌وره‌ له‌ قورئانه‌که‌یدا ده‌فه‌رمووێت .....
{ لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الغَيِّ }{ البقرة:256} واته‌: که‌س به‌زۆری ناهێنرێته‌ ناو ئیسلامه‌وه‌ وه‌ ڕوون بۆته‌وه‌ به‌ ئایات و به‌به‌ڵگه‌ی ڕۆشن که‌ ئیمان (ئیسلام) راستیه‌ و حه‌قه‌ وه‌ کوفریش ناڕاسته‌ و باتیله‌...
ئه‌و پرسیاره‌ی که‌ هه‌میشه‌ لێمان ده‌کرێت، خۆ ئێوه‌ ده‌ڵین دین به‌ زۆر نیه‌ چۆن ده‌توانن پارسه‌نگی نێوان ڕسته‌ی{ لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ}
بۆ بکه‌ن که‌ له‌کاتێكدا موسوڵمانان هه‌میشه‌ ده‌ست به‌چه‌ك و چه‌پۆك و چاو نه‌ترس و دلێر بوون هه‌میشه‌ که‌ بانگه‌وازی جیهاد بکرایه‌ به‌ گیان و ماڵ خۆیان پێشکه‌ش ده‌کرد ؟
وه‌ هه‌ندێك له‌ نه‌وه‌کانی ئه‌م ئیسلامه‌ خۆیان له‌م پرسیاره‌ لا ئه‌ده‌ن ده‌یانه‌وێت وا بیسه‌لمێنن که‌ ئه‌م دینه‌ وه‌ك ته‌بشیر بڵاو بۆته‌وه‌ به‌ڵام له‌ ڕاستیدا وانیه‌ بێشكو گومان ئه‌م دینه‌ به‌ شمشێر بڵاو بۆته‌وه‌ مه‌گه‌ر هه‌ندێك شوێنی که‌م نه‌بێت وه‌ك فلیپین و مالیزیاو ‌ئه‌نده‌نوسیا که‌ له‌ ڕێگایی بازرگانه‌ موسوڵمانه‌کانه‌وه‌ موسوڵمان بوون ئه‌مه‌ش ناکرێته‌ پێوه‌ر بۆ ئه‌وه‌ هه‌موو خاکه‌ گه‌وره‌ریه‌ی که‌ موسوڵمانان فه‌تحیان کردوه‌.
له‌وانه‌ خه‌ڵکێک بڵێت له‌موسوڵمانان ئه‌م نوسه‌ره‌ جێگایی گومانه‌ چۆن ئاوا باسی ڕه‌هه‌نده‌کانی جیهاد ده‌کات ئه‌گه‌ر عه‌لمانیه‌ك بیخوێنێته‌وه‌ ده‌ڵێت ئه‌م نوسه‌ره‌ زۆر به‌ باشی باسی لێوه‌ کردوه‌ ڕاسته‌ ئیسلام به‌ شمشێر بڵاو بۆته‌وه‌!
منیش بۆ ووه‌ڵامی هه‌ردووکیان ده‌ڵێم بێ گومان که‌ ئه‌م ئیسلامه‌ شمشێره‌که‌یشی هه‌ر ڕه‌حمه‌ت بووه‌ به‌شمشێریش وووڵاتانی فه‌تح کردوه‌ وه‌ موسوڵمان ده‌بێت ئه‌وه‌ باش بزانێت نابێت وا هه‌ست بکات ئه‌گه‌ر ئه‌م پرسیاره‌یان لێکرد شه‌رم بکات بڵێت ئاخر ئێستا دنیایی مافه‌کان و باس له‌ مافی مرۆڤ ده‌کرێت چۆن ده‌بێت به‌و زه‌قیه‌ وا بڵێین؟
نه‌خێر له‌ مێژووی ئیسلامدا دروشم نیه‌ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌ بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه‌ ئێمه‌ مێژووی خۆمان به‌ ڕاستگۆیی ده‌نوسینه‌وه‌ درۆ هه‌ڵنابه‌ستین چۆن باسی عومه‌ری کوڕی عه‌بدوول عه‌زیز ده‌که‌ین باسی داد په‌روه‌ری و چاکه‌کانی ده‌که‌ین به‌ هه‌مان شێوه‌ باسی خراپه‌کانی حه‌جاجی کوڕی یوسفی سه‌قه‌فی ده‌که‌ین که‌ چه‌نده‌ پۆخڵه‌واتی هه‌بوو به‌ زمانی ئێستا دیکتاتۆر بووه‌ خۆ هه‌ردووکیان له‌ سه‌ر مێژووی ئیسلام ئاماژه‌یان بۆ ده‌کرێت.
که‌واته‌ بۆ تێگه‌یشتن له‌م چه‌مکی شمشێرو جیهاده‌ که‌ خه‌ڵکانێکی سه‌رقاڵ کردوه‌ زۆر به‌ ساده‌و سانایی ده‌ڵێین جیهاد دوو جۆره له‌ ناو ئیسلامدا جۆری یه‌که‌م پێی ده‌ووترێت جیهادی ده‌فع وه‌ جۆری دووهه‌م پێی ده‌ووترێت جیهادی طه‌ڵه‌ب..
جیهادی ده‌فع ... برتییه له‌و خه‌بات و کۆششه‌ی که‌ خه‌ڵکی ده‌یکات له‌سه‌ر خاك و نیشتیمان و سه‌روه‌ت و سامانی خۆی و ماڵ و خێزانه‌که‌ی وه‌ پاراستنی شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تی خۆی و خاناوا‌ده‌که‌ی ئه‌مه‌ لای هه‌مووان ناسراوه‌ ئه‌م جیهادو کۆششه پێی ده‌وو‌ترێت دیفاع له‌ خۆکردن پاراستنی کیانی خۆته‌ .
جیهادی طه‌ڵه‌ب....‌‌برتییه‌ له‌و کۆشش و خه‌باته‌ی که‌ تائێستا موسوڵمان به‌ که‌می لێی تێگه‌یشتوون بۆیان قوت ناچێت له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ خۆمان دواکه‌وت و هیچ نه‌زانین شاره‌زانین له‌ دینه‌که‌مان بۆیه‌ زۆر به‌ ده‌گمه‌نه‌ خه‌ڵکانێکمان هه‌بێت له‌ جیهاد وکۆششی طه‌ڵه‌ب تێبگه‌ن که‌ بانگه‌وازێکه‌ بۆ ئه‌م دینه‌ وه‌ ئه‌م ئیسلامه‌ که‌ دینی کۆتاییه‌ له‌دوای ئه‌م ئاینه‌ هیچ ئاینێکی تر نایه‌ت که‌ ووشه‌کانی ووشه‌ی خوای باڵا ده‌سته‌ وه‌ له‌سه‌ر شانی یه‌ك به‌ یه‌كمان پێویسته‌ که‌ ئه‌م دینه‌ بۆ خه‌ڵکی ڕوون بکه‌ینه‌وه‌ بانگه‌وازی بۆ بکه‌ین، وه‌ تا ئێستا چواریه‌کی جیهان ئه‌م ئاینه‌ی پێگه‌یشتوه!! وه‌ مه‌به‌ستیش له‌وه‌ی که‌ پێغه‌مبه‌ری (صلی الله‌ علیه‌ و سلم) ناردوه‌ خۆ ته‌نها بۆ عه‌ره‌ب نیه‌ به‌ڵکو بۆ هه‌موو جیهانه‌، که‌واته‌ یه‌که‌م کاری کۆشش و خه‌باتی جیهادی طه‌ڵه‌ب برتییه‌ له‌ بانگه‌واز کردن بۆ ئاینی ئیسلام.
ده‌بێت له‌وه‌ تێبگه‌ین که‌ ئه‌رکی سه‌رشانمانه‌ بگه‌ڕێین به‌م جیهانه‌دا بۆ بانه‌گه‌واز کردنی ئه‌م ئاینه‌ ئه‌گه‌ر موسوڵمان ڕوونی نه‌کاته‌وه‌ خۆ ئه‌م ئه‌وروپیانه‌ ده‌ڵێن عیسا کوڕی خوایه‌ !! یان خه‌ڵکانێکی تر گا ئه‌په‌رستێت یان خه‌ڵکانێك هه‌ر نازانن په‌رستن چیه؛‌ هه‌یه‌ دار ده‌په‌رستێت یان ڕۆژ ده‌په‌رستێت ....هتد
که‌واته‌ کێن ئه‌وانه‌ی که‌ ئه‌و جیلانه‌ تێبگه‌ێنن که‌ خوا له‌ که‌س نه‌بوه‌ وه‌ له‌که‌سیش نابێت؛ کێن ئه‌وانه‌ی که‌ به‌خه‌ڵکی ده‌ڵێن خواکه‌تان مانگاو گاو مشك نیه‌ که‌واته‌ له‌سه‌رمانه‌ که‌ هه‌وڵ بده‌ین بۆ بانگه‌وازی دینی خوا؛ به‌ندایه‌تیه‌کی ڕاست ودروست له‌ ناو خه‌ڵکیدا بڵاو بکه‌ینه‌وه‌ که‌ خوای گه‌وره‌ ئێمه‌ به‌ ئۆمه‌تێکی شاهید ناوزه‌نگی کردوه‌ ده‌بێت بپرسین بۆ؟ که‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت{ وَكَذَلِكَ جَعَلْنَاكُمْ أُمَّةً وَسَطًا لِتَكُونُوا شُهَدَاءَ عَلَى النَّاسِ وَيَكُونَ الرَّسُولُ عَلَيْكُمْ شَهِيدًا } (البقرة-143).....واته‌:هه‌روه‌کو چۆن ڕێنوماییمان کردن بۆ قیبله‌ی ئیبراهیم(علیه‌ السلام)، ‌ ئابه‌م شێوه‌یه‌ کردوومانن به‌ ئومه‌تێکی دادپه‌روه‌ر وه‌ چاکترینی ئوومه‌ته‌کان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕۆژی قیامه‌ت ببن به‌ شاهێد له‌سه‌ر خه‌ڵک که‌وا پێغه‌مبه‌ره‌کان په‌یامی خواییان به‌ خه‌ڵکی گه‌یاندوه‌ وه‌ پێغه‌مبه‌ریش ببێت به‌ شاهێد له‌سه‌رتان که‌ په‌یامی خوایی به‌ ئێوه‌ گه‌یاندوه‌...
که‌واته‌ که‌ ئه‌رکه‌که‌ی خۆتت زانی که‌ تۆ شاهێدی، سبه‌ی ڕۆژ له‌ قیامه‌ت خوای گه‌وره‌ لێت ده‌پرسێته‌وه‌، ده‌ڵێی خوایه‌ گیان ڕۆیشتم دینه‌که‌ی تۆم بڵاو کردوه‌ گوێیان بۆ نه‌گرتم یاخود بۆیان گرتم کاری تۆ لێره‌ ته‌واو بوو به‌ڵام تا ڕۆژی مردن تۆ ده‌بێت هه‌ر بانگه‌واز بکه‌یت.!!
لێره‌دا ده‌بێت شتێکمان له‌ بیر نه‌چێت ئه‌ویش بریتیه‌ له‌وه‌ی که‌ سروشتی مرۆڤ وا هه‌ڵکه‌وتوه‌ یان بڕوات پێده‌کات یان به‌ درۆت ده‌خاته‌وه، وه‌یان خه‌ڵکانێك ئه‌وانیش بیروباوه‌ڕێکی ترده‌په‌رستن خه‌ڵکانێکی تر سود وه‌رده‌گرن به‌م په‌رستنه‌ سه‌روه‌ت و سامانیان ده‌ست ده‌که‌و‌ێت ڕێگریت لێده‌که‌ن، یان ده‌سه‌ڵات دارێکی زاڵمه‌ بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی که‌ خه‌ڵکه‌که‌ی له‌ چوار ده‌ور بمێنێته‌وه‌ سودی له‌ بێباوه‌ڕی ئه‌وان وه‌رگرتوه‌ بۆ هاتنه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات بێ شكو گومان دژایه‌تیت ده‌کات بۆسه‌ت بۆ داده‌نێت وه‌ به‌ سوپاو شمشێره‌وه‌ دێنه‌ به‌رده‌مت خۆ ناکرێت تۆ بڵێیت ملم ئاماده‌یه‌ بۆ سه‌ر بڕین؛ بێ گومان ده‌بێت تۆش سوپات هه‌بێت شمشێرت هه‌بێت بۆ گه‌یاندنی بانگه‌وازه‌که‌....
ئه‌م چه‌مکی بانگه‌وازه‌ پێویستی به‌ شمشێر نیه‌ له‌ ئیسلامدا به‌ڵام کاتێك به‌رانبه‌ره‌که‌ت ڕێگات پێ ده‌گرێت وشمشێرت لێده‌ردێنێت ئه‌وکات تۆ پێویستت به‌ سوپاو شمشێر ده‌بێت که‌واته‌ فکر به‌ فکر، گفتوگۆ به‌ گفتوگۆ هه‌ر کات به‌رانبه‌ره‌که‌ت شمشێری ده‌رهێنا ده‌بێت تۆش ئاماده‌بیت.
که‌واته‌ موسوڵمانان که‌ده‌چنه‌ جێگایه‌ك خه‌ڵکی ناکوژن له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ موسوڵمان نین، بانگه‌وازه‌که‌ ده‌که‌ن کێ وه‌ری گرت سه‌رفرازه‌ ئه‌وه‌ی وه‌ری نه‌گرت و گوێی بۆ نه‌گرت خۆی زه‌ره‌ر مه‌نده‌و‌ به‌جێی دێڵیت بۆ خوای گه‌و‌ره ئه‌و خۆی حوکمی خۆی ده‌دا له‌ قیامه‌ت که‌واته‌ تۆ بۆت نیه‌ هیچی لێبکه‌یت ته‌نها بانگه‌واز بۆ خه‌ڵکه‌که‌ ده‌که‌یت، وه‌ك ئیمامی عومه‌ر فه‌رمووی به‌ سوپاکه‌ی که‌ چونه‌ ناو خه‌ڵکه‌که‌ی ئاگاتان له‌ جوتیاران و‌ خه‌ڵکی ڕه‌شو ڕووت بێت، چونکه‌ به‌ سروشتی حاڵ خه‌ڵکی به‌ دوای ژیان دا ده‌گه‌ڕێت و حه‌زی به‌ ئاژاوه‌ نیه‌ ئه‌وه‌ی که‌ ئاژاوه‌ ده‌نێته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتی له‌ کیس نه‌چێت چونکه‌ خه‌ڵکی ئه‌وه‌ی خێر بێت خێرا دوای ده‌که‌وێت !!
وه‌ك ده‌فه‌رموێت{عمر بن الخطاب رضي الله عنه يخاطب الجيوش الفاتحة فيقول: اتقوا الله في الفلاحين، اتقوا الله في عموم الناس. وهم المغلوبون على أمرهم، الذين لا يهمهم مصلحة الحاكم هذا أو ذاك، إنما يريدون أن يتعلموا أين الخير فيتبعوه، اتقوا الله في هؤلاء، يقول: ولا تقتلوا إلا من قاتلكم} .....
موسوڵمان هه‌رگیز ژن و منداڵ وپیرو په‌ککه‌وته‌ ناکوژێت به‌ڵکو شه‌ڕی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ ده‌کات له‌ گه‌ڵ هێزو تواناداراندا ده‌جه‌نگێت، چونکه‌ موسوڵمان به‌س له‌گه‌ڵ سوپادا ده‌جه‌نگێت، وه‌ ئه‌وه‌ مایه‌ی سه‌ربه‌رزی موسوڵمانانه‌ که‌ له‌ هیچ مێژووێکی باوه‌ڕ پێکراودا نه‌بوه‌ که‌ موسوڵمانان خه‌ڵکی ڕه‌ش وڕووت بکوژن بۆیه‌ چونه‌ته‌ هه‌ر جێگایه‌ك خۆشه‌ویستیان له‌ دڵی خه‌ڵکیدا چه‌سپیوه‌ وه‌خه‌ڵکی زوو باوه‌شی بۆ کردونه‌ته‌وه‌‌ که‌ له‌ داهاتوودا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت.......
که‌واته‌ مه‌سڵمانان به‌س ده‌جه‌نگن له‌گه‌ڵ گومڕاوو ده‌سه‌ڵات دارانی خاوه‌ن به‌رژه‌وندی خۆیان و وورگه‌ زله‌کانیان بۆیه‌ پێویسته‌ سوپا له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی بانگه‌وازچیا بن که‌واته‌ با‌نگه‌واز ناکرێت مه‌گه‌ر سوپای ئیسلام پاڵپشتی نه‌کات.

خه‌ڵکانێك ده‌پرسن باشه‌ بۆ ده‌بێت سوپا له‌گه‌ڵ بانگه‌وازچیان بن ؟؟
ئه‌واتا ئێستا له‌ ئه‌وروپا خه‌ڵکانێك بانه‌گه‌وازی خۆیان ده‌که‌ن و که‌سیش سوپایان بۆ ناهێنێت مزگه‌وتیان هه‌یه‌ و چالاکیان به‌رده‌وا‌مه؛ ئازادن له‌ کاره‌کانی خۆیان له‌ مزگه‌وته‌کانداو ڕێککخراوی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه،‌ ئه‌وه‌تا له‌ مالیزیاو له‌ ئه‌نده‌نوسیا و له‌ فلیپین ئه‌و ئه‌زمونه‌ بوو که‌ به‌ شمشێر ئیسلام بڵاو نه‌بووه‌وه‌؟!
له‌ڕاستیدا ئه‌م ووته‌یه‌ له‌ زه‌مینه‌ی واقعدا وانیه، هه‌ر ووته‌یه‌که‌ دووباره‌ ده‌بێته‌وه؛‌ ئه‌و ئازادیه‌ ڕێژه‌ییه....‌ واتا فلته‌رێکی بۆ دانراوه‌ له‌ چوارچێوه‌ی یاسایه‌کدا خۆی ده‌بینێته‌وه‌ که‌ ڕۆژ ئاوا دیاری کردوه.‌ واتا سنوردار کراوه له‌ چوارچێوه‌یه‌کدا دیاری کراوه‌ وه‌ ئه‌مه‌ که‌ باسی لێوه‌ ده‌که‌م ڕاستیه‌ خۆم له‌م زه‌مینه‌یدا ده‌ژیم، هه‌روه‌ها ئه‌و ووڵاتانه‌ی که‌ ئه‌م ئیسلامه‌ له‌ ڕێگای بازرگانیه‌وه‌ چۆته‌ ناوی ته‌نها وه‌ك نوێژ و ڕۆژو کۆمه‌ڵێك له‌ تقدیسی دینی سه‌یر ده‌کرێت وه‌ ئیسلام بۆته‌ ئاینێکی ڕاهیبیانه‌ ته‌نها وه‌ك سۆفیه‌کی ساده‌ ئه‌م ئاینه‌ پیاده‌ ده‌که‌ن که‌وا‌ له‌ هه‌ندێك کاتدا شه‌رمی لێده‌که‌ن باسی بکه‌ن به‌داخه‌وه‌ ئه‌م ئاینه‌ سروشتی به‌و شێوه‌یه‌‌ نیه‌........!
که‌واته‌ بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ سروشتی ئه‌م ئاینه‌ بزانین ده‌بێت بزانین که‌ ئه‌م دینه‌ دینێکی گشت گیره‌ وه‌ له‌سه‌ر هه‌موو فه‌رهه‌نگاکان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌، به‌ جیاواز ووته‌ی خۆی هه‌یه‌ له‌ سه‌ر هه‌موو شته‌کان؛ که‌واته‌ بۆ شه‌رم بکه‌ین له‌وه‌ی که‌ ئه‌م ئیسلامه‌ خاوه‌نیه‌تی که‌ له‌ هه‌موو جوانه‌کان جوانترو له‌ هه‌موو گه‌وره‌کان گه‌وره‌تره‌ و به‌ پێز تره‌ که‌واته‌ ده‌بێت له‌ وه‌ تێبگه‌ین که‌ سروشتی ئه‌م ئیسلامه‌ له‌ ڕووی تاکه‌ که‌س به‌زۆر نیه‌ خه‌ڵک ئاینی خۆی به‌ ده‌ستی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت وه‌ هیچ که‌س بۆی نیه‌ به‌ زۆر بیسه‌پێنێت وه‌ بێ نیازین له‌م ووته‌یه‌ چونکه‌ نه‌سیاسه‌ت ده‌که‌ین وه‌ نه‌دروشمیشه‌ نه‌سابون له‌ پێدانی که‌سیشه‌، به‌لای ئێمه‌ بڕوامان وایه‌ ده‌بێت ئیسلام فه‌رمانڕه‌وایی سه‌ر زه‌وی بکات وه‌ ئه‌مه‌ دیکتاتۆری نیه‌ به‌ زمان حاڵی ئێستا به‌ڵکوکێبرکێی ده‌سه‌ڵاته‌ به‌ ئاشکرا ده‌ڵێین ده‌مانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی خوا بچه‌سپێت له‌ سه‌رزه‌ویدا وه‌ هه‌موو مرۆڤا‌یه‌تی بیر له‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆی بچه‌سپێنێت، بۆنمونه‌ فارس ئیمبراتۆریه‌تی دامه‌زراند وه‌ ڕۆم کردی وه‌ له‌ سه‌ردمی تازه‌دا ڕوسیا کردی و وه‌ئێستایش وا ئه‌مه‌ریکا خه‌ریکه‌، لێرا پێویسته‌ پرسیارێك بکرێت بۆچی بۆ ئه‌وان ڕه‌وا بێت بۆمن بڤه‌ بێت ؟
له‌ کاتێكدا به‌رنامه‌که‌ی من له‌وی ئه‌وان جوانترو به‌ وێژدانتره‌؛ نه‌ هینده‌ سوره‌کانی له‌ ناو بردوه‌و نه‌ ناکازاکی و هێرۆشیمای وێران کردوه‌ یان نه‌ هیتله‌ری نازی وه‌ نه‌ مۆسۆلۆنی فاشی وه‌ نه‌لینین و ستالینی دیکتاتۆری دروست کردوه‌ وه‌‌ نه‌وه‌ك ته‌تار به‌ربه‌ری بووه‌، که‌واته‌ ئیسلام زۆر جوانه‌ وه‌ بۆ پیاده‌ کردنی پێویستی به‌ سوپا هه‌یه‌ تا داد په‌روه‌ری خۆشنودی بۆ خه‌ڵک ده‌سته‌ به‌ر بکات خه‌ڵکانێك له‌وانه‌یه‌ بپرسن بۆ سوپا؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ته‌ماشای زل هێزانی دنیا بکه‌یت ده‌بینیت ئه‌و هه‌موو چه‌کی‌ ئه‌تۆم و کیمیایی و موشه‌که‌ دروست ده‌که‌ن له‌ دواییدا ده‌ڵێن بۆ پاراستنی ئاشتی له‌ ناوچه‌که‌دا، ئه‌و که‌سه‌ی که‌ ماڵ وێرانی دروست کرد بۆ مرۆڤایه‌تی و ته‌قینه‌وه‌ی دروست کرد نۆبڵ بوو که‌ ئێستا بووه‌ به‌ خه‌ڵات به‌سه‌ر خه‌ڵکانێکی کارامه‌دا دابه‌ش ده‌کرێت!!
که‌واته‌ له‌ هه‌موو کاته‌کاندا پێویستت به‌ سوپاو هێز هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خۆتی پێ بپارێزی ئێستا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که‌ کارێکی زۆر سروشتیه‌ که‌ ئه‌م ئیسلامه‌ خاوه‌نی سوپاو هێزی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت...
که‌واته‌ هه‌رگیز شه‌رم له‌وه‌ نه‌که‌ین که‌ بڵێین ئه‌م ئیسلامه‌ به‌ هێزو سوپا بڵاو بۆته‌وه‌، ده‌بێت بزانین که‌ ئه‌مه‌ مافی خۆمانه‌ ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت پێتان بڵێت که‌ ئه‌م ئیسلامه‌ به‌ بازرگانی بڵاو بۆته‌وه‌ ئه‌وه‌ من به‌ دۆستی ئه‌م ئیسلامه‌ی نازانم؛ ده‌یه‌وێت له‌م ئیسلامه‌ که‌م بکاته‌وه‌ وه‌ له‌ که‌سایه‌تی موسوڵمان که‌م بکاته‌وه‌ وه‌ڕازی نین به‌و ووشه‌یه‌ به‌ڵکو ئه‌و جه‌نگانه‌ی که‌ ئیسلام کردویه‌تی هه‌مووی سه‌روه‌رین و ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانین که‌ ئه‌گه‌ر که‌سێك باسی جه‌نگه‌کانی ئیسلامی کرد: ده‌ڵێین چی لێده‌زانیت له‌و جه‌نگانه‌ مێژووه‌که‌ی بڵێ، ئه‌گه‌ر ووتی ئیسلام هه‌ر خه‌ریکی پیاو کوشتن بووه‌ هه‌میشه‌ شه‌ڕو شۆڕی کردوه؛‌ نه‌ساڵی شه‌ڕه‌که‌ی ‌زانی وه‌ نه‌یزانی جه‌نگه‌که‌ هۆکاری چی بوو ئه‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ پێی بڵێ که‌ تۆ گێلیت چونکه‌ ووتوێژ وا ناکرێت جه‌نگی ئیسلام بۆ کامه‌رانی خه‌ڵکی بوو وه‌ك له‌ میژوه‌کانیدا ده‌رده‌که‌وێت وه‌ ده‌بێت بزانرێت که‌ووڵاتی فارس وه‌ك {عێراق وئه‌فغان و پاکستان وه‌ تاده‌گاته‌وه‌ سه‌مه‌رقه‌ند و هندستان }موسڵمان به‌ شه‌ڕ ‌فه‌تحیان کردوه‌و به‌ سوپای نوور ی خۆیان پاشان له‌ ووڵاتی ڕۆم وه‌ك {ئوردو‌ن و شام و فه‌ڵه‌ستین و قوسته‌نتینیه‌ و قوبرص و سوریا و لوبنان و باشوری تورکیا}دا هه‌مووی به‌سه‌ربازی گیراوه‌و فه‌تح کراوه،‌ پاشان ئه‌وروپا هه‌ر له‌ باکوری تورکیا و بلغاریا و یۆنان وماڵطا و چیکۆسلۆفاکیا و به‌شێكی نه‌مساو وو‌ڵاتانی ئه‌ڵبانیا نه‌ژادو ڕۆمانیا و مه‌جه‌ر} ئه‌مانه‌ هه‌موو به‌ جیهاد گیراون ئه‌ی باشه‌ ئه‌وه‌ که‌م کردنه‌وه‌ نیه‌ له‌ خه‌باتی موسوڵمانان بڵێیت ئه‌م ئیسلامه‌ به‌ بازرگانی چۆته‌ ووڵاته‌کانه‌وه‌ به‌ڕاستی شه‌رمه‌!!
وه‌ هه‌روه‌ها { باشوری ئه‌فریقا و میسر و لیبیا و مه‌غریب و تونس و جه‌زائیر وه‌ تا ده‌گاته‌‌ سنغال وه‌ ناوه‌ندی ڕۆژئاوای ئه‌فریقا} هه‌مووی به‌ جیهاد و خه‌بات و شۆڕش گیراوه،‌ چۆن ده‌بێت پێوه‌ری ئه‌و هه‌موو ووڵاته‌ بکرێت به‌ مالیزیاو ئه‌نده‌نوسیا و فلیپین که‌ له‌ کاتێك دا جیهاد به‌ ندایه‌تیه؛‌ تۆ له‌ به‌ندایه‌تی موسوڵمانان و شه‌هیدان که‌م بکه‌یته‌وه...‌ وه‌ هه‌رچی ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌ له‌م مێژووی ئه‌م دنیایه‌‌دا شانازی به‌ سه‌روه‌ریه‌کانی خۆیه‌وه‌ ده‌کات ئه‌وه‌ی موسڵمانان کردویانه‌ هه‌موو سه‌روه‌ری بوون ده‌بیت خۆمان له‌ مێژووه‌کانی شاره‌زا بکه‌ین و زۆر به‌ سه‌ر به‌رزیه‌وه‌ باسی بکه‌ین.
که‌واته‌ ماوه‌ته‌وه‌‌ بڵێین ئه‌وانه‌ی که‌ دراوسێی ئه‌م ووڵاتی ئیسلامه‌ بوون هه‌میشه‌ جه‌نگیان پێفرۆشتوه‌ وه‌ك ئێستایش که‌ ده‌یبینین؛ که‌واته‌ موسوڵمان هه‌میشه‌ پێوستی به‌ پارێزگاری له‌ خۆی بوه‌ وه‌ ده‌بێت سوپای هه‌بێت تا بتوانێت ئه‌م دینه‌ی خوای گه‌وره‌ بڵاو بکاته‌وه‌ که‌ مافێکی سروشتی خۆیه‌تی و ئه‌رکی قیامه‌تیه‌.

2

وه‌ڵام: بـەڵێ ڕاسـتە ئیسلام بەشـمشـێر بڵاوبـۆتـەوە

جزاک الله‌ ده‌ست خۆش........

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

3

وه‌ڵام: بـەڵێ ڕاسـتە ئیسلام بەشـمشـێر بڵاوبـۆتـەوە

خوێندمه‌وه‌ زانیاری زۆر سودبه‌خشی تێدابوو جزاک الله‌ ده‌ست خۆش

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

4

وه‌ڵام: بـەڵێ ڕاسـتە ئیسلام بەشـمشـێر بڵاوبـۆتـەوە

SAWSAN نووسی:

جزاک الله‌ ده‌ست خۆش........

زۆر سوپاس خوشكێ .

5

وه‌ڵام: بـەڵێ ڕاسـتە ئیسلام بەشـمشـێر بڵاوبـۆتـەوە

K O S R A T نووسی:

خوێندمه‌وه‌ زانیاری زۆر سودبه‌خشی تێدابوو جزاک الله‌ ده‌ست خۆش

زۆر سوپاس .