بابهت: ئازیزان من لەوانە نیم
ئازیزان من لەوانە نیم كە باوەڕم بەدروستكردنی بەهەشتە لەسەر زەوی، بەڵام باوەڕم بەوە هەیە كەئینسان دەتوانێت سیستەمێك درووستبكات لانی كەمی دادپەروەری تێدا بێتو مرۆڤەكان تێیدا نەكرێنە كۆیلە و بوونەوەری پەراوێز و بێدەنگكراو.
ئازیزان ئەگەر مرۆڤ نەتوانێت بەهەشتیش بدۆزێتەوە، بەڵام مانای گەورەی ژیان لەوەدایە كە مافی هەبێت بۆی بگەڕێت، ئەگەر مرۆڤ نەگاتە ئازادیش مانای گەورەی ژیان لەوەدایە كە بۆ ئازادی بگەڕێت، ئەوەی مرۆڤ دڵشاد دەكات گەورەیی ئەو ساتەیە كە تێیدا دەتوانێت بەرابردووی خۆی بڵێت "نا". ئێوەش بۆیە لێرەن بۆئەوەی بەرابردوو بڵێن "نا". ئەوەی بۆ من گرنگە بایەخو گەورەیی ئەو نەخێرە گەورەیەیە گەورەترین دەردێك كۆمەڵگایەك تووشی ببێت ئەوەیە كە پێكڕای مرۆڤەیەكانی پێكەوە بڵێن "بەڵێ"، ئێمە چەندین ساڵە هێزێكی راستەقینەمان نییە بڵێت "نا"، "ناكانی" پێشوومان هەمووی "نا"ی بچووكن، گەورەترینو قورسترین شتێك كۆمەڵگایەك فێری ببێت هوونەری ووتنی "نا"یە.
لێرەدا باس لەرەفزكردنو توڕەییەكی كوێرانە ناكەم، باس لە"نا"یەك ناكەم كەتەنها لەزەت لەتووڕەیی خۆی ببینێت، بەڵكو "نا"یەك لەرێگەیەوە مرۆڤ هەم خۆی دەدۆزێتەوەو هەم مانایەك بەژیانی دەدات، گەورەترینو ترسناكترین هەڵەیەك دەسەڵاتی كوردی كردبێتی بێ ماناكردنی ژیان بووە، بێ ماناكردنی ژیان لەو ساتەدا دەست پێدەكات كە ئینسان هەستدەكات چیتر دەسەڵاتی بەسەر هیچ شتێكی گرنگی ژیانی خۆیدا نەماوە.
بچووكدا دیل نەكەین، لێگەڕێن تووڕەییتان تەنیا تووڕەیی نەبێت بەرامبەر بەزوڵمێك یان دیكتاتۆرێك، بەڵكو تووڕەیی بێت بەرامبەر بەهەموو ئەو هەلومەرجەی كە دیكتاتۆرییەت درووست دەكات.
لێبگەڕێن تووڕەییتان تەنیا بەرامبەر ئەوانە نەبێت كە دەسەڵاتی خۆیان وەك موقەدەس تەماشا دەكەن، بەڵكو تووڕەبوون بێت بەرامبەر بەهەموو ئەو سیستەمەی كە لەهەزار ڕێگاو هەزار دەرگاوە بتو سەنەمو موقەدەساتی كوشندەو درۆزن دروستدەكات، ئەم تووڕەییە مێژووی هەیەو كورت ناكرێتەوە بۆ یەك ڕووداو، مێژووی زوڵمو هاك كردنو لادانیش لەمێژووی ئێمەدا كورت ناكرێتەوە بۆ رووداوەكەی 17/2.
ئازیزان
باستەم بەهەموو گەورەیی خۆی ببینینو ئازادیش بەهەموو گەورەیی خۆی ببینین، هەموو نەوەیەك لەوانەیە بتوانێت دەسەڵاتی سیاسی بگۆڕێت، بەڵام هەموو نەوەیەك ناتوانێت دنیا بگۆڕێت، بەڵام قەدەری ئێوە وەك نەوە ئەوەیە كە دنیا بگۆڕن
بةختيار عةلى - زانكؤى سليمانى 9-3-2011
ئازیز، له مهیلی هاتن و له ههوای مانهوهم و سوتانمدا مهگهر وهك پهروانه نهبووم
ههستم هێنده برینداره که بهسه بۆ ئهوهی تا ئهبهد لهگهڵتدا بێدهنگی ههڵبژێرم.!! [/size]