بابه‌ت: جـامی یه‌كێتی ئـاسیـا : یانه‌ی هه‌ولێر له‌لبنان یانه‌ی ئه‌نصاری لبنانی
جـامی یه‌كێتی ئـاسیـا : یانه‌ی هه‌ولێر له‌لبنان یانه‌ی ئه‌نصاری لبنانی تێك شكـاند
سـانی نـاصیح
12 / 3 / 2013
ئێواره‌ی ئه‌مـرۆ له‌وڵاتی لبــنان له یـاریگـای بیروت له‌جـامی یه‌كێتی ئـاسیـا له قــۆنــاغـی گــروپه‌كــان له‌گرووپی دووه‌م دا له یــاری دووه‌می خـۆی دا یـانه‌ی هـه‌ولێر بووه میـوانی یـانه‌ی ئه‌نصـاری لبنـانی له یـارییه‌كـه‌شدا یـانه‌ی هـه‌ولێر تـوانی سـه‌ركـه‌وتنێكی گرینگ به‌ده‌ست به‌هێنێت كـاتێك به‌ئه‌نجـامی ( 2 – 0 ) یـارییه‌كه‌ی بـرده‌وه .
له‌گێمی یه‌كـه‌م:
له‌گێمی یه‌كه‌می یـارییه‌كـه‌دا یـانه‌ی هـه‌ولێر تـوانی ئـاستێكی به‌رز نیشـان بدات تـاله‌خـوله‌كی 27 یـاریزان لوئه‌ی صلاح به‌لێدانی سـه‌ر تـوانی یـانه‌ی هـه‌ولێر بكاته خـاوه‌نی گۆڵی یه‌كه‌م ، هـه‌ر له‌گێمی یه‌كـه‌م دا یـانه‌ی هـه‌ولێر چه‌ند هه‌لێكی ئـاسـانی له‌ده‌ست دا و یـارییه‌كه‌ش به‌ئه‌نجـامی ( 1 – 0 ) له‌به‌رژه‌وه‌ندی یـانه‌ی هـه‌ولێر كۆتـایی هــات .
له‌گێمی دووه‌م :
له‌گێمی دووه‌می یـارییه‌كه دا یـانه‌ی ئه‌نصـاری لبنانی به‌ئـامـانجی راست كـردنه‌وه‌ی ئه‌نجـامی یارییه‌كه هـاته نێو یـاریگـا به‌ڵام نه‌ی تـوانی ئـاستێكی بـاش پێشكه‌ش بكـات له به‌رامبه‌ردا یـانه‌ی هـه‌ولێر به‌دوای گۆڵی دووه‌م ده‌گـه‌را كـاتێك له‌خـوله‌كی 59 یـاریزان ئه‌مجه‌د رازی تـوانی یـانه‌ی هـه‌ولێر بكـاته خـاوه‌نی گۆڵی دووه‌م ، له‌م گێمه‌ش دا یـانه‌ی هـه‌ولێر چه‌ند هـه‌لێكی ئـاسـانی گۆڵ كـردنی له‌ده‌ست دا ، له‌ئه‌نجـامدا یـارییه‌كـه به‌ئه‌نجـامی دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام سـه‌ركـه‌وتنی به‌ده‌ست هێنـاو سێ خـاڵی دیكه‌ی خسته سـه‌رخـاڵه‌كـانی دیكه .