بابهت: پیاوی ڕاستەقینە دەبێت چۆن بێت لەگەڵ خێزانی؟؟
بۆچی کاتێک پیاوێک دەرگای سەیارە دەکاتەوە بۆ هاوسەرەکەی پێی دەڵێن ژنانی؟ بۆچی کاتێک پیاوێک کورسیەکەی خۆی دەدات بە هاوسەرەکەی پێی دەڵێن ترسنۆک؟
بۆ پیاوان دەترسن لە نیشان دانی خۆشەویستیان بۆ هاوسەرەکانیان و وادەزانن کەسایەتیان دەڕوشێت؟
دە وەرە با بزانین گەورەترین پیاو لە مێژوو و ئایندەی مرۆڤایەتیدا کە پێغەمبەری ئازیزە صلی الله علیه وسلم چۆن هەڵسو کەوتی کردووە لەگەڵ هاوسەری ژیانیدا
کاتێک حەزرەتی عائیشە دەیویست بچێتە سەر حوشتر پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم ئەژنۆی دا دەنا تا وەک پلەکانە حەزرەتی عائیشە بچیتە سەری و برواتە سەر حوشترەکە
پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم بانگی حەزرەتی عائیشەی دەکرد و پێی دەووت عائیش لە خۆشەویستیا
پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم ئاوی لە ناو ئەو پەرداخەدا دەخوارد کە حەزرەتی عائیشە تیایا خواردبووی وە لەو شوێنەی پەرداخەکەوە ئاوی دەخوارد کە حەزرەتی عائیشە لیوی پێوە نابوو
ئەگەر شوێن کەوتەی پێغەمبەریت صلی الله علیه وسلم ئەوە با هەڵسو کەوتت ئاوا بێت لەگەڵ هاوسەرتا و ئەوە پیاوەتیە