بابه‌ت: پزیشكه ئه‌ڵمانیه‌كه‌ی مام جه‌لال: تاڵه‌بانی مردووی سهرجێگهیه
پزیشكه ئه‌ڵمانیه‌كه‌ی مام جه‌لال: تاڵه‌بانی مردووی سهرجێگهیه
به‌پێی هه‌والێك و له‌سه‌ر زاری یه‌كێك له پزیشكه ئه‌ڵمانیه‌كان بلاَو كراوه‌ته‌وه" له رووی زانستیه‌وه تاڵه‌بانی وه‌ك مردوی سه‌ر جێگه‌ی لێهاتووه.
له‌ماوه‌ی رابردوودا‌و دوای تووشبوونی تاڵه‌بانی به جه‌ڵته‌ی مێشك ، ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان باسیان له‌باشبوونی ته‌ندروستی مام جه‌لال كرد‌و ته‌نانه‌ت مه‌لا به‌ختیار وتبوی" مام جه‌لال به موفاجه‌ئه دێته‌وه كوردستان و شیخ جه‌نگی برا گه‌وره‌ی مام جه‌لال ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردبوو" كه 16-3-2013 براكه‌ی له‌كوردستان ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی سه‌باره‌ت به ته‌ندروستی سكرتێره‌كه‌یان ئه‌وه‌ی وتبو" مام جه‌لال به پێنج زمان ده‌توانێ قسه بكات ، بهلاَم ئه‌مه له كاتێكدایه مام جه‌لال دوای تووشبوونی به‌و نه‌خۆشیه نه‌یتوانیوه هیچ به‌یاننامه‌یه‌ك بۆ یاده‌كانی راپه‌رین و نهورۆزو بۆنه عێراقیه‌كانیش بنوسێت.
له درێژه‌ی هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه" عه‌لی نوفهلی سه‌رپه‌رشتیاری تیمه پزیشكیه‌كه‌ی مام جه‌لال له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی “لاندیستسایتونغ” باسی ئه‌وه‌ی كردوه" له‌رووی زانستی پزیشكیه‌وه تاڵه‌بانی مردووی سه‌ر جێگه‌یه‌و گه‌رانه‌وه‌ی بۆ ژیان و دۆخی ئاسایی شتێكی مه‌حاڵه و ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شی وتوه تاڵه‌بانی ته‌نها چه‌ند مانگێك ده‌توانێ به زیندوویی بمێنێته‌وه.
نوفه‌ل پزیشكێكی ئه‌ڵمانیه‌و له بنه‌ره‌تدا خه‌ڵكی فه‌له‌ستینه سه‌باره‌ت به كاری سه‌رپه‌رشتیكردنی چاره‌سه‌ره‌كانی تاڵه‌بانی باس له‌وه ده‌كات" ته‌مه‌نی تاڵه‌بانی رێگره له پێدانی چاره‌سه‌ر پزیشكیه‌كان.
http://www.knewsdaily.org/Direje.aspx?Jimare=4229
[/center]