بابهت: جيرؤكيكى كاريكةر
مناڵێکی بچوک بوو تەمەنی لە شەش ساڵان تێپەڕی نەدەکرد
لەسەر گۆڕێکی تازە دانیشتبوو بە ھەردوو دەستەکانی گۆڕەکەی ھەڵدەکەندوو دەیوت:
تەواو وەرە دەرەوە تەواو
زۆر دڵم تەنگ بوو بەو دیمەنە و لێ ی نزیک بوومەوە و ویستم ھەڵی بگرم و دووری بخەمەوە لەو کارە بەڵام نەیدەھێشت...
دایکیشی لە قەراخ قەبرەکەی تەنیشتی دانیشتبوو تنۆک تنۆک فرمێسک لە چاوەکانی دەھاتنە خوارەوە سەیری دەکرد بێ ئەوەی ھیچ بکات.
پرسیارم لە دایکی کرد : ئەوە بۆچی وادەکات؟
دایکیشی کە فرمێسک چاوەکانی پڕ کردبوو و لە ناخیشیدا دەکوڵا وتی:
ئەو ڕۆژە کوڕکەم ویستی بڕواتە دەرەوە لە ماڵ، بەڵام ئەم خوشکەی نەیدەھێشت بڕوات لەبەر ئەوەی زۆر پەیوەست بوو پێوەی ھەر کاتێک ویستبای بچێتە دەرەوە دەستی دەکرد بە گریانێکی زۆر بۆ ئەوەی نەھێڵێت بڕوات، ئەویش ھەموو جار بە فێڵێک خۆی لێ دەشاردەوە.
ئەو ڕۆژەش وتی:وەرە با چاوشاڕکێ بکەین، تۆزێک چاوشاڕکێیان کرد ئەو چاوی دەگرت و ئەویش خۆی دەشاردەوە، دوای چەند جارێک ھەلێکی قۆستەوەو چووە دەرەوە لە ماڵ.
کچەکەم چاوی کردەوەو دەستی کرد بە گەڕان بە دوای براکەیدا بەڵام بێ سوود بوو نەیدۆزیەوە...
زۆری نەبرد موبایلەکەم زەنگی بۆ ھات، سەیرم کرد کوڕەکەم بوو، کە موبایلەکەم ھەڵگرت دەنگی ژاوەژاوێک دەھات و دەنگی پیاویکی غەریبم بیست ھەواڵی پێدام کە کوڕەکەم گولەی بەرکەوتووەو شەھید بووە..
دوای شردن و کفن کردنی کچەکەم بینی کە براکەیان ھەڵگرتووە بەسەر شانەوە بۆ گۆڕستانی دەبەن بانگی دەکردوو وەڵامی نەدەدایەوە.
پێی وتم: دایە ئەوە براکەم بۆ کوێ دەبەن؟
منیش بە شپرزەییەوە وتم دەیبەن دەیشارنەوە.
لەکاتی ناشتنیدا کچەکەم چاوی پڕ بوو لە گریان و بە چرپە پێی دەوتم:
دەی لێی گەڕێ با خۆی بشارێتەوە
خستمانه ناو گۆڕ، خاکی نیشتیمان شەھیدێکی تریشی داپۆشی و گەڕاینەوە ماڵەوە
لەو ڕۆژەوە ھەموو ڕۆژێک داوامان لێ دەکات کە بێین بۆ گۆڕستان لەبەر ئەوەی وا دەزانێت کە براکەی لەوێ خۆی شاردوەتەوەو ھەر بانگی دەکات و دەڵێت
وەرە دەرەوە یاریەکە تەواو...
منیش چاوم پڕبوو لە گریان و لە گۆڕستانەکە ھاتمە دەرەوەو جێم ھێشتن
ئازیز، له مهیلی هاتن و له ههوای مانهوهم و سوتانمدا مهگهر وهك پهروانه نهبووم
ههستم هێنده برینداره که بهسه بۆ ئهوهی تا ئهبهد لهگهڵتدا بێدهنگی ههڵبژێرم.!! [/size]