1

بابه‌ت: بیدعه‌ به‌ربڵاوه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا .

الحمدلله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) وآله وصحبه ومن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين .

له‌ دواى سوپاس و ستايش بۆ خوداى په‌روه‌ردگار و درودو سه‌لام بۆ سه‌ر گيانى پێغه‌مبه‌رى نازدار (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) وه‌ گشت خزم و هاوه‌ڵانى وه‌ گشت ئه‌و كه‌سانه‌ى شوێن ئه‌وان ده‌كه‌ون به‌ چاكه‌ تا ڕۆژى دوايى.

موسوڵمانى به‌ڕێز به‌ پێويستم زانى به‌ كورتى باسى ئه‌و بيدعانه‌ بكه‌م كه‌ له‌ناو موسوڵمانان به‌ر بڵاون و لێى بێ ئاگان ، بۆ ئه‌وه‌ى ببێت به‌ ئاگادارى و ئامۆژگاريه‌ك بۆ گشت موسوڵمانێك، چونكه‌ ئه‌گه‌ر مرۆڤ نه‌زانێت چ شتێك بيدعه‌يه‌ بێگومان تووشى ده‌بێت و ده‌كه‌وێته‌ ناويه‌وه‌، جا پێش ئه‌وه‌ى بچينه‌ ناو بابه‌ته‌كه‌وه‌ پێويسته‌ بزانين بيدعه‌ چى يه‌؟ بيدعه‌: بريتيه‌ له‌ كردنى عيباده‌تێك كه‌ پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) نه‌ى كردبێت ، يان ئه‌مرى پێ نه‌كردبێت به‌ ئه‌نجامدانى ، وه‌ بيدعه‌  له‌سێ روكن پێك دێت ، يه‌كه‌م: داهێنانى شتێكى نوێ ، دووه‌م: ئه‌م شته‌ نوێيه‌ به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ر نه‌بێت ، سێيه‌م: بدرێته‌ پاڵ دين، واته‌ به‌ مه‌به‌ستى خێر و چاكه‌ بكرێت، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م سێ روكنه‌ ئه‌م فه‌رمووده‌ ڕاسته‌يه‌ (مَنْ أحْدَثَ في أمْرِنَا هَذَا مَا لَيْسَ مِنْهُ فَهُوَ رَدٌّ) متفق عليه . واته‌: هه‌ر كه‌سێك شتێك دابهێنێت له‌ناو دينى ئێمه‌ دا وه‌ ئه‌م شته‌ له‌ دينى ئێمه‌دا نه‌بێت ، وه‌ به‌ناوى دين بكرێت ئه‌وه‌ مه‌ردوده‌و قه‌بووڵ نيه‌. كه‌واته‌ بۆمان ده‌ركه‌وت له‌م فه‌رمووده‌ پيرۆزه‌ دا هه‌ر شتێك به‌ناوى عيباده‌ته‌وه‌ بكرێت به‌بێ به‌ڵگه‌ حه‌رامه‌ و قه‌بووڵ نيه‌ ، به‌ڵام ئه‌و شته‌ نوێيانه‌ى له‌ دونيا دا په‌يدا بوون كه‌ په‌يوه‌نديان به‌ دينه‌وه‌ نيه‌ وه‌كو سه‌ياره‌ و ته‌ياره‌ و سپليت و موبايل و وه‌ شتى تر ئه‌مانه‌ حه‌ڕام نين چونكه‌ ئه‌مانه‌ بيدعه‌ن له‌ دونيادا نه‌ك له‌ ديندا، وه‌ هه‌روه‌ها بيدعه‌ له‌ ديندا به‌ گشتى حه‌رامه‌ و  بيدعه‌ى حه‌سه‌نه‌ له‌ ديندا نيه‌ به‌ به‌ڵگه‌ى ئه‌م فه‌رمووده‌يه‌ : (كُلُّ بِدْعَةٍ ضَلاَلَةٍ، وَكُلُّ ضَلاَلَةٍ فِي النَّارِ) صححه الالباني . واته‌: گشت بيدعه‌يه‌ك گومڕاييه‌ وه‌ گشت گومڕاييه‌ك بۆ ناو ئاگره‌ ، وه‌ هه‌روه‌ها به‌ به‌ڵگه‌ى عه‌قڵيش ئايه‌ موسوڵمانان بۆ ئێمه‌ دروسته‌ له‌ناو ركوعى نوێژ دا له‌ جياتى بڵێين (سبحان ربى العظيم) سوڕه‌تى (الفاتحة) بخوێنين  له‌ وه‌ڵام دا ده‌ڵێن نه‌خێر چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فێرى ئێمه‌ى كردووه‌ زكره‌كه‌ بڵێين تيايدا نه‌ك خوێندنى سوڕه‌تى (الفاتحة) كه‌واته‌ گشت عيباده‌ته‌كانى تريش ده‌بێت له‌ جێگاى خۆيان بكرێن و به‌ به‌ڵگه‌ بكرێت نه‌ك هه‌ر كه‌سه‌ى شتێك به‌ ئاره‌زووى خۆى دابهێنێت و بيداته‌ پاڵ دين ، كه‌واته‌ واجبه‌ له‌سه‌رمان ته‌نها شوێن سوننه‌ت و ڕێبازى پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بكه‌وين له‌سه‌ر سوننه‌ت بڕۆين هيچ بيدعه‌يه‌ك دانه‌هێنين و له‌سه‌رى نه‌ڕۆين هه‌ر وه‌كو عبدالله ى كوڕى مسعود (رضى الله عنه) ده‌ڵێت: (اتَّبِعُوا وَلاَ تَبْتَدِعُوا ؛ فَقَدْ كُفِيتُمْ) رواه الطبراني بسند صحيح . واته‌: شوێن سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بكه‌ون و شت له‌ ناو ديندا زياد مه‌كه‌ن چونكه‌ شوێن كه‌وتنى سوننه‌ت كيفايه‌ته‌و پێويست به‌ بيدعه‌و شتى زياد ناكات ، وه‌ عبدالله ى كورى عمر (رضي الله عنه) ده‌فه‌رمووێت: (كُلُّ بِدْعَةٍ ضَلالَةُ ، وَإِنْ رَآهَا النَّاسُ حَسَنَةً) صححه الألباني . واته‌: گشت بيدعه‌يه‌ك گومڕاييه‌ ئه‌گه‌ر خه‌ڵكيش به‌ چاكى دابنێن ، له‌ كۆتاييدا داواكارم له‌ خوداى په‌روه‌ردگار هيدايه‌تمان بدات بۆ ڕێگه‌ ڕاسته‌كه‌ى ئيسلام كه‌ ڕۆيشتنه‌ له‌سه‌ر سوننه‌ت و ڕێبازى پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئامين .

بيدعه‌ به‌ر بڵاوه‌كانى ناو كۆمه‌ڵگا

1. ئاهه‌نگ گێڕان به‌ بۆنه‌ى له‌ دايك بوونى پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) كه‌ پێى ده‌ڵێن (مه‌ولود).

2.  قنوت خوێندن له‌ نوێژى به‌يانى به‌ به‌رده‌وامى .

3. دوو ركه‌عه‌ت سوننه‌ت پێش ووتارى هه‌ينى له‌ ڕۆژى هه‌ينى دا .

4. قورئان خوێندن له‌سه‌ر مكبره‌ له‌ شه‌و و ڕۆژى هه‌ينى دا له‌مزگه‌وت .

5. زيكركردن و سه‌ڵاوات دان له‌سه‌ر مكبره‌ له‌ شه‌وى هه‌ينى دا كه‌ پێى ده‌ڵێن (سه‌ڵاكردن)

6. دووباره‌ كردنه‌وه‌ى نوێژى نيوه‌ڕۆ له‌ دواى نوێژى هه‌ينى دا .

7. دوعا كردنى مۆذن به‌ ده‌نگى به‌رز له‌ ڕۆژى هه‌ينى دا .

8. ده‌ست به‌رزكردنه‌وه‌ى خه‌ڵكى له‌كاتى دوعاكردنى خه‌تيب له‌ ڕۆژى هه‌ينى دا .

9. زيكركردن به‌ ته‌سبيح يان به‌ ده‌ستى چه‌پ .

10. زيكركردن ته‌نها به‌ ووشه‌ى (الله) يان ووشه‌ى (آه ، آه ، آه) يان (هو ، هو) .

11. زيكركردن به‌ كۆمه‌ڵ له‌ دواى نوێژه‌ فه‌ڕزه‌كان و هه‌ڵبڕينى ده‌نگى به‌رز له‌لايه‌ن مۆژه‌نه‌كه‌وه‌.

12. زيكركردن له‌ نێوان بانگ و قامه‌ت . (ته‌سبيحات كردن پێش نوێژه‌ فه‌ڕزه‌كان)

13. ته‌وقه‌ كردن له‌ دواى نوێژه‌ فه‌ڕزه‌كان به‌ به‌رده‌وامى وه‌ وتنى (تقبل الله).

14. زيكركردن له‌ نێوان نوێژى ته‌راويح .

15. مل بادان له‌كاتى زيكركردن دا .

16. ووتنى (124000) صه‌لوات له‌سه‌ر ديدارى پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم).

17. فاتيحه‌ خوێندن له‌ ته‌عزيه‌ بۆ مردوو .

18. ته‌لقيندانى مردوو له‌ گۆڕستان له‌ لايه‌ن مامۆستاى ئاينى.

19. كۆبوونه‌وه‌و دانيشتن بۆ ته‌عزيه‌ له‌ مزگه‌وت يان له‌ غه‌يرى مزگه‌وت. زاد المعاد ( 1/ 304) و إصلاح المساجد من البدع والعوائد للقاسمي ( 180 – 181) و سفر السعادة لفيروز آبادي (57)

20. قورئان خوێندن بۆ مردوو له‌ مزگه‌وت له‌ لايه‌ن قورئان خوێنێكه‌وه‌.

21.  قورئان خوێندن له‌سه‌ر گۆڕستان بۆ مردوو .

22. هه‌ديه‌ كردنى سوڕه‌تى فاتيحه‌ بۆ مردوو.

23. نيه‌ت هێنان به‌ زمان بۆ نوێژو ڕۆژو گرتن .

24. مه‌سح كردنى ده‌م و چاو له‌ دواى دوعا كردن .

25. مه‌سح كردن و فوو كردن به‌ لاشه‌ له‌دواى خوێندنى ئايه‌تى كورسى له‌دواى نوێژه‌ فه‌ڕزه‌كان .

26. خوێندنى سوڕه‌تى (يس) له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى خه‌ريكه‌ بمرێت .

27. تايبه‌ت كردنى دوعا له‌ دواى نوێژه‌ فه‌ڕزه‌كان به‌ به‌رده‌وامى.

28. قورئان خوێندن له‌ نێوان ته‌كبيره‌كانى ڕۆژى جه‌ژن .

29. ووتنى (الصلاة جامعة) له‌ لايه‌ن ئيمامه‌وه‌ پێش نوێژى جه‌ژن .

30. بانگ و قامه‌ت كردن پێش نوێژى جه‌ژن .

31. ووتنى (الإمساك ) له‌كاتى پارشێو كردنى ڕه‌مه‌زاندا .

32. گۆرانى و مۆسيقاى سۆفى و حزبه‌ ئيسلاميه‌كان .

33. وه‌ ده‌ف لێدان بيدعه‌يه‌ جگه‌ له‌ كاتى جه‌ژن وه‌ كاتى ماره‌ بڕين وه‌ كاتى هاتنه‌وه‌ى كه‌سێك له‌سه‌فه‌ر ، وه‌ئه‌مه‌ش تايبه‌ته‌ به‌ ئافره‌تان.

34. حزبايه‌تى به‌ناوى دين .

35. وه‌ شمشێر له‌ خۆ دان و گڵاس خواردن و هه‌ڵپه‌ڕين به‌ ناوى دينه‌وه‌ .

36. ته‌وسل كردن به‌ پێغه‌مبه‌ران و پياوچاكان وه‌كو بڵێيت: خودايه‌ بۆ خاترى پێغه‌مبه‌ر لێم خۆش به‌.

37. سه‌ڵه‌وات دان له‌كاتى ته‌وقه‌كردن دا .

38. ووتنى (اَقَامَهَا اللهُ وَاَدَامَهَا) له‌و كاته‌ى مُۆژن ده‌ڵێت (قد قامت الصلاة) .

39. په‌نجه‌ هێنان به‌ هه‌ردوو چاو له‌كاتى بيستنى بانگ كه‌ مُۆذن ده‌ڵێت: (أَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ)

40. ووتنى (صَدَقْتَ وَبَرَرْتَ) له‌و كاته‌ى مُۆذن ده‌ڵێت (الصلاة خير من النوم) .

41. ووتنى (الصلاة خير من النوم) له‌ بانگى دووه‌مدا بۆ هاتنى  نوێژى به‌يانى .

42. هه‌ستان بۆ ڕيزبوونى نوێژى جه‌ماعه‌ت له‌كاتى بيستنى ووشه‌ى (قد قامت الصلاة).

43. زكركردن به‌ده‌نگ و به‌جه‌ماعى له‌ دواى نوێژه‌ فه‌ڕزه‌كان.

44. صه‌ڵه‌وات دان و هه‌ديه‌ كردنى فاتيحه‌ له‌ دواى بانگدان له‌لايه‌ن مۆژنه وه.

وه‌ زۆر بيدعه‌ى ترهه‌ن كه‌ به‌ر بڵاون له‌ناو كۆمه‌ڵگا به‌ڵام له‌به‌ر درێژ بوونه‌وه‌ى بابه‌ته‌كه‌ باسمان نه‌كردوون .

موسوڵمانى به‌ڕێز ئه‌و بيدعانه‌ى باسكران بريتين له‌و عيباده‌تانه‌ى كه‌ پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فێرى ئومه‌ته‌كه‌ى نه‌كردووه‌ كه‌ به‌م شێوه‌يه‌ بيكه‌ن، به‌ڵكو هه‌ر شتێك خێر و باش بێت پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) خه‌ڵكى لێ ئاگادار كردوه‌ته‌وه‌و فێرى كردوون، به‌ به‌ڵگه‌ى ئه‌م فه‌رمووده‌يه‌ (ما تركت شيئا يقربكم إلى الله إلا وأمرتكم به وما تركت شيئا يباعدكم عن الله ويقربكم إلى النار إلا وقد نهيتكم عنه) صححه الألباني في السلسلة الصحيحة .واته‌: هيچ شتێك نه‌ماوه‌ كه‌ باش بێت بۆ ئێوه‌و له‌ خوداى په‌روه‌ردگار نزيكتان بكاته‌وه‌ ئيلا ئه‌مرى ئێوه‌م پێ كردووه‌ به‌ كردنى ، وه‌ هيچ شتێك نه‌ماوه‌ كه‌ ئێوه‌ له‌ خوداى په‌روه‌ردگار دوور كاته‌وه‌، وه‌ له‌ ئاگر نزيكتان بكاته‌وه‌ ئيلا نه‌هى ئێوه‌م لێ كردووه‌ ، كه‌واته‌ موسوڵمانى به‌ڕێز له‌م فه‌رمووده‌يه‌ دا بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) هه‌موو شتێكى باشى به‌ ئومه‌ته‌كه‌ى فه‌رمووه‌ ، باشه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م بيدعانه‌ى باسم كردوون باش بوونايه‌ بۆ به‌ ئوممه‌ته‌كه‌ى نه‌ووت ئه‌نجامى بده‌ن. وه‌هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) نێردراوى خودايه‌و گه‌يه‌نه‌رى په‌يامه‌كه‌يه‌تى وه‌كو خۆى ، وه‌ به‌بێ گومان هيچ شتێك له‌ په‌يامى خودا باشتر نيه‌، كه‌واته‌ ئه‌و بيدعانه‌ى باسكراون باش نين چونكه‌ له‌ناو په‌يامه‌كه‌ى خوداى په‌روه‌ردگار نين، بۆيه‌ ئيمامى مالك ڕه‌حمه‌تى خوداى په‌روه‌ردگارى لێبێت ، ده‌فه‌رمووێت: (مَنِ ابْتَدَعَ في الإسْلامِ بِدْعَةً وهو يَراهَا حَسَنَةً فَقَد زَعَمَ أنَّ مُحَمَّدًا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) خانَ الرِّسالةَ) لان الله يقول (الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الإِسْلامَ دِيناً)  (فما لم يكن يومئذ دينا فلا يكون اليوم دينا) الاعتصام للشاطبي 1/62 . واته‌: هه‌ر كه‌سێك بيدعه‌يه‌ك له‌ناو ئيسلام دا دابهێنێت ، وه‌ وابزانێت ئه‌م بيدعه‌يه‌ خێره‌ و باشه‌ ، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ واى گومان بردووه‌ كه‌ (محمد) (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) خيانه‌تى له‌ په‌يامه‌كه‌ى خوداى په‌روه‌ردگار كردووه‌، چونكه‌ خوداى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: ئه‌مڕۆ دينم بۆ ئێوه‌ ته‌واو كرد ، وه‌ نيعمه‌ته‌كانى خۆم به‌سه‌ر ئێوه‌ ته‌واو كرد ، وه‌ ڕازيم بۆ ئێوه‌ ئيسلام دينتان بێت، كه‌واته‌ هه‌ر شتێك له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) دين نه‌بوبێت نابێت ئه‌مڕۆ دين بێت، وه‌ فه‌رموويه‌تى (لا يصلح آخر هذه الأمة إلا بما صلح به أولها) ، واته‌: كۆتايى ئه‌م ئوممه‌ته‌باش نابێت ڕزگار نابێت له‌ گومڕايى ئيلا به‌و شته‌ نه‌بێت كه‌ ئه‌وانى پێشوو پێى باش بوون و ڕزگاربوون، كه‌ ئه‌ويش بريتيه‌ له‌ ده‌ست گرتن به‌ قورئان و فه‌رمووده‌، وه‌ شوێن كه‌وتنى پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) به‌بێ زياد و كه‌م . كه‌واته‌ موسوڵمانى به‌ڕێز هيچ شتێك به‌ناوى دين له‌خۆته‌وه‌ مه‌كه‌ ، يان به‌ لاسايى بيدعه‌چيه‌كان مه‌كه‌ ، به‌ڵكو دينداريه‌كه‌ت با په‌يوه‌ست بێت به‌ به‌ڵگه‌ و شوێن كه‌وتنى پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ، بۆ نمونه‌ پێغه‌مبه‌رى خودا  (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  فه‌رموويه‌تى له‌ ڕۆژى هه‌ينى دا زۆر سه‌ڵه‌وات له‌سه‌ر من بده‌ن چونكه‌ مه‌لائيكه‌ته‌كان بۆم ده‌هێنن ، كه‌واته‌ سه‌ڵه‌وات دان له‌ ڕۆژى هه‌ينى دا سوننه‌ته‌ ،    به‌ڵام سه‌ڵه‌وات دان له‌كاتى ته‌وقه‌كردن دا بيدعه‌يه‌ چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) به‌ ئومه‌ته‌كه‌ى نه‌وتووه‌ له‌م كاته‌دا به‌ به‌رده‌وامى سه‌ڵه‌وات له‌سه‌ر من بده‌ن ، كه‌واته‌ سه‌ڵه‌وات دان خێره‌ و باشه‌ به‌ڵام ده‌بێت به‌ گوێره‌ى سوننه‌ت ئه‌نجام بده‌يت ، وه‌ هه‌روه‌ها فه‌رموويه‌تى سوره‌تى فاتحه‌ له‌ ناو نوێژدا بخوێنن چونكه‌ قه‌بوڵ نابێت نوێژى ئه‌و كه‌سه‌ى سوڕه‌تى فاتحه‌ نه‌خوێنێت ، وه‌ فه‌رموويه‌تى خوێندنى سوره‌تى فاتحه‌ بۆ نه‌خۆشيه‌كان شيفايه‌، كه‌واته‌ خوێندنى سوره‌تى فاتحه‌ له‌ ناو نوێژدا ڕوكنه‌ و ده‌بێت بخوێنرێت وه‌ سوننه‌ته‌و دروسته‌ وه‌كو روقيه‌ى شه‌رعى به‌سه‌ر نه‌خۆشدا بخوێندرێت به‌ڵام نه‌يفه‌رمووه‌ سوره‌تى فاتحه‌ له‌ ته‌عزيه‌ بۆ مردووان بخوێنن و پێيان ده‌گات كه‌واته‌ خوێندنى سوره‌تى فاتحه‌ بۆ مردوان بيدعه‌يه‌ و زياده‌ و جائيز نيه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر باش بووايه‌ پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) پێى ده‌ووتين بيخوێنين، وه‌ موسوڵمانان ده‌بێت شوێن كه‌وته‌ى فه‌رمووده‌كانى پێغه‌مبه‌رى خودا بن(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  نابێت شوێن كه‌وته‌ى ووته‌ى هيچ زانايه‌ك بن ئه‌گه‌ر ووته‌كه‌يان په‌يوه‌ست نه‌بێت به‌ فه‌رمووده‌كانى پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ، وه‌ گشت عيباده‌ته‌كانى تر ده‌بێت به‌م شێوه‌يه‌ بكرێت كه‌ باسم كرد ، موسوڵمانى به‌ڕێز ئه‌م دوو نمونه‌يه‌م بۆ ئه‌وه‌ باس كرد بۆ ئه‌وه‌ى ببێته‌ به‌ درۆ خستنه‌وه‌ى قسه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ده‌ڵێن ئه‌وانه‌ باوه‌ڕيان به‌ زيكركردن و سه‌ڵه‌وات دان نيه‌ .

تێبينى 1: له‌ نووسينى ئه‌م ناميله‌كه‌يه‌ سوودم وه‌رگرتووه‌ له‌ كتابى (قاموس البدع) لشيخ الألباني ، وه‌كتابى ( قاموس البدع ) لشيخ صلاح الدين محمود.

وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم
لة سايتى فةرموودة وةركيراوة.

http://i13.servimg.com/u/f13/11/03/32/71/847b7f11.jpg

2

وه‌ڵام: بیدعه‌ به‌ربڵاوه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا .

ته‌وحید گیان سڵاو، خۆت ده‌زانی من هه‌ڵوه‌سته‌چیمه‌ smile بۆیه‌ هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر شتێك ده‌كه‌م به‌و هیوایه‌م حاڵی بكرێم.
- تۆ بیدعه‌كانت خستۆته‌ ڕوو، واته‌ ئه‌و شتانه‌ی پێغه‌مبه‌رمان دروودی خوای له‌سه‌ر بێ فه‌رمانی پێنه‌كردووه‌ ده‌كه‌وێته‌ خانه‌ی بیدعه‌وه‌.
پرسیاره‌كه‌م: ئایا ناوله‌خۆنان به‌ (سه‌له‌فی) بیدعه‌یه‌كی تر نیه‌؟! ئه‌گه‌ر شوێنكه‌وته‌ی پێغه‌مبه‌رین ئایا له‌بری دنیایه‌ك ناوی داتاشراو كه‌ پێغه‌مبه‌رمان ئه‌و ناوانه‌ی له‌ موسڵمانان نه‌ناوه‌، (مسلم) دروستر نیه‌؟

3

وه‌ڵام: بیدعه‌ به‌ربڵاوه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا .

ده‌ست خۆشبێت و خوا پاداشت بداته‌وه‌ ، به‌س من له‌م سێ خاڵا تێبینم هه‌یه‌
9. زيكركردن به‌ ته‌سبيح يان به‌ ده‌ستى چه‌پ .

ئه‌گه‌ر به‌ هه‌ردوو ده‌ست زیکر بکرێت هیچ گرفتێکی تیایه‌؟؟ بۆ ئه‌وه‌ی لێو تێکنه‌چێت به‌تایبه‌ت ئه‌و زیکرانه‌ی له‌ سه‌روو 30 جاره‌وه‌یه‌

10.زيكركردن ته‌نها به‌ ووشه‌ى (الله) يان ووشه‌ى (آه ، آه ، آه) يان (هو ، هو) .

ئه‌مه‌یان ئه‌گه‌ر بکرێ ڕونکردنه‌وه‌ی زیاتری له‌سه‌ر بده‌ی ، باش له‌مه‌به‌ست تێنه‌گه‌شتووم

42. هه‌ستان بۆ ڕيزبوونى نوێژى جه‌ماعه‌ت له‌كاتى بيستنى ووشه‌ى (قد قامت الصلاة).

ئه‌ی باشه‌ له‌ چی کاتێکدا ئه‌بێت نوێژ خوێن هه‌ڵسێت ئه‌گه‌ر له‌و کاته‌یا نه‌بێت؟

http://www.kurdupload.com/images/y4Lf951392892665/sss.jpg

4

وه‌ڵام: بیدعه‌ به‌ربڵاوه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا .

SMN21 نووسی:

ته‌وحید گیان سڵاو، خۆت ده‌زانی من هه‌ڵوه‌سته‌چیمه‌ smile بۆیه‌ هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر شتێك ده‌كه‌م به‌و هیوایه‌م حاڵی بكرێم.
- تۆ بیدعه‌كانت خستۆته‌ ڕوو، واته‌ ئه‌و شتانه‌ی پێغه‌مبه‌رمان دروودی خوای له‌سه‌ر بێ فه‌رمانی پێنه‌كردووه‌ ده‌كه‌وێته‌ خانه‌ی بیدعه‌وه‌.
پرسیاره‌كه‌م: ئایا ناوله‌خۆنان به‌ (سه‌له‌فی) بیدعه‌یه‌كی تر نیه‌؟! ئه‌گه‌ر شوێنكه‌وته‌ی پێغه‌مبه‌رین ئایا له‌بری دنیایه‌ك ناوی داتاشراو كه‌ پێغه‌مبه‌رمان ئه‌و ناوانه‌ی له‌ موسڵمانان نه‌ناوه‌، (مسلم) دروستر نیه‌؟

زؤر ئاسايية كاك سةرهةنك كيان من ئامادةم هةموو برسياريكت وةلام بدةمةوة ئةكةر بيزانم ئةكةر نةشيزانم فير دةبم كة بيزانم جونكة منيش لئ ي دةكؤلمةوة,بةنسبةت برسيارةكةشت نةخير ناوى سةلةفي هيج بيدعة نية جونكة بيغةمبةر صلى الله عليه وسلم بةكارى هيناوة كاتيك بة فاطيمةى كجى فةرموو من باشترين سةلةفم بؤ تؤ.

http://i13.servimg.com/u/f13/11/03/32/71/847b7f11.jpg

5

وه‌ڵام: بیدعه‌ به‌ربڵاوه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا .

ڕابه‌ر سلێمانی نووسی:

ده‌ست خۆشبێت و خوا پاداشت بداته‌وه‌ ، به‌س من له‌م سێ خاڵا تێبینم هه‌یه‌
9. زيكركردن به‌ ته‌سبيح يان به‌ ده‌ستى چه‌پ .

ئه‌گه‌ر به‌ هه‌ردوو ده‌ست زیکر بکرێت هیچ گرفتێکی تیایه‌؟؟ بۆ ئه‌وه‌ی لێو تێکنه‌چێت به‌تایبه‌ت ئه‌و زیکرانه‌ی له‌ سه‌روو 30 جاره‌وه‌یه‌

10.زيكركردن ته‌نها به‌ ووشه‌ى (الله) يان ووشه‌ى (آه ، آه ، آه) يان (هو ، هو) .

ئه‌مه‌یان ئه‌گه‌ر بکرێ ڕونکردنه‌وه‌ی زیاتری له‌سه‌ر بده‌ی ، باش له‌مه‌به‌ست تێنه‌گه‌شتووم

42. هه‌ستان بۆ ڕيزبوونى نوێژى جه‌ماعه‌ت له‌كاتى بيستنى ووشه‌ى (قد قامت الصلاة).

ئه‌ی باشه‌ له‌ چی کاتێکدا ئه‌بێت نوێژ خوێن هه‌ڵسێت ئه‌گه‌ر له‌و کاته‌یا نه‌بێت؟

لةبةر ئةوةى فةرموودةى لةسةرة دةبيت تةنها بةدةستى راست زكر بكريت.
بةنسبةت وةلامى دووةمت بيكومان خؤت دةزانى زؤر لةو دةرويش و سؤفيانة فير بوونة كة ئةم جؤرة زكرانة دةكةن كة نوسراوة وةك ياهوو الله الله بةتةنيا يان سةر بادان لةكةليان بةراستى ئةمانةش  ئةصليان نية.
بؤ سئ يةميش ان شاءالله هةر كاتةك قامةت كرا دةتوانى هةلسيةوة والله اعلم.

http://i13.servimg.com/u/f13/11/03/32/71/847b7f11.jpg

6

وه‌ڵام: بیدعه‌ به‌ربڵاوه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا .

توحيد نووسی:

بيغةمبةر صلى الله عليه وسلم بةكارى هيناوة كاتيك بة فاطيمةى كجى فةرموو من باشترين سةلةفم بؤ تؤ.

- من باسی ناو له‌خۆنانی موسڵمانان ده‌كه‌م نه‌ك تاك! هه‌رچه‌نده‌ (فاطيمة)ش خوا لێی ڕازی بێت به‌هه‌موو ته‌مه‌نی سه‌له‌فی بوونی نه‌كردۆته‌ پێناسه‌، ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌ زۆر لاوازه‌. . ئه‌گه‌ر شتێكی تر هه‌یه‌؟

یان بۆچی دوای ئه‌م ده‌ربڕینه‌ی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێ ناوی موسڵمانه‌كان له‌ (مسلم) نه‌گۆڕا بۆ سه‌له‌فی؟! یان هه‌رنا بۆچی شان به‌شانی مسلم ئه‌و ناوه‌ نه‌هاتووه‌؟!

7

سەلەفیەت نیسبەتە بۆ لای سەلەف وە سەلەفیش هاوەڵەکانی پێغەمبەری خوان صلى الله علیه وعلى اله وسلم وە پێشەوایانی ڕێگای هیدایەتن لە سێ سەدەی یەکەم ( رضي الله عنهم ) ئەوانەی کە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم شایەتی بە خێری بۆ دانە لە فەرموودەی : ( چاکترینی خەڵک سەدەی منن پاشان ئەوانەی لە دوایان دێن پاشان ئەوانەی لە دوایان دێن پاشان قەومی وا دێن کە شایەتیان پێش سوێندیان ئەکەوێ وە سوێندیان پێش شایەتی ) پێشەوا احمد لە موسنەدەکەی گێڕاویەتیەوە وە بوخاری و موسلیمیش ، وە سەلەفیەکان کۆی سەلەفیە نیسبەتە بۆ لای سەلەف ، وە ماناکەی پێشتر کرا وەئەوان ئەوکەسانەن کە لەسەر مەنهەجی سەلەفن لە شوێن کەوتنی کتاب و سوننەت وە بانگەواز کردن بۆیان وە ئیش کردن پێ یان ئا بەوە بوون بە ئەهلی سوننەو جەماعەت .وبالله التوفيق وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم
اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والافتاء
عضو:عبدالله بن قعود، عضو:عبدالله بن غديان،
نائب رئيس اللجنة:عبدالرزاق عفيفي،
الرئيس:عبدالعزيز بن باز

http://i13.servimg.com/u/f13/11/03/32/71/847b7f11.jpg

8

وه‌ڵام: بیدعه‌ به‌ربڵاوه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا .

زیكری الله الله - دروسته‌ ---به‌به‌لگه‌ی قورئان و فه‌رمووده‌ی صحیح و قسه‌ی جه‌ند زانایه‌كیش  گه‌ر ده‌لێی با   سه‌رجه‌م به‌لگه‌كان بێنم جا چ ئایه‌ت چ فه‌رمووده‌ چ قسه‌ی زانا به‌لگه‌ی زۆرمان لایه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌م زیكره‌ گه‌وره‌  كه‌ زیكری الله الله

پرسیار له‌ قازی ( أبو بكر العربی المالكی ) كرا : ده‌رباره‌ی پیاویك گوتی : باوكی پیغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه‌ و سلم ) له‌ دۆزه‌خدایه‌ ) ؟ له‌ وه‌لامدا فه‌رموی : ئه‌م پیاوه‌ ( مه‌لعونه‌ ) ، واتا له‌ عنه‌ت لیكراوه‌ ، چونكه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموئ : [ إِنَّ الَّذِينَ يُؤْذُونَ اللهَ وَرَسُولَهُ لَعَنَهُمُ اللهُ فِى الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ ](الأحزاب: 57)،
واتا: به‌راستی ئه‌وانه‌ی خواو پیغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه‌ و سلم ) ئازار ده‌ده‌ن ، خوای گه‌وره‌ له‌عنه‌تی لئ كردون له‌ دنیاو قیامه‌تدا ، ئینجا فه‌رموی : هیچ ئازاریك له‌وه‌ گه‌وره‌تر نیه‌ : كه‌ ده‌رباره‌ی باوكی پیغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه‌ و سلم ) بگۆترئ : ( باوكی پیغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه‌ و سلم ) له‌ دۆزه‌خدایه‌ ) بروانه‌ ( الحاوی للفتاوی ) ل ( 401 ) ب ( 2 )

9

وه‌ڵام: بیدعه‌ به‌ربڵاوه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا .

ره‌زوان نووسی:

ده‌ی باشه‌ ئه‌زیزم به‌ڵگه‌ی ئایه‌ت و قه‌رمووده‌ بێنه‌ كه‌ ته‌نها زیكری (الله الله) به‌ته‌نها دروست بێت .

10

وه‌ڵام: بیدعه‌ به‌ربڵاوه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا .

ئه‌گه‌ر به‌لگه‌ بێنم باوه‌ر   ده‌كه‌ی و واز له‌ سلفیه‌ت و صۆفی و وه‌هابی و مه‌دخلی و ئه‌وشتانه‌ ده‌ینی؟؟؟؟