بابهت: خولاصەی پەراوخانەكە !
خولاصەی پەراوخانەكە !
(ئیبن و موقەفەع) دەڵێ: كتێبخانەی حوكەمای هیندستان باری (سەد) وشتربوو، مەلیكی هیند داوای كرد كورتی بكەنەوە، ئەوەبوو كردیانە باری (دو) وشتر و لە كۆتاییدا لە چوار كەلیمەدا خولاصەیان كردنەوە.
كەلیمەی یەكەم لەدادگەری و عەداڵەتی پاشایاندا، چونكە ئەگەر پادشا دادگەر و عادڵ بوو ، وڵات پر دەبێت لە ئەمن و ئاسایش.
كەلیمەی دووەم لە ئامۆژگاری خەڵكی بە ئەمر بە مەعروف و نەهی لە مونەكەر و لانەدان لە یاسا، چونگە گوتراوە (جۆ)بچنی (گەنم)نادوورییەوە!
كەلیمەی سێیەم بریتی بوو لە ئاگەداری تەندروستی لەش و دەڵێ : تا برسیتان نەبێ دەست بۆ خواردن مەبەن، كەخواردیشتان بەر لەوەی تێربن دەست هەڵبگرن.
كەلیمەی چوارەم بریتی بوو لە حەیا و شكۆداری ئافرەت و پاك راگرتنی پاكێتی خۆیان .
لە (بەهارستان)بەشی هەشت دانراوی شێخی (جامی)
له فهیسبوکهوه
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!