بابه‌ت: چیرۆكێكی زۆر خۆش و كۆتاییه‌كی چاوه‌روان نه‌كراو
كچه‌كه هه‌ركاتێك ده‌گه‌رایه‌وه ماڵه‌وه گه‌نجێكی ئه‌بینی له‌به‌ر ده‌می ماڵه‌كه‌یان له نێو ئۆتۆمۆبیله كۆنه‌كه‌ی وه‌ستاوه .. دوای ماوه‌یه‌ك كچه‌كه له سه‌ر بنینی ئه‌م دیمه‌نه راهات .. له راستیشدا .. گه‌نجێك بوو له ئه‌و په‌ری ئه‌ده‌ب و ئه‌خلاق .. چونكه زۆر سه‌یری نه ئه‌كرد به‌ڵكو زۆر به‌ی كاته‌كان سه‌یری خواره‌وه‌ی ئه‌كرد . هه‌ر چه‌نده سه‌ره‌تا كچه‌كه ئه‌و دیمه‌نی پێ ناخۆش بوو .. به‌ڵام دواتر پێی دڵخۆش بوو تێگه‌یشت كه ئه‌و كوره بۆ ئه‌وه ئه‌وه‌ستی كه سه‌یری ئه‌و بكات كاتێك ده‌گه‌رێته‌وه ماڵه‌وه ،هه‌ر كاتێك له كاتی گه‌رانه‌وه‌ی بۆ ماڵ سه‌یاره‌كه‌ی ئهبینیی دڵی خورپه‌ی ئه‌كرد .. زیاتریش كاتێك كوره‌كه‌ی ئه‌بینی له ناوی ،حه‌زی ئه‌كرد شوو بكات به‌ر له‌وه‌ی ته‌مه‌نی زیاتر هه‌ڵكشێ ، راسته سه‌یاره‌كه‌ی تۆزێك مۆدێلی كۆنه به‌ڵام ئه‌مه‌ی لا زۆر گرنگ نه‌بوو چونكه كوره‌كه زۆر به ره‌وشت بوو .
رۆژگار هات و چوو
كچه‌كه دڵنیا بوو كه ئه‌و ئه‌و كوره‌ی خۆش ئه‌وی
به‌ڵام ئه‌ی بۆ چی كوره‌كه رازی خۆی بۆ نادركێنی .؟
له‌وانه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه بی كوره‌كه بترسێ كه به‌هۆی جیاوازی ئاستی باری ئابووریان باوكی رازی نه‌بێ چهونكه به ئاشكرا به خانووه‌كه‌یان و سه‌یاره‌كه‌یان دیاره ، به‌ڵام ئه‌وه لای كچه‌كه گرنگ نه‌بوو چونكه دیاره خۆشی ده‌وێ ئه‌ی ئه‌وه نیه رۆژانه چاوه‌رێێ ئه‌كات تا ئه‌گه‌رێته‌وه؟ نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌ڵكو دوای ئه‌وه‌ش كه ئه‌چێته ژووره‌وه‌ش ئه‌و هه‌ر له ه‌بر ده‌رگای ماڵه‌كه‌یان ئه‌وه‌ستی .
كچه‌كه چیتر ناتوانێ چاوه‌رێ بكات .. ئه‌وه یه‌ك مانگ تێپه‌ری و ئه‌و به‌و حاڵه‌یه‌وه ئه‌ناڵی ، ئه‌ویش هه‌ر وه‌كو خۆیه‌تی .. هیچ ناكات ..
هه‌ر هیچ .. هه‌وڵ نادا كه قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكات .. له ده‌رگا نادات تا له باوكی دوای بكات ..
رۆژێك كچه‌كه جورئه‌تی خۆی كۆكرده‌وه . لێی نزیك بۆوه . دڵیشی زۆر به خیرا لیی ئه‌دا . یه‌كه‌مجاره ئه‌وه‌نده له نزیكه‌وه بیبینێ .. گوره‌كه زۆر جوان نیه؟ ده‌ی كیشه نیه . لیی نزیك كه‌وته‌وه ئه‌ویش وه‌كو پیشه‌ی رۆژانه‌ی له ناو سهیارهكهكهی دانیشتووه ..تۆزێك شڵه‌ژا .. كچه‌كه پرسی : ببوره..
بۆ چی هه‌ر ده‌م له به‌ر ده‌رگای ئێمه ئه‌وه‌ستی ؟
كوره‌كه : "ئهنتهرنێتهكهتان" بی پاسوورده، زۆریش خێرایه له‌به‌ر ئه‌وه‌شه من رۆژانه لێره‌م !!!!!
لة فةيسبوكةوة وةركيراوة
ئازیز، له مه‌یلی هاتن و له هه‌وای مانه‌وه‌م و سوتانمدا مه‌گه‌ر وه‌ك په‌روانه نه‌بووم
هه‌ستم هێنده برینداره که به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی تا ئه‌به‌د له‌گه‌ڵتدا بێده‌نگی هه‌ڵبژێرم.!! [/size]