1

بابه‌ت: < چۆن ئه‌م یانه‌یه‌ت ناسی؟ >

< چۆن ئه‌م یانه‌یه‌ت ناسی؟ >

به‌ناوی خوا.

چۆن ئه‌م یانه‌یه‌ت ناسی؟
ئه‌م پرسیاره‌م بۆ هه‌مووتانه‌، واته‌ ئه‌ندامان و ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌رانیش. .

سه‌رهه‌نگ موحسین.

2

وه‌ڵام: < چۆن ئه‌م یانه‌یه‌ت ناسی؟ >

sotfayake syr bu
la  regay munae  xoshkm

hhhhhh
yade ba  xer

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

3

وه‌ڵام: < چۆن ئه‌م یانه‌یه‌ت ناسی؟ >

له‌ گۆگڵ له‌ دوای شتێك ئه‌گه‌ڕام ،بینیم نوسرا (یانه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین) منیش كلیكم له‌سه‌ر كرد ئیتر ئه‌م یانه‌یه‌ بۆوه‌ ،ماوه‌یه‌ك پێش ئه‌وكات له‌ یانه‌یه‌كیتر ببومه‌ ئه‌ندام براده‌رێك فێری كردبووم چۆن ئه‌بیت به‌ ئه‌ندام له‌ یانه‌ ،ئیتر بومه‌ ئه‌ندام له‌و یانه‌یه‌ ،تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێ ،یانه‌كه‌یترم جێ هێشت ،به‌ڵام تا ئێستا هه‌ر به‌رده‌وامم لێره‌ ،ان شاء الله  هه‌ر به‌رده‌وامیش ئه‌بم ،ئه‌گه‌ر ڕۆژێ له‌ ڕۆژان دڵم نه‌شكێ له‌ ئه‌ندامێ ئه‌وه‌ جێی ناهێڵم ئه‌م یانه‌یه‌ .

4

وه‌ڵام: < چۆن ئه‌م یانه‌یه‌ت ناسی؟ >

من له‌ هیچ یانه‌ێک ئه‌ندام نه‌بووم به‌س سه‌ردانی مه‌لپه‌ره‌ کوردیه‌کانم ده‌کرد له‌وێ شیعرو بابه‌تم ده‌خوێنده‌وه‌
هه‌ندێک جاریش سه‌ره‌نج بۆچونی خۆم ده‌رده‌بری و ڕه‌خنه‌م ده‌گرت.ڕۆژێک که‌سێک شیعرێکی دانابوو منیش
ڕه‌خنه‌م لێ گرت ئه‌ویش به‌ دڵێکی فراوان وه‌ری گرت لینکی یانه‌ی نارد گۆتی شیعرێکم لێره‌ بڵاو کردیته‌ه‌وه‌ 
خۆشحاڵ ده‌بم سه‌یری بکه‌یت بۆچونه‌کانتی له‌ سه‌ر بنوسی منیش یانه‌م کرده‌وه‌ سه‌ییری هه‌نده‌ک بابه‌تکانم کرد بومه‌
ئه‌ندام ڕۆژانه‌ به‌س په‌یامم ده‌نوسی زیاتریش بابه‌تی کۆنم نوێ ده‌کردنه‌وه‌ شیعری ئه‌و که‌سه‌ی به‌ یانه‌ی ئاشنا کردم هه‌ر له‌
بیرم چوو ئه‌مڕۆشی له‌ گه‌ڵ بیت په‌یامێکشی له‌ سه‌ر بنوسم نازانم کامه‌ش بووههههه
ئیتر به‌م شێوه‌یه‌ بوو به‌ یانه‌ ئاشنابووم تاکو ئه‌مرۆش به‌رده‌وامم و پێشم وانیه‌ قه‌ه‌ت ڕۆژێک بێت جێی بێڵم ..........

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

5

وه‌ڵام: < چۆن ئه‌م یانه‌یه‌ت ناسی؟ >

سه‌ره‌تا

من عاشقی برنامه‌یی موبایل و هاکی نیمبوزز فلوود بووم رۆژانه‌ له‌گۆگڵ به‌دوایاندا ده‌گه‌رام  ئه‌گه‌ر بڵێم سودفه‌ بوو رێم که‌وته‌ یانه‌ ئه‌وه‌ راست ده‌که‌م تاماوه‌یه‌ک ئه‌ندام بووم نه‌مده‌زانی ئێره‌ مه‌کۆی سه‌رهه‌نگ محسین چونکه‌ شاره‌زاییم نه‌بوو خۆشبه‌ختانه‌ به‌یه‌که‌م ناو که‌بوومه‌ ئه‌ندامShexa.xبوو دواتر ئێوه‌یی زۆر به‌رێزو خۆشه‌ویستم ناسی  له‌لایانه‌ ئه‌و سودانه‌ی
که‌پێم گه‌یشت گۆرینی فکره‌یی ته‌واوم له‌رووی ئاینیه‌وه‌ نوێژ کردن زۆرشتی تر فێربووم من زۆر سوپاستان ده‌که‌م له‌وسودانه‌یی که‌ئێوه‌ به‌منتان به‌خشی

2009

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

6

وه‌ڵام: < چۆن ئه‌م یانه‌یه‌ت ناسی؟ >

ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ نه‌بم له‌ گۆگل به‌ دوایی شتێك ده‌گه‌رام و ناوی سه‌رهه‌نگ موحسینم دیت و کلیلم له‌سه‌ر لینکه‌که‌ی کرد و بوومه‌ ئه‌ندام

دەڵێن شێت بووە ،دەست و پێی کۆت و بەند کەن!
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!
https://fbcdn-sphotos-f-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/1535464_717902694897472_1960931195_n.jpg

7

وه‌ڵام: < چۆن ئه‌م یانه‌یه‌ت ناسی؟ >

به‌ناوی خوا. .
منیش نیوه‌ڕۆیه‌ك ده‌ستم كرد به‌دروستكردنی ئه‌و یانه‌یه‌و گه‌یشتمه‌ ئێواره‌ ته‌واوم كرد. ئه‌گه‌رچی شاره‌زاییه‌كی باشیشم نه‌بوو به‌ڵام ویستی خوای له‌سه‌ر بوو كه‌ كاره‌كانم ئه‌نجامداو دوا كلیكم كرد ئه‌م یانه‌یه‌ له‌دایك بوو.
ئێستاش هه‌ر ده‌ڵێی دوێنێ بوو، له‌گه‌ڵ نووسینی ئه‌م په‌یامه‌م دنیایه‌ك بیره‌وه‌ری خۆشی یانه‌م هاته‌وه‌ یاد. به‌بوونی ئه‌م یانه‌یه‌ هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌و كاتانه‌ی به‌ ئینته‌رنێتم داوه‌ بێ سود نه‌بووه‌. له‌خوا ده‌پاڕێمه‌وه‌ به‌رده‌وامیمان پێ ببه‌خشێ و ته‌باو مایه‌ی خێروخۆشی بین بۆ یه‌كتری.

8

وه‌ڵام: < چۆن ئه‌م یانه‌یه‌ت ناسی؟ >

لة تؤرى كؤمةلايةتى فةيسبوك هاورييةكى ئازيزم ناسى
زؤرجار سةبارةت بة ئةدةب بةكشتى و شيعرى هةنديك لة شاعيران كفتوكؤمان دةكرد
دواتر لينكى يانةى سةرهةنكى بؤ ناردم  و يانةى سةرهةنكى بئ ناساندم
سوباسى ئةكةم

[size=24]   
ئازیز، له‌ مه‌یلی هاتن و له‌ هه‌وای مانه‌وه‌م و سوتانمدا مه‌گه‌ر وه‌ك په‌روانه‌ نه‌بووم
هه‌ستم هێنده‌ برینداره‌ که‌ به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تا ئه‌به‌د له‌گه‌ڵتدا بێده‌نگی هه‌ڵبژێرم.!!
[/size]

9

وه‌ڵام: < چۆن ئه‌م یانه‌یه‌ت ناسی؟ >

له‌ ماڵپه‌ڕه‌کانی ئینته‌رنێت زۆر شیعرم ده‌خوێنده‌وه‌ ، هه‌تا ڕۆژێک به‌ هۆی خوێندنه‌وه‌ی هۆنراوه‌یه‌ک هاتمه‌ ئێره‌ ..
ماوه‌یه‌ک وه‌ک میوان سه‌ردانم ده‌کرد ، دواتر بوومه‌ ئه‌ندام.
که‌واته‌ له‌ ڕێگای خوێندنه‌وه‌ی شیعر ئه‌و یانه‌یه‌م ناسی . .  .

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

10

وه‌ڵام: < چۆن ئه‌م یانه‌یه‌ت ناسی؟ >

[size=22]من به‌ ژیانی كه‌یفم به‌ یانه‌ی هه‌ولێر نه‌هاتبوو نازانم بۆ نه‌ده‌چوه‌ه‌ دڵم به‌ ڵام رۆژیكیان له‌ شاری هه‌ولێر ئه‌گه‌رامه‌وه‌ باران بوو له‌ ناو كۆسته‌ر دانیشتبووم كه‌سه‌كه‌ی پالم رۆژنامه‌یه‌كی وه‌رزشی پێ بوو منیش گوستم یارمه‌تی هه‌ی ئه‌گه‌ر نایخوێنیه‌وه‌ بیده‌به‌من ئه‌ یخوێنمه‌وه‌ بینیم وێنه‌ی گۆلچی یانه‌ی هه‌ولێر سه‌رهه‌نگ موحسین له‌سه‌ر یه‌كه‌م لاپه‌ره‌ی هه‌ڵواسرابوو منیش خوێندمه‌وه‌ بۆیه‌كه‌م جار ئه‌و كه‌سه‌ كه‌ته‌ ناو دڵم كه‌ له‌ یانه‌ی هه‌ولێر بوو .... ئه‌مه‌ وابزانم له‌ ساڵی 2004 بوو .. دوای ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌نته‌رنێت و ئه‌و شتانه‌ په‌ یدابوو من ته‌نها له‌ دوای به‌ رنامه‌و ڤیدیۆی ئه‌ تاریه‌ كان و وێنه‌ی ئه‌ تاریه‌ كان ئه‌ گه‌رام له‌ یانه‌و شتی وا  ئه‌ندام نه‌بووم  رۆژێك له‌وێنه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین ئه‌ گه‌رام له‌ ساڵی 2011 نوسرابوو یانه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین منیش كردمه‌وه‌و بووم به‌ ئه‌ ندام له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستاش به‌رده‌وام سه‌ردانی یانه‌ كه‌م سوودی زۆریشم لێی بینیوه‌ ئه‌وه‌ی زۆر سه‌رنجی رائه‌ كێشام زیاتر حه‌زم به‌به‌ر ده‌وامی ئه‌كردبابه‌ته‌كانی  سه‌وسه‌ن وئایه‌ زریان و كۆسره‌ت و مام شه‌ره‌فخان و ئه‌یوانه‌ بوون واته‌ هۆی هاتنی سه‌ره‌كیم سه‌رهه‌نگ موحسین بوو[/size]

11

وه‌ڵام: < چۆن ئه‌م یانه‌یه‌ت ناسی؟ >

منش به‌دوای شتێك ئه‌گه‌رام له‌گۆگل لینكی یانه‌ی دا ئیتر كردمه‌وه‌ به‌وه‌ ناسیم سوپاس بۆ خوا په‌شیمانش نیم له‌ناسینی به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش زۆر دلخۆش به‌ناسینی ئه‌ندامانی یانه‌ smile

[size=16]me In FaCeBooK[/size]
http://smn21.com/up/uploads/gif/90a0f9c2ac.gif
http://smn21.com/up/uploads/gif/447ff6b015.gif

12

وه‌ڵام: < چۆن ئه‌م یانه‌یه‌ت ناسی؟ >

منيش لة 2008 لة مانكى6 لة كؤلك لة وينةى كابتن دةكةرام وة بينيم وينةى ئةوم بؤ هات كة كردمةوة جومة ناو سايتةكة وة لةوئ نوسا بوو دةفتةرى ميوانان لةويش جومة زورةوة هةفتانة سةيرى ئةو دةفتةرى ميوانانم دةكرد بس ئةندام نةبووم واتا جاريك بوومة ئةندام بةس نةم زانى جؤن بجمةوة زورئ لةبيرم نةما بوو باشان لة مانكى 10  بوومةوة ئةندام هةتا ئيستا ماوم انشاءالله هةر دةمينمةوة
بي خؤزكةم بة دةفتةرى ميوانان ايام زمان!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!

يؤفانتس يانةى دوينئ ئةمرؤ سبةى
http://smn21.com/up/uploads/jpg/f0c88882ff.jpg

13

وه‌ڵام: < چۆن ئه‌م یانه‌یه‌ت ناسی؟ >

la regay malpare sarake ba yana ashna bum smile

https://fbcdn-sphotos-e-a.akamaihd.net/hphotos-ak-frc3/1236149_697070383655617_1856657392_n.jpg
کــه‌سـێـک نـیـه‌ بـپـرسـێـت لـێـم مـن بـۆ کـێ فـرمـێـسک ده‌رێـژم
شـــه‌و تــــا بـــه‌یــــان نـهـێـنـیـه‌کــان لـــه‌ نـــاخـی دڵـمـا ده‌نـێــژم
ئــــه‌وه‌نـده‌ گـریــــام. گــریــــانـیـش بـــه‌ بـیـنـیـنـی مـــن بـێ زاره‌
شـــه وانــه‌ هــاوده‌مـی ئــاسـمــان بــه‌ڵام مــانـگـم هــه‌ر نـادیـاره‌
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=YatqPYkZQa4[/youtube]

14

وه‌ڵام: < چۆن ئه‌م یانه‌یه‌ت ناسی؟ >

منيش لةكوكل كوفاريكم خويندة ناوى يانةى كولى  سبيم بينى

15

وه‌ڵام: < چۆن ئه‌م یانه‌یه‌ت ناسی؟ >

بەخوا من رۆژێکیان چوومە ماڵی خاڵم لەوێ بینیم شەرەفخانی کوری خاڵم لەسەر نێت بوو ، بینیم کەچی دەکات ، من لەهیچ یانە و مەکۆ شتی وا ئەندام نەبووم ، منیش وتم حەز دەکەم ببم بەئەندام لەو یانەیە ، زۆر لەگەڵم هیلاک بوو هەمووشتێکی فێر کردم  دەربارەی یانە ، لێرەوە زۆر سوپاسی دەکەم و چاوانی ماچ دەکەم بەو هەموو کەسە بەرێزانەی ناساندم ، هیچکات ئەو رۆژەم بیر ناچێتەوە لە ٢٨ /٦ / ٢٠١١  رۆژێکی نوێ بوو بۆمن لەیانە...

[size=24]
به‌من بڵێ‌ پێش له‌دایك بوونت له‌كوێ‌ بوی‌ , تا پێت
بڵێم دوای‌ مردنت له‌كوێ‌ ده‌بیت....!


"شۆپنهاوەر"[/size]

16

وه‌ڵام: < چۆن ئه‌م یانه‌یه‌ت ناسی؟ >

بەس هی من جیاوازە smile

رۆژێکیان یانەی هەولێر یاری هەبوو
منیش لە ماڵپەری Kooora سەیری ئەنجامەکەم دەکرد دواتر چوومە نێو (التشکیلة الاعبیین) و ناوی یاریزانەکانم سەیر کرد و ناوی کاپین کەوتە بەرچاو کە کلیکم کرد لینکی دوو سایتی دا بە من یەکێکیان ماڵپەری سەرەکی بوو ئەوی تریان لینکی یانە بوو یادی بەخێر ئەو رۆژەم بیرە وابزانم (21/8/2008) بەلام بەم هەژماری ئێستام نەبوو دانەیەکی تر بوو ،

کەواتە هەموومان لە رێگەی گۆگلەوە بووینە ئەندام smile

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

17

وه‌ڵام: < چۆن ئه‌م یانه‌یه‌ت ناسی؟ >

من دوساڵ له‌مه‌و به‌ر ئه‌و یانه‌یه‌م بینی به‌ڵام نه‌بوم به‌ئه‌ندام له‌ وشتانه‌م نه‌ده‌زانی به‌ڵام زۆر متابعه‌ی په‌ یجه‌کانی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌ که‌م رۆژێکیان په‌ یجی ئۆڵتراس قه‌ڵا لینکی ئه‌ویانه‌یه‌ی بڵاو کرده‌وه‌ ئیتر له‌ورۆژه‌وه‌ بوم به‌ئه‌ندام

مـن وه‌کـو هـیـچ کـه‌س نـیـم ئه‌گه‌ر ئـه‌تـه‌وێـت وه‌کو که‌سانـی تـر بــم کـه‌سانـی تـر هــه‌ن...!!!
http://www.kurdupload.com/images/Zpnpxt1374501731/8541_324917554307553_631240033_n.jpg

18

وه‌ڵام: < چۆن ئه‌م یانه‌یه‌ت ناسی؟ >

Godar501 نووسی:

بەخوا من رۆژێکیان چوومە ماڵی خاڵم لەوێ بینیم شەرەفخانی کوری خاڵم لەسەر نێت بوو ، بینیم کەچی دەکات ، من لەهیچ یانە و مەکۆ شتی وا ئەندام نەبووم ، منیش وتم حەز دەکەم ببم بەئەندام لەو یانەیە ، زۆر لەگەڵم هیلاک بوو هەمووشتێکی فێر کردم  دەربارەی یانە ، لێرەوە زۆر سوپاسی دەکەم و چاوانی ماچ دەکەم بەو هەموو کەسە بەرێزانەی ناساندم ، هیچکات ئەو رۆژەم بیر ناچێتەوە لە ٢٨ /٦ / ٢٠١١  رۆژێکی نوێ بوو بۆمن لەیانە...

منیش وەک گۆداری برام لەم رۆژەو لەم رێککەوتە بە یارمەتی کاک شەرەفخانی کورە خالم
بەس من پێشتر لەیانەی ئەڤین ئەندام بوم کەمێک شارەزایم لە یانە شتی وا هەبوو

19

وه‌ڵام: < چۆن ئه‌م یانه‌یه‌ت ناسی؟ >

زۆر گرنگی به‌و بابه‌ته‌ ده‌ده‌م. .
په‌یامه‌كانتانم خوێنده‌وه‌.

20

وه‌ڵام: < چۆن ئه‌م یانه‌یه‌ت ناسی؟ >

من له‌وه‌ته‌ی هه‌م ئاشقی یانه‌ی هه‌ولێرم به‌ڵام تاكو 2005 نه‌یانده‌هێشت بچم بۆ سه‌یری یاریه‌كانی هه‌ولێر به‌هۆی ئه‌گه‌ری شه‌ڕ چونكه‌ هه‌ر چ جاری: برایه‌كه‌م چووبا ده‌بوه‌ شه‌ڕ ، به‌ڵام له‌ 2005 چووم هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وكات زۆریش بچوك بووم كه‌چووم بۆیه‌كه‌م یاری هه‌ولێر كه‌  به‌رامبه‌ر سامه‌ڕاء بوو 2-1 دۆڕاندمان وه‌رزی 2005-06 بوو ئیتر له‌وكاته‌وه‌ یانه‌ی هه‌ولێر تێكه‌ڵ به‌ خوێنم بووه‌ ، ڕۆژێك له‌ نێت به‌ دوای ڤیدیۆكانی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌گه‌ڕام ئیتر نازانم چۆن له‌ ڕێگه‌ی گۆگڵه‌وه‌ وابزانم ئه‌وكات هه‌ندێ گۆڵی یانه‌ی هه‌ولێر هه‌بوون له‌ ماڵپه‌ری سه‌ره‌كی  گه‌یشتمه‌ ماڵپه‌ڕی گشتی كه‌ 18-4-2009 بوو كه‌ ئه‌وكات له‌ ده‌فته‌ری میوان نامه‌یه‌كم نارد هه‌ر چاوه‌ڕێی وه‌ڵام بووم كه‌چی نه‌بوو ئیتر له‌وێوه‌ هاتمه‌ ناو یانه‌ هه‌رچه‌نده‌ سه‌ره‌تا بۆ هه‌فته‌یه‌ك هه‌میشه‌ ده‌مكرده‌وه‌ به‌ڵام نازانم بۆ وازم لێ هێنا تاكو شه‌وی یاریه‌كه‌ی یانه‌ 31-12-2009 ئیتر له‌وكاته‌وه‌ تاكو بیدایه‌تی 2012 هه‌ر بڕاوسه‌رم بكردباوه‌ بۆ ناو یانه‌ بوو به‌ڵام ئااخ فه‌س بووك وه‌زعه‌كه‌ی تێكدا هه‌رچه‌نده‌ زۆریش له‌مێژبوو به‌كارم ده‌هێنا به‌ڵام ئه‌وكات فه‌یسبووك بێتامی كرد یانه‌ و مه‌كۆكانی هه‌موو كوشت به‌ڵام خۆشخاڵم كه‌ ئێستا ده‌بنیم چالاك بۆته‌وه‌ هیوادارم زیاتریش بێت.

ته‌بعه‌ن به‌ هه‌ژماریكی تر بوومه‌ ئه‌ندام ئه‌مه‌ نه‌بوو smile

[center][size=26]I ALWAYS TELL THE TRUTH EVEN WHEN I LIE[/center]
[/size][center]http://s9.postimg.org/4ssfgcxsv/cover.jpg[/center]

21

وه‌ڵام: < چۆن ئه‌م یانه‌یه‌ت ناسی؟ >

ary kurdsh نووسی:

من دوساڵ له‌مه‌و به‌ر ئه‌و یانه‌یه‌م بینی به‌ڵام نه‌بوم به‌ئه‌ندام له‌ وشتانه‌م نه‌ده‌زانی به‌ڵام زۆر متابعه‌ی په‌ یجه‌کانی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌ که‌م رۆژێکیان په‌ یجی ئۆڵتراس قه‌ڵا لینکی ئه‌ویانه‌یه‌ی بڵاو کرده‌وه‌ ئیتر له‌ورۆژه‌وه‌ بوم به‌ئه‌ندام

ئه‌مه‌ دوا پۆستی من بوو له‌ ئۆڵتڕاس قه‌ڵا ئیتر وازم له‌و په‌یجه‌ هێنا ، خۆشحاڵم كه‌ توانیومه‌ ئه‌م یانه‌ جوانه‌ به‌تۆ بناسێنم.

[center][size=26]I ALWAYS TELL THE TRUTH EVEN WHEN I LIE[/center]
[/size][center]http://s9.postimg.org/4ssfgcxsv/cover.jpg[/center]

22

وه‌ڵام: < چۆن ئه‌م یانه‌یه‌ت ناسی؟ >

به‌ڵێ کاک ئه‌لفرێدۆ زۆرسوپاس به‌راستی تۆ ئه‌ ویانه‌ جوانه‌ت به‌من ناساند

مـن وه‌کـو هـیـچ کـه‌س نـیـم ئه‌گه‌ر ئـه‌تـه‌وێـت وه‌کو که‌سانـی تـر بــم کـه‌سانـی تـر هــه‌ن...!!!
http://www.kurdupload.com/images/Zpnpxt1374501731/8541_324917554307553_631240033_n.jpg

23

وه‌ڵام: < چۆن ئه‌م یانه‌یه‌ت ناسی؟ >

سلاو
من له‌ رێگای کاپتن دۆزيمه‌وه‌
کاپتن ئه‌گه‌ر بيرت بێت ئه‌و کات مه‌کۆکانی کورديش لۆڤـ هه‌بوو،ئی ناج شيروانی بوو
له‌وێ له‌ ژێر ناوی خۆت داتنابوو
زۆريش خۆشحالبووم ئه‌و کات هاتمه‌ ئێره‌57 ئه‌ندامی لێ بوو.

24

وه‌ڵام: < چۆن ئه‌م یانه‌یه‌ت ناسی؟ >

له‌ سایتی سه‌ره‌کی خۆت بووم به‌شێك هه‌بوو به‌رچاوم که‌وت به‌ ناوی ده‌فته‌ری میوانان
ئیتر له‌وێوه‌ بوومه‌ ئه‌ندام

[center]زۆر شتی من هەیە لای خۆت گلت داوەتەوە
خەو.. خۆراک.. خەیاڵ.. بیرکردنەوە و هۆش
پێم بڵی کەی دەبمەوە خاوەنیان !!
[/center]

25

وه‌ڵام: < چۆن ئه‌م یانه‌یه‌ت ناسی؟ >

به‌س ئه‌وه‌م بیرچوو باسی بکه‌م له‌ سه‌نته‌ری هیمداد ئه‌نته‌رنێتم به‌کار ده‌هێنا
له‌وێ بوومه‌ ئه‌ندام چونکه‌ خۆم کۆمپیته‌ر و ئه‌نته‌رنێتم نه‌بوو

[center]زۆر شتی من هەیە لای خۆت گلت داوەتەوە
خەو.. خۆراک.. خەیاڵ.. بیرکردنەوە و هۆش
پێم بڵی کەی دەبمەوە خاوەنیان !!
[/center]

26

وه‌ڵام: < چۆن ئه‌م یانه‌یه‌ت ناسی؟ >

mnesh bahoe chand vidoyakat aw yanyam na se