بابهت: < كێ ههڵه ناكات ؟ >
کێ ھەڵە ناکات؟
ھەمومان ھەڵە ئەکەین , جیاوازییەکانمان لە (زۆر و جۆر)ی ھەڵەکانە لەبەر ئەوەی ھەمو مرۆڤێک ھەڵە ئەکا , بەڵکو زۆریش ھەڵە ئەکا [ کل ابن آدم خطّاء ..] نەوەک خاطیء, وە ھەڵەکردن سیمای نەوەی ئادەمە, خوای بەبەزەیی و بەخشندە قاپییەکی بۆ داناوین کە پاش ھەمو ھەڵەکردنێکمان لێی بدەین: [ و انی لغفار لمن تاب و آمن و عمل صالحا ثم اھتدی ]
واتاَ لێبوردەم ( خۆشئەبم ) لەو تاوانبارانەی :
١) پەشیمان ئەبنەوە
٢) فەرزەکان جێبەجێ ئەکەن
٣) کرداری چاکە ئەکەن
٤) ئەسبابی ھیدایەت ئەگرنەبەر (ناگەرێنەوە بۆ تاوان ) .
ئەم ئایەتە دەرگایەکە بۆ من و تۆ و ھەمو موسوڵمانێک کە لێی بدەین - لە کاتی ھەڵەکردنمانا و دوای نەخەین - و ١٠٠% - پاش ئەو مەرجانە دەکرێتەوە بۆمان - . پاشان تۆبەکار ھەست بە گەڕانەوە ئەکا بۆ بازنەی ئیمان و ئەەندامبونی لە ئوممەتی رسول اللە
نووسینی: شهماڵ موفتی