بابهت: ئةمرؤ لة ميزوودا
0685 / كۆچی دوایی (یەزیدی كوڕی مەعاوییەی كوڕی ئەبو سوفیان) یەكێك لە خەلیفەی (ئەمەوی) یەكان، ناوبراو ماوەی خەلافەتی (4) ساڵ بوو وەلەتەمەنی (38)ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە.
0814 / كۆچی دوایی (كرۆم) حاكمی (بولگاریا).
1154 / لەدایك بوونی (موزەفەرەددینی كەوكەبەری) میری شاری (هەولێر) و یەكێك لەدۆستان و ناسیاوانی (سەڵاحەددینی ئەیوبی) سەركردەی (كورد).
1204 / هەڵمەتی چوارەمی خاچ دروشمەكان بۆ سەر (قوستەنتینیە).
1250 / سەركەوتنی (میسر) یەكان بەسەر هەڵمەتی حەوتەمی خاچ دروشمەكان و دەستگیركردنی (لویسی نۆیەم) ی شای (فەرەنسا).
1462 / بۆیەكەم جار لە مێژوودا (ئینجیل) بەهۆی ئامێری چاپكردنەوە چاپكرا.
1517 / كوژرانی (تۆمان بای) كۆتا خەلیفەی (مەمالیك) ەكان.
1519 / لەدایك بوونی (كاترین دی مێدیشی) هاوسەری (هێنری دووەم) ی پاشای (فەرەنسا).
1635 / لەسێدارەدانی (فەخرەددینی دووەم) ی میری (لوبنان) لەلایەن دەوڵەتی (عوسمانی) ییەوە، ئەوەش لەدوای ئەوەی ناوبراو جاری جیابوونەوەی لە ئیمپراتۆرییەت راگەیاند.
1720 / لەدایك بوونی (شارل بۆنی) زانای بایۆلۆژی و فەیلەسوفی (سویسری).
1732 / لەدایك بوونی (فریدریك نۆرس) سەرۆك وەزیرانی (بەریتانیا).
1741 / لەدایك بوونی (جۆزیفی دووەم) یەكێك لەكاربەدەستەكانی ئیمپراتۆییەتی (ڕۆمانی).
1743 / لەدایك بوونی (تۆماس جیفرسۆن) سەرۆكی ژمارە (3) ی (ئەمریكا).
1769 / لەدایك بوونی (تۆماس لۆرانس) نیگاركێشی (ئینگلیزی).
1772 / هەڵاتنی (عەلی بەگ گەورە) یەكێك لەناودارترین میرەكانی (مەمالیك) بەسەر ووڵاتی (میسر) لەدوای ئەوەی كە نەیتوانی بەرگەی هێرشی (عوسمانی) بگرێت بۆسەر ووڵاتەكەی.
1781 / (ویلیەم هێرشەل) ی فەلەكناس توانی مانگی (ئۆرانۆس) بدۆزێتەوە كەبە حەوتەم مانگی خۆری هەژمار دەكرێت.
1816 / وێران كردنی قەڵای (نەڵۆس) و كوشتنی زۆربەی خەڵكەكەی لەلایەن سوپای (پاشای كۆرە).
1827 / كۆچی دوایی (هیۆ كیلابێرتۆن) دۆزەرەوەی (ئوسكوتلەندی).
1848 / ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی (سقلیە) لە (ناپۆلی).
1870 / لەدایك بوونی (ئەلبێرت مایەر) سیاسەتمەداری (سویسری).
1885 / لەدایك بوونی (جۆرج لۆكاش) فەیلەسوفی (هەنگاری).
1895 / داهێنەری (ڕووسی) (ئەلێكساندەر بۆبۆڤ) (1859 – 1906) توانی ئامێری بێتەلی هەوایی دروست بكات كە ڕۆڵێكی كاریگەری هەبوو لەگواستنەوەی شەپۆڵەكانی ڕادیۆیی.
1902 / لەدایك بوونی (موحەمەد عەبدولوەهاب) یەكێك لەمۆسیقارە بەناوبانگەكانی (میسر).
1906 / لەدایك بوونی نووسەری شانۆنامەی (ئێرلەندی) (سمۆئیل بیكیت).
1909 / یەكەیەكی سەربازی لە هێزەكانی (عوسمانی) كەسەربە (ئیتیحاد و تەرەقی) باڵی (كەمال ئەتاتورك) بوون لەدژی سوڵتان (عەبدولحەمیدی دووەم) یاخی بوونی خۆیان ڕاگەیاند.
1930 / دۆزینەوەی هەسارەی (پلۆتۆ).
1938 / (ئەڵمانیای نازی) خاكی (نەمسا) ی خستە سەر ووڵاتەكەی لەدوای ئەوەی یەك ڕۆژ بەسەر داگیركردنیدا تێپەڕ ببوو.
1939 / لەدایك بوونی (سیمۆس هینی) شاعیری (ئێرلەندی).
1941 / لەدایك بوونی (مەحمود دەروێش) یەكێك لەبەناوبانگترین شاعیرانی (فەڵەستین) ی.
1941 / ڕێككەوتنامەی نێوان (یەكێتی سۆڤیەت و ژاپۆن) لەشاری (مۆسكۆ).
1947 / كۆچی دوایی (موحەمەد سەبری ئەبو عەلەم) پارێزەری بەناوبانگی (میسر) ی.
1948 / (سوێیشیرۆ هۆندا) كۆمپانیای (هۆندا مۆتۆرز) ی دامەزراند.
1949 / لەدایك بوونی (شەوقی شامیخ) ئەكتەری سینەمایی (میسر) ی.
1950 / ووڵاتە عەرەبییەكان ڕێككەوتنی بەرگریان ئیمزا كرد.
1951 / لەدایك بوونی (حیكمەت وەهبی) ئەكتەری سینەمایی (لوبنان) ی.
1953 / لەدایك بوونی (ئەحلام موستەغانمی) نووسەری (جەزائیر) ی.
1956 / لەدایك بوونی (لەتیفە مەجرن) ئەكتەری سینەمایی (بەحرێن) ی.
1966 / بەهۆی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكەی لەئاسمانی شاری (بەسرا) (عەبدولسەلام عارف) ی سەرۆكی (عێراق) گیانی لەدەستدا، جێگەی باس كردنە ناوبراو بەهۆی كودەتای سەربازی لەساڵی (1958) بەسەر (عەبدولكەریم قاسم) هاتە سەركورسی دەسەڵات.
1966 / چیای (هندرێن) دەكەوێتە دەستی ڕژێمی (عێراق).
1968 / كوشتنی (شێخ حەنەش) شێخی هۆزی (تەی) بەدەستی هێزەكانی پێشمەرگە لەدەشتی (هەولێر).
1975 / كۆچی دوایی (ئیڤۆ ئەندرێچ) ئەدیبی (كرواتی) وەرگری خەڵاتی (نۆبڵ) لەساڵی (1961).
1975 / سەرەتای جەنگی ناوخۆیی لەووڵاتی (لوبنان).
1986 / وێستگەی ئاسمانی (میر) پێشوازی لەیەكەم سەردانیكار كرد كە ئەوانیش پێكهاتبوون لە دوو ئاسمانەوانی (سۆڤیەتی).
1990 / ووڵاتی (نامبیا) بووە ئەندامی ڕێكخراوی یەكێتی (ئەفریقیا).
1992 / تەلەفزیۆنی (كوردستان) كەناڵی (سلێمانی) دەستی بەپەخش كرد.
1993 / كۆچی دوایی ئەكتەری (میسر) ی (عەبدولڵا غەیس).
1997 / كۆچی دوایی (موستەفا ئەمین) دامەزرێنەری ڕۆژنامەی (الاخبار الیوم) ی (میسر) ی.
1999 / كۆچی دوایی (ویلی ستۆڤ) سیاسەتمەداری (ئەڵمانی).
2001 / دادگای (كوەیتی) حوكمی (عەلاْ حەسەن) ی سەرۆكی حكومەتی (كوەیت) ی لەكاتی داگیركاری (سەدام حوسێن) لەسزای لەسێدارەدانەوە گۆڕی بۆ سزای بەندی هەتا هەتایی.
2005 / كۆچی دوایی (شەوقی زەیف) زانای زمانەوانی (میسر) ی.
2008 / لەئەنجامی هەڵبژاردنەكەی (ئیتاڵیا) (سێلیڤیۆ بێرلیسكۆنی) زۆرینەی بەدەستهێنا.
2011 / داواكاری گشتی (میسر) بڕیاری راگرتنی (حوسنی موبارەك) ی سەرۆكی ووڵاتی دەركرد.
ئازیز، له مهیلی هاتن و له ههوای مانهوهم و سوتانمدا مهگهر وهك پهروانه نهبووم
ههستم هێنده برینداره که بهسه بۆ ئهوهی تا ئهبهد لهگهڵتدا بێدهنگی ههڵبژێرم.!! [/size]