بابهت: زانایان بەم زانستە گەورەوە وا بێ فیز بوون
زانایان بەم زانستە گەورەوە وا بێ فیز بوون ئەی تۆ بە چی لووت بەرزیت؟ ....
ئەگێڕنەوە .....
ئەو کاتەی کە پيشەوا (شافعی) قوتابی پێشەوا (مالك ) بوە رۆژێك امام
شافعی لە مزگەوت لەناو کۆڕێکی زۆر گەورە ووتار دەخوێنێتەوە ، امام
(مالك) بە نهێنی دەرواتە مزگەوت و لە پەنای پایەیەکی مزگەوت
دادەنیشێ بۆ ئەوەی (شافعی)هەستی پێ نەکات و بزانێ ووتارەکەی
چۆنە ، بەڵام بەڕاستی ووتارەکەی بەدڵ دەبێت و هەر بە نهێنی لەسەر پایەی دیوارەکە دەنوسێ ، هەرکەس دەیەوێ زانیاری باش فێربێ با لەلای ( محمدی کوری ئیدریس )خوای لێ رازی بێت واتا پێشەوا (شافعی) بخوێنێت ، لەدوای نوسینی ئەم نوسراوەیە نەهێشت (شافعی) هەستی پێ بکات خێرا رۆیشتە دەرەوە ،کاتێك (شافعی ) چاوی بەو نوسراوەیە کەوت و خوێندیەوە فەرمووی : سوێند بەخوا ئەم نوسراوە ووتەی مامۆستا ( مالك)ـە بۆیە (شافعی)یش لە ژێر نوسراوەکە نوسی : چۆن وا دەبێت ئەی پێشەوا (مالك) ، شافعی قوتابی بەردەستی تۆیە