1

بابه‌ت: به‌ڤیدیۆ: ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ دزینی منداڵێك

به‌ڤیدیۆ: ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ دزینی منداڵێك
[youtube]http://www.youtube.com/watch?feature=pl … ture=share
[/youtube]
رووداو – ھەولێر
چەند رۆژێک له‌مه‌وبه‌ر لە یە کێک لە ھۆڵەکانی لە دایکبوون لە نەخۆشخانەی لەدایکبوونی ھەولێر، لەلایەن ئافرەتێکەوە منداڵێک رفێندرا.

د. خاوەر ئەحمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لەدایکبوونی ھەولێر بە (رووداو)ی راگەیاند: "رۆژی دووشەممەی رابردوو ( ٢٢ )ی نیسان، ئافرەتێک لە رێگای پلیتی بینینی پزیشکی راوێژکاری دێتە ناو نەخۆشخانەکە، بەڵام وەک ئەوەی لە کامێراکانی چاودێریی دەرکەوتووە، ئەو ئافرەتە راستەوخۆ چۆتە ھۆڵی لەدایکبوون و خۆی لە دایک و کەسوکاری ئەو منداڵەی کە رفاندوویەتی نزیککردۆتەوە".

ئەو بەڕێوەبەرە گووتی "دوای منداڵبوونەکە، دایکەکە باری تەندروستی تێک دەچێت و دەبرێتە ھۆڵی نەشتەرگەری، ئافرەتە تۆمەتبارەکەش ئەوە بە دەرفەت دەزانێ و دوای دەمەقاڵێیەکی زۆر لەگەڵ کارمەندی پرسگەکە، بە بیانووی ئەوەی کەسی نزیکی ئافرەتەکەیە، دەچێتە ھۆڵی لەدایکبوونەکە و منداڵەکە دەڕفێنێ".

منداڵە رفێندراوەکە لە رەگەزی مێیە و تا ئێستاش رفێنەرەکەی دەستگیرنەکراوە.


عەزیز خورشید، باوکی منداڵە رفێندراوەکە بە (رووداو)ی راگەیاند " ئەوان کێشەیان لەگەڵ ھیچ کەسێک نەبووە، بەڵام گومانیان ھەیە له‌وه‌ى کارمەندێکی نەخۆشخانەی لەدایکبوونی ھەولێر ئاگاداری رفاندنەکە بووبێت و ھاوکاریی ئەو ئافرەتەی کردبێت".

پۆلیس ده‌ڵێ هه‌ركه‌سێك ده‌یناسێت با ئاگادارمان بكات

بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباره‌كه‌ش باوکی منداڵە رفێندراوەکە داوای یاسایی لە دادگا تۆمارکردووە.

وێنەی ئه‌و ئافرەتەی كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ رفاندنی ئه‌و منداڵه‌، لە کامێرای چاودێریی نەخۆشخانەکە بە روونی دەردەکەوێت‌و عەمید عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێریش لە رێگای رووداوەوە داوا دەکات "ھەر کەسێک زانیاریی ھەیە، یاخود ئەو ئافرەتەی، کە تۆمەتبارە بە رفاندنی منداڵەکە دەناسێت، پۆلیس ئاگادار بکاتەوە".

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

2

وه‌ڵام: به‌ڤیدیۆ: ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ دزینی منداڵێك

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاو بكه‌نه‌وه‌ با زۆرترین كه‌س بیبینێ.