بابه‌ت: ده‌زانم ئيستا چه‌ند دڵته‌نگیت
ده‌زانم ئيستا چه‌ند دڵته‌نگیت
من مات و دڵته‌نگی ئه‌وه‌م که ساڵێکی تریش هات و هێشتا ماوم. تۆ خه‌م له زوو تێپه‌ڕینی ساڵ ده‌خۆیت و ده‌ترسیت فریای هه‌نگاوه مه‌زنه‌کانت نه‌که‌ویت. ئةفسوس كة خةميكى تريشت بؤ زياد بوو .من خه‌می تۆ ده‌خۆم، چونکه له (چینی)یه‌کانم بیستووه که ئه‌گه‌ر زۆر بیر له هه‌نگاوی داهاتوو بکه‌یته‌وه، ده‌بێت به درێژایی ژیانت له‌سه‌ر پێیه‌ک ڕاوه‌ستیت! له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا حه‌ق به تۆیه، به‌جێیه که خه‌می خۆت بێت. چونکه ئیتر دڵی منت له‌گه‌ڵ نه‌ماوه ئاگای لێت بێت. من ئه‌وه‌نده کافر و گیرم لێده‌رچووه نازانم چۆن ڕۆژێک له ڕۆژان وتوومه؛ جوانترین ده‌مه‌کانی ئه‌ڤین، ئه‌و چرکه‌ساتانه‌ن که به نه‌رمترین له‌ره، زۆرترین غروور و کبریاء تیایاندا وردوخاش ده‌بێت. که ئیدی جێگایه‌ک بۆ تووندی نامێنێته‌وه و ئاسه‌وارێکیش بۆ ڕه‌قیی نامێنێت! نا، ئه‌ز ئیدی له‌نگه‌رم له مه‌لوولیی و سه‌ختییدا گرتووه و ده‌شێت بۆ هه‌رده‌م به‌قه‌د ئازاره‌کانم ڕه‌ق بنووێنم. هه‌ستم هێنده برینداره که به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی تا ئه‌به‌د له‌گه‌ڵتدا بێده‌نگیی هه‌ڵببژێرم.
ئازیز، له مه‌یلی هاتن و له هه‌وای مانةوةم و سوتانمدا مه‌گه‌ر وةك بةروانة نةبووم
ئةمة تيكستى نوسةريكة بة دةستكاريةوة و بؤشم زياد كردووة
ئازیز، له مه‌یلی هاتن و له هه‌وای مانه‌وه‌م و سوتانمدا مه‌گه‌ر وه‌ك په‌روانه نه‌بووم
هه‌ستم هێنده برینداره که به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی تا ئه‌به‌د له‌گه‌ڵتدا بێده‌نگی هه‌ڵبژێرم.!! [/size]