بابه‌ت: مه‌خلووق
ئه‌وی ئه‌مڕۆ به ده‌وری ته‌ختیایه هه‌لهه‌له‌ی مه‌خلووق
له ده‌وری نه‌عشیا سبحه‌ی ده‌بینی وه‌لوه‌له‌ی مه‌خلووق
به په‌ل په‌ل کردنی سبحه‌ی ئه‌گه‌ر ببوایه باوه‌ڕیان
ده‌بوو قه‌ت به‌م حه‌ده نه‌بوایه بۆ دنیا په‌له‌ی مه‌خلووق
ده‌خاته فکری ئه‌هلی مه‌عریفه‌ت شێوه‌ی جه‌جاڵ [اَلحَق]
ده‌بینی به‌عزه ئه‌شخاسێ به دوویا خه‌رگه‌له‌ی مه‌خلووق
وه‌ها پڕ فیتنه بوو عاله‌م که ئیبلیسێکی وه‌ک ئیبلیس
نه‌ماوه مه‌ئمه‌نی غه‌یری کڵیشه و که‌ڵکه‌ڵه‌ی مه‌خلووق
له په‌رده‌ی جیلوه‌یه‌کتا روو نمایه شۆری سه‌د مه‌حشه‌ر
نیقابێ لاده له‌و چیهره، ببینه زه‌لزه‌له‌ی مه‌خلووق
به ئاوی تێ گه‌یشتین ئێمه دنیا، هه‌ر سه‌رابێ بوو
هه‌موو ده‌شچن به خنکان و له‌وشکیشه مه‌له‌ی مه‌خلووس
له سووقی ده‌هردا دووکانی هه‌رکه‌س مودده‌تی عومره
گوهه‌ر دانه به پشکڵ دانه [مه‌حوی]! مامه‌ڵه‌ی مه‌خلووق
محوی