1

بابه‌ت: ئەو فەرموودەی عەرشی حیزبایەتی دەڕوخێنێ

لەو فەرموودەی کە حذیفة بن الیمان رضي الله عنه پرسیاری کرد لە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەگەر توشی سەردەمی فیتنە بوو -کە سەردەمی پێشەوا ستەم کارەکانە ئەوانەی لە سەر هیدایەتو سوننەتی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم- نین ئەگەر توشیان بوو چی بکات!؟ پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرموی: (تَلْزَمُ جَمَاعَةَ الْمُسْلِمِينَ وَإِمَامَهُمْ فَقُلْتُ فَإِنْ لَمْ تَكُنْ لَهُمْ جَمَاعَةٌ وَلَا إِمَامٌ قَالَ فَاعْتَزِلْ تِلْكَ الْفِرَقَ كُلَّهَا وَلَوْ أَنْ تَعَضَّ عَلَى أَصْلِ شَجَرَةٍ حَتَّى يُدْرِكَكَ الْمَوْتُ وَأَنْتَ عَلَى ذَلِكَ) -متفق عليه- واتە: (دەست ئەگری بە جەماعەتی موسڵمانان و ئیمامەکەیان لێیان جوودا مەبەوە ووتم : ئەگەر جەماعەت و ئیمامیان نەبوو؟ فەرمووی: ئەوە دوور کەورەوە لەو فیرقانە هەمویان هەتا ئەگەر گاز بگری بەڕەگی دارێکەوە هاتا مردن دێتە سەرت تۆ لەسەر ئەو حاڵە بیت).

وە پێشەوا ابن حجر العسقلاني لە فتح الباري : ج 13 ص37 لە شەرحی صەحیحی بوخاری لە شەرحی ئەو فەرموودەیە نەقڵ ئەکا لە پێشەوا طبري رحمه الله کە فەرمویەتی : (وَالصَّوَابُ أَنَّ الْمُرَادَ مِنَ الْخَبَرِ لُزُومُ الْجَمَاعَةِ الَّذِينَ فِي طَاعَةِ مَنِ اجْتَمَعُوا عَلَى تَأْمِيرِهِ فَمَنْ نَكَثَ بَيْعَتَهُ خَرَجَ عَنِ الْجَمَاعَةِ قَالَ وَفِي الْحَدِيثِ أَنَّهُ مَتَى لَمْ يَكُنْ لِلنَّاسِ إِمَامٌ فَافْتَرَقَ النَّاس احزابا فَلَا يتبع أحدا فِي الفرقة وَيَعْتَزِلُ الْجَمِيعَ إِنِ اسْتَطَاعَ ذَلِكَ خَشْيَةً مِنَ الْوُقُوعِ فِي الشَّرِّ وَعَلَى ذَلِكَ يَتَنَزَّلُ مَا جَاءَ فِي سَائِرِ الْأَحَادِيثِ وَبِهِ يُجْمَعُ بَيْنَ مَا ظَاهِرُهُ الِاخْتِلَافُ مِنْهَا) واتە: (وە ووتەی ڕاست و حەق ئەوەیە کە مەبەست لەو هەواڵە دەست گرتنە بەجەماعەتێک لە تاعەتی کەسێکن لەسەری کۆ بوونەتەوە کردویانە بە سەرۆکی خۆیان جا کەسێک پەیمانی تاعەتی بشکێنێ و پاشگەز بێتەوە ئەوە لە جەماعەت دەرچووە وە لەو فەرموودە ئەوە هەیە کە هەر کاتێک خەڵک ئیمامێکیان نەبوو خەڵکەکە پەرتەوازە بوون بوونە چەندین حیزب ئەوە نابێ دوای کەسێک بکەوین لە تەفرەقە وە دوور ئەکەویتەوە لە هەمویان ئەگەر بتوانی ئەوە لەبەر ترسی توشبوون و کەوتنە نێو شەڕ وە لەسەر ئەوە تەفسیر ئەکرێ بۆ ئەو مانایە لێک ئەدرێتەوە ئەوەی هاتیە لە هەموو فەرموودەکان وە بەو ماناو تەفسیرە جەمع ئەکرێ لە بەینی ئەو فەرموودانەی زاهیرەکەی پێچەوانەی یەکە).

ئەبینین ئەو فەرموودە چۆن عەرشی حیزبایەتی ڕووخاندووە! ئەگەر ئەو حیزبیانە بڕوایان بەوەیە کە ووڵات سەرکردەی هەیەو موسڵمانە ئەوە ڕوونە لە فەرموودەکە فەرمان بەوە کراوە لەگەڵ سەرکردەی ووڵات بین و لە جەماعەت جودا نەبینەوە! وە ئەگەریش حیزبیەکان بڕوایان بەوە نیە سەرکردەیەکی موسڵمان هەبێ، ئەوە لە فەرموودەکە فەرمانمان پێ کراوە کاتێ سەرکردە نەبوو دوور کەوینەوە لە هەموو فیرقەکان! کەواتە بیانوو نەماوەتەوە بۆ بەدوا کەوتنی هیچ حیزب وفیرقەیەک! تەنها لەسەرمانە لەسەر دینەکەمان بمێنینەوەو دەست بگرین بە قورئان وسوننەتەوە نەکەین دوای هیچ پێڕو تاقمێک بکەوین.

وەرم گرتووە لە کتابی (ئیسلام بەریە لە حیزبایەتی) نوسینی : باوکى حارث

http://smn21.com/up/uploads/jpg/5a585b272e.jpg

2

وه‌ڵام: ئەو فەرموودەی عەرشی حیزبایەتی دەڕوخێنێ

جزاك الله خيرا بةراستى بابةتيكى جوانة دةستت خؤش بيت.

http://i13.servimg.com/u/f13/11/03/32/71/847b7f11.jpg