بابه‌ت: یاری پێش كۆتایی جامی كیشوه‌ره‌كان(به‌رازیل ×ئۆرگوای )
له‌جـامی كیشوهرهكـان:به‌رازیل ده‌جه‌نگێت له‌پێناو سه‌ركه‌وتن ،ئۆرگواش نایوێت نێچیری ئه‌م جهنگهبێت!
ئا/سـانی ناصیح
سبه‌ی چوارشـه‌ممه له‌یاری پێش كۆتـایی جـامی كیشوهرهكـان هـه‌ردوو هـه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و ئۆرگوای روبه‌ری یه‌ك ده‌بنه‌وه .
سبـه‌ی چوارشـه‌ممه كـاتژمێر 10:00ی شـه‌و به‌كـاتی هـه‌رێمی كـوردستـان له‌درێژه‌ی یـارییه‌كـانی جـامی كیشوهرهكـان كـهیـارییهكـانی له‌وڵاتی به‌رازیل به‌رێوه‌ده‌چێت ،له‌یـاری پێش كۆتـایی دا لهیـاریگـایی" جوفيرنادور ماجاليس" به لێدانی فیكه‌ی نـابژوانی شیلی " ئه‌نریكی ئوسیس " هـه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلی پله‌ی یه‌كه‌می گوروپی یه‌كـه‌م روبه‌ری هـه‌ڵبژارده‌ی ئۆرگوایی پله‌ی دووه‌می گروپی دووه‌م ده‌بێته‌وه ، به‌رازیل به‌رابه‌رایه‌تی یاریزان نیلمـار كه‌له‌سێ یاری رابردوو توانی بهبـاشترین یاریزان ده‌ست نیشـان بكرێت ئه‌وه ده‌یوێت به‌رامبه‌ر ئۆرگوایی خۆی به‌سه‌لمێنێت كههێشتـان بـاشترین یـاریزانه و شكستی پێ بهێنێت و هـه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل بگه‌ینێته یاری كۆتایی یاریگـایی مـاراكـان ، یـاریزان نلمـار خاوه‌نی 3 گۆڵه ، ئۆرگواش لههـهرهشهكـانی به‌رازیل نـاترسێت ، ئه‌گه‌ر به‌رازیل نیلمـاری هه‌بێت ئه‌وه ئۆرگواش یـاریزان ئه‌بیل ماتیاس و لویس سوارێزی هه‌یه كه خـاوه‌نی 4 گۆڵ و 3 گۆڵن كه‌هه‌ردووكیان له‌هێلی هێرش بردن یـاری ده‌كه‌ن بۆیه له‌به‌رازیل نـاترسن هـه‌وڵی سـه‌ركه‌وتن ده‌ده‌ن .واپێش بینیش ده‌كرێت یـارییه‌كی به‌هێز له‌نێوان هـه‌ردوو هـهڵبژارده ببینن به‌حوكمی ئه‌وه‌ی كه‌وا له‌یـاری پیش كـۆتـایی یـاری ده‌كـه‌ن .
یـارییه‌كـانی هـه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له‌گروپی یه‌كه‌م :
به‌رازیل 3 – 0 یـابـان
به‌رازیل 2 : 0 مه‌كسیك
به‌رازیل 4 : 2 ئیتــالیــا
به‌رازیل 9گۆڵی تۆمـاركـرد 2 گۆڵی یشی لێكرا به‌پله‌ی یه‌كه‌م سـه‌ركـه‌وت .
یـارییه‌كـانی هـه‌ڵبژارده‌ی ئۆرگوایی له‌گروپی دووه‌م :
ئۆرگوای 1 : 2 ئیسپـانیـا
ئۆرگوایی 2 : 1 نێجیریـا
ئۆرگوایی 8 : 0 تههـایتی
هـه‌لبژارده‌ی ئۆرگوای به‌پله‌ی دووه‌م سه‌ركه‌وت ، خـاوه‌نی 11 گۆڵه و 3 گۆڵی لێكراوه .
به‌پێی راپرسیه‌كی پێگه‌ی كوڕه‌ی عره‌بی ،هــه‌لبژارده‌ی به‌رازیل ده‌توانێت سـه‌ركـه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت كاتێك له سه‌دا %86.6دهنگهكـانی به‌ده‌ست هێنـا.
هه‌ندێكیش پێ یان وایه هـه‌ڵبژارده‌ی ئۆرگوا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت %13.3ی دهنگهكـانی به‌ده‌ست هێنـا.