بابه‌ت: له‌یاریگای ماراكانا ده‌هۆڵی سـامبـای به‌رازیل ئیسپـانیـا تێك شكـاند
له‌یاریگای ماراكانا ده‌هۆڵی سـامبـای به‌رازیل ئیسپـانیـا تێك شكـاند .
ئا/سانی ناصیح
یارییه‌كـانی جـامی كیشوهرهكـان كۆتـایی پێهـات كهیـارییهكـانی له‌وڵاتی به‌رازیل به‌رێوه ده‌چوو ، له‌یـاری كۆتـایش دا هـه‌ڵبژارده‌ی بـه‌رازیل تـوانی سـه‌ركـه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت كـاتێك له‌نێو یـاریگـایی مـاراكـانا بهئـامـاده بوونی هـانده‌رێكی زۆری وه‌رزشی ئه‌و وڵاته ،هـه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل توانی به‌ئه‌نجـامی سێ گۆڵی بێ وه‌ڵام سـه‌ركـه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت به‌رامبه‌ر بـاشترین هـه‌ڵبژارده‌ی جیهـان ئیسپـانیـا .
گێمی یه‌كـه‌می یارییه‌كه :
له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی گێمی یه‌كـه‌می یارییه‌كه یاریزانـانی به‌رازیل بهئـاستێكی به‌رز بهدیـار كه‌وتن تـاله‌خـوله‌كی 2 یاریزان فرید توانی گۆڵی یه‌كه‌م تۆمـار بكـات و هـانده‌رانی سـامبـای دڵخۆش كـرد ،به‌رازیل لهئـاسته بهرزهكـهی به‌رده‌وام بوو تالهدواخولهكی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه له‌خوله‌كی 44 یـاریزان نیلمـار توانی هـه‌لبژارده‌ی به‌رازیل بكـاته خـاوه‌نی گۆڵی دووه‌م ، به‌م ئهنجـامهش كۆتـایی بهگێمی یه‌كـه‌م هـات .
گێمی دووه‌می یارییه‌كه.
له‌گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌ش دا هـه‌لبژارده‌ی به‌رازیل به‌رده‌وام بوو لهئـاسته بهرزهكـهی توانی له‌ده‌سپێكی ئه‌م گێمه‌ش دا لێدانێكی كوشندا لهئیسپـانیهكـان بدات كـاتێك له‌خوله‌كی 47 یاریزان فربد توانی گۆڵی دووه‌می خۆی سێ یه‌می هـهڵبژاردهكهی تۆمـاربكـات ، یاریزان سێرجۆ رامۆس یاریزانی ئیسپانیا له‌خوله‌كی 54 لێدانێكی سزای له‌ده‌ست دا ، له‌خوله‌كی 68 یاریزانی به‌رگری ئیسپانیـا پیكی بهكـارتی سور دهركـرایه ده‌ره‌وه ، یارییهكـهش تـاكۆتـایی به‌م ئه‌نجـامه كۆتـایی هـات ( 3 -0 ) هـه‌لبژارده‌ی به‌رازیل بۆ چواره‌مین جـار توانی نـازنـاوی جامی كیشوهرهكـان به‌رز بكـاته‌وه كهئهمسـاڵ له‌نێو وڵاتی خۆی یارییه‌كـانی به‌رێوه چوو.
یـــارییهكــانی پـاڵه‌وانی جـامی كیشوهرهكـــان به‌رازیل :
قۆنـاغی گروپه‌كـان:
به‌رازیل 3 – 0 یابان
به‌رازیل 2 : 0 مكسیك
به‌رازیل 4 : 2 ئیتـالیـا
یاری پێش كۆتـایی
به‌رازیل 2 : 1ئۆرگوایی
یاری كۆتایی
به‌رازیل 3 : 0 ئیسپـانیـا
به‌رازیل توانی 14 گۆڵ تۆمـار بكـات و 3 گۆڵی یشی لێكرا .