1

بابه‌ت: تکایە بابەتی ئایینی دابخەن لەم یانەیە !

سڵاوی خودا لە گشت لایەکتان

من پێشنیار دەکەم کە بابەتی ئایینی لەم یانەیە دابخرێت بۆ ماوەیەکی کاتی یاخود سنوردار بکرێت ، بۆ ئەوەی لە بەرژەوەندی گشت لایەکمان دابێت .
ئەم بابەتانەی کە بەم دوایە لە یانە بلاودەکرێتەوە چەند کەسێک بۆ دژایەتی کردنی چەند کەسێکی دیکە دایدەنێن ئەگینا هیچ سوودێکی بۆ بەرژەوەندی گشتی نییە ، وە ئەم بابەتانە شک و گومان لای هەندێکمان دروست دەکات و کاردەکاتە سەر ناخمان ، بۆ نمونە ئەم بابەتە چ سوودێکی هەیە بۆمان لە زیان زیاتر  http://ysm21.net/viewtopic.php?id=31471


بە هیوام ئێوەش ڕای خۆتان دەرببڕن لەسەر ئەم پێشنیارە


چاو زەرد
١ ــی رەمەزانی ١٤٣٤ کۆچی

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

2

وه‌ڵام: تکایە بابەتی ئایینی دابخەن لەم یانەیە !

سڵاویی خوا له‌تۆش زریان

[size=24]منیش هه‌مان بۆچوونی تۆم هه‌یه‌ هه‌ستده‌که‌م به‌هۆیی ئه‌م بابه‌تانه‌وه‌ یانه‌ له‌لاوازی دایه‌  پێوسته‌ دابخرێت هه‌روه‌ک خۆت باست کردووه‌ سود به‌هیچ لایه‌ک ناگه‌یه‌نێت[/size]

له‌گه‌ڵ رێزدا

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

3

وه‌ڵام: تکایە بابەتی ئایینی دابخەن لەم یانەیە !

سڵاو. . له‌سه‌ر ڕۆیشتنم خۆتان چاره‌سه‌رێكی بۆ بدۆزنه‌وه‌
به‌س وابزانم به‌داخستنی به‌شی ئایین كێشه‌یه‌كی ترمان لۆ دروست ده‌بێ، ئه‌ویش ڕه‌مه‌زانه‌و له‌كوێ بابه‌ته‌كانی تایبه‌ت به‌و مانگه‌ بڵاو بكرێته‌وه‌؟

4

وه‌ڵام: تکایە بابەتی ئایینی دابخەن لەم یانەیە !

[size=20]ده‌ سته‌ كانت خۆش برام پێشنیاره‌كه‌ت جوانه‌ به‌ڵام داخستنیش چاره‌سه‌ر نیه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر بكرێت یاسایه‌ك ده‌ربكرێت و له‌سه‌ره‌وه‌ی یانه‌ش ئاماژه‌ی بۆبكرێت كه‌ دانانی بابه‌تی ئاینی به‌مه‌به‌ستی جیاوازی ره‌ئی دانه‌نرێت[/size]