بابهت: تۆ مرۆڤیت...!
بەیوەندی لەگەڵ ئەوانەدا مەگرە کە نیوە عاشقن، باوەر بەوانە مەکە کە نیوە هاوڕێن، خوێنەری ئەوانە مەبە کە نیوە داهێنەرن، نیو ژیان مەژی، نیو مردن مەمرە، نیو چارەسەر هەڵمەبژێرە، لە ناوڕاستی حەقیقەتا مەوەستە، نیو خەون مەبینە، خۆت بە نیو هیوادا هەڵمەواسە، کە بێدەنگ بوویت، بێدەنگبە تا کۆتایی، کە قسەت کرد، قسەکە تا کۆتایی، بێدەنگ مەبە بۆ ئەوەی قسەکەیت، قسە مەکە بۆ ئەوەی بێدەنگ بیت، گەر رازی بویت، هەموو رازی...بوونەکەت پشاندە نەک نیوەی، گەر رازیش نەبوویت، رازینەبوونەکەت بە تەواوی پشاندە چونکە نیو رازینەبوون رازیبوونە، نیو پەرداخ ئاو تینوێتیت ناشکێنێت و نیو ژەمیش تێرت ناکات، نیو رێگا ناتگەیەنێتە هیچ شوێنێک، نیو بیرۆکە هیچ ئەنجامێکت ناداتێ...
نیو، ساتی بێتواناییتە و تۆش بێتوانا نیت، لەبەر ئەوەی تۆ نیو مرۆڤ نیت...
تۆ مرۆڤیت...
فرسەتی ژیانێکی تەواوت هەیە، نەک نیو ژیان.
(جبران خلیل جبران)
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm