بابه‌ت: یه‌که‌م که‌سێک له موسوڵمانان که ده‌کرێته دۆزه‌خه‌وه ..!!
سێ جۆر که‌سن وه‌ک ئه‌بو هوره‌یره (ر.ض) ده‌گێڕێته‌وه له پێغه‌مبه‌ره‌وه (ص) که فه‌رمویه‌تی : ( یه‌که‌مین که‌سان که قه‌زای خوای گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا جێ به‌جێ ده‌کرێت له‌رۆژی کۆتایدا چه‌ند پیاوێکه :
یه‌که‌میان پیاوێکه که‌هه‌موو قورئانی کۆکردۆته‌وه .
دووه‌میان پیاوێک له‌پێناوی خوادا شه‌هید بووه .
سێیه‌میان پیاوێک که پارهدارو ده‌وڵه‌مه‌ند بوو .
خوای گه‌وره به به‌کابرای زانا‌و قورئان خوێنه‌که ده‌ڵێت : ئایا ئه‌وه‌ی فێری پێغه‌مبه‌ره‌کانم کرد فێری تۆشم نه‌کرد ؟
ئه‌ویش ده‌ڵێ : به‌ڵێ ئه‌ی په‌روه‌ردگار ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ئه‌وه‌ی زانیت کارت پێ‌کرد ؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ : له‌پێناوی تۆدا زانستی شه‌رعی فێر بووم ، وهخهڵکانم فێر کرد ، وه قورئانم له پێناوی تۆدا خوێن به‌درێژایی شه‌و ڕۆژ ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : دروت کرد و فریشته‌کانیش ده‌فه‌رموون : درۆت کرد ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت بۆیه زانست فێر بوویت بۆ ئه‌وه‌ی پێت بڵێن زانایه ، بۆیه قورئانیشت خوێند بۆ ئه‌وه‌ی پێت بڵێن قورئان خوێنه پێت وترا ، ئینجا خوای گه‌وره فه‌رمان ده‌کات ئه‌م کابرایه له‌سه‌ر ده‌م و چاو ڕابکێشرێت بۆ دۆزه‌خ و فڕێ بدرێته دۆزه‌خه‌وه .
پاشان خوای گه‌وره به پیاوی دووه‌م ده‌فه‌رموێت ، له‌پێناوی چیدا کوژرایت ؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ فه‌رمانم پێکرا به جیهاد کردن له‌پێناوی تۆدا منیش جیهادم کرد و له‌پێناوی تۆدا کوژرام ... خوای گه‌وره پێی ده‌فه‌رموێت : درۆت کرد و فریشته‌کانیش ده‌فه‌رمون : درۆت کرد .
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : نه‌خێر به‌ڵکو ویستت پێت بڵێن فڵان که‌س ئازا‌و جه‌ربه‌زه‌و لێهاتووه ، تۆ بۆ ئه‌و وشه‌یه وات کرد پێت وترا.
خوای گه‌وره به پیاوی سێێه‌م ده‌فه‌رموێت : ئه‌وه‌نده‌ی سامسنم پێنه‌دایت تا پێویستت به‌که‌س نه‌بێت ؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ : به‌ڵێ ئه‌ی په‌روه‌ردگار ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت ، ئه‌و سامانه‌ی پێم به‌خشیت له‌چیدا سه‌رفت کرد ؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ ئه‌و پاره‌یه سیله‌ی ڕه‌حمم پێ به‌جێده‌هێنا و خێرم لێده‌کرد ، وه‌هه‌ر ڕێگه‌یه‌ک که‌تۆ پێت خۆشبێت پاره‌ی تێدا سه‌رفبکرێت من پاره‌م تیایدا سه‌رف ده‌کرد ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : درۆت کرد ،و فریشته‌کان ده‌فه‌رموون : درۆت کرد ، خوای گه‌وره پێی ده‌فه‌رموێت : بۆیه واتکرد بۆئه‌وه‌ی پێت بڵێن پیاوێکی چاکه‌و له‌ڕێگه‌ی خودا ده‌به‌خشێت ، پێت وترا .. تۆ بۆئه‌و وشه‌یه‌ت بوو . خوای گه‌وره فه‌رمان ده‌کات که‌له‌سه‌ر ده‌م و چاو ڕابکێشرێت بۆ دۆزه‌خ ... له‌کۆتایی فه‌رموده‌که‌دا پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێت : ئه‌ی ئه‌بو هوره‌یره ئه‌و سێ کۆمه‌ڵه‌یه یه‌که‌م دروستکراوی خوای گه‌وره‌ن (واته:له‌موسوڵمانان) که‌ده‌کرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه پێی گه‌رم ده‌کرێت . )
وه دوای ئه‌وان سێ کۆمه‌ڵه‌ی تر ڕاپێچی دۆزه‌خ ده‌کرێن ئاگر ده‌یان سوتێنێت وه‌ک ئه‌بو هوره‌یره (ر.ض) گێڕاویه‌تیه‌وه له پێغه‌مبه‌ره‌وه (د.خ) که فه‌رمویه‌تی :
(پارچه ئاگرێک له‌شێوه‌ی ملدا له‌ئاگری دۆزه‌خ له‌رۆژی کۆتایدا دێته ده‌ره‌وه و دوچاوی هه‌یه پێیان ده‌بینێت دوو گۆێی هه‌یه پێیان ده‌بیستێت و زمانی هه‌یه قسه‌ی پێده‌کات و ده‌ڵێ : من فه‌رمان پێکراوه سێ کۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆم ڕاپێچی دۆزه‌خ بکه‌م :
یه‌که‌میان هه‌موو زۆردارێکی که‌له ڕه‌ق
دووه‌میان هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که هاوتایان بۆخودا بۆ خودا داناوه‌و په‌رستویانه
سێیه‌میان هه‌موو ئه‌وانه‌ی وێنه‌یان کێشاوه‌و دروستیان کردووه .)
ئه‌بیل ئهحوهص (رحمه الله) ده‌فه‌رموێت یبدأ بالأکابر فالأکابر جرما ) . واته : ( سه‌ره‌تا گه‌وره تاوانکاران یه‌ک له‌دوای یه‌ک فڕی ده‌درێنه ناو دۆزه‌خه‌وه) . له‌پاش ئه‌وان دوڕوه تاوانکاره‌کان له‌کاتی په‌ڕینه‌وه‌یان به‌سه‌ر پردی صراتدا ده‌که‌ونه خوار بۆناو دۆزه‌خ له‌گه‌ل ئه‌وانه‌ی که داهێنراوهکانیان هێناوه‌ته ناو ئیسلام و به‌به‌شێکی ئاینیان داناوه .
س// په‌رتوکی ـ دۆزه‌خ
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm