بابهت: ئهو کاتهی ئهت بینمه وه
لەوانەیە ئەوکاتەی ئەتبینمەوە
کز کز بووبن چاوەکانم
پیری لێوم بلەرزێنێ و
نەگەن بە ئاواتی وتن وشەکانم
لەوانەیە گوێم گران بێ و
وەکوو جاران نەیانبیستم چرپەکانت
کە باوەشت پێدا ئەکەم
لەوانەیە لەشی مردووم
هەست نەکا بە گەرمی گیانت