بابهت: نهێنیەکانی زمانی جەستە...!
جەستە زمانێکی تایبەتی هەیە هەموو جوڵەیەک واتایەک ئەبەخشێ ، کەزۆرجار لەووشە قوڵترە ماناکەی ، لەو جوڵەو ئیشارەتانە کەزمانی جەستە دەریدەبڕێت :
جوڵەی دەستەکان .. جوڵەی جاوەکان ..شان .. پەنجەکان ..شێوازەکانی ڕۆیشتن و دانیشتن ، ئەمەوێ لەسەریان بدوێم .
شێوازەکانی دانیشتن :
--------------------------- :
*دانیشتن لەگەڵ کردنەوەی هەردوو دەستەکان ، نیشانەی ڕاستگۆی و ڕاشکاوی و پاکانەیە .
*بەڵام جوڵاندنی قاجەکان و گۆڕانی خێرا خێرا بەجوڵەکان ، نیشانەیە بۆ لەدەستدانی سەبر .
*دانیشتن و قاج لەسەر قاج ، جوڵاندنیان بەبەردەوامی بێزاری و وەڕس نیشان ئەدات .
*دانیشتن و قاجەکان دوربن لەیەکەوە ، نیشانەی پشوە یان خاوبونەوەیە .
*دانیشتن و جووتکردنی قاجەکان ، نیشانەی باوەڕ بەخۆبونە ، کاتێک دەستەکانمان ئەخەینە پشت سەرمان ، بەهەمان شێوە هەر باوەڕ بەخۆبوونە .
*دانیشتن لەسەر لێواری کورسی ،دوو دڵی و گرژی نیشان ئەدات ، هەروەها زۆر جار توڕەیی نیشان ئەدات ، نووساندنی پاژنەکانی پێ بەیەکەوە و جوڵاندنیان بەڵگەی بێ ئارامیە .
*دانیشتن بەڕێکی و سنگ بۆ پێشەوە پشت بەڕێکی ، ووردی لەتێبینی دا نیشان ئەدات .
دانیشتن و جێگیری قاجەکان نیشانەی کەسێکی سەربەخۆیە لەشێوازو کردەوەی .
شێوازەکانی ڕۆیشتن
-------------------------- :
*ڕۆیشتن لەگەڵ جەمانەوەی هەردوو شان و ئاراستەی دەم و جاو ڕوەو زەوی ، بەڵگەی ڕەشبینیە .
*ڕۆیشتن بەهەنگاوی لەرزۆک و بێ دڵنیایی ، بەڵگەی شەرمنیە .
*ڕۆیشتن و شانەکان بەرزو ڕێک و جاوەکان ڕوەو پێشەوە ، بەڵگەی باوەڕ بەخۆ بوونە .
*ڕۆیشتن و هەنگاونانی ئاسایی ، نەهێواش و نەخێرا بەڵگەی نەفس بەرزیە .
*ڕۆیشتن بەئاسایی و نەرم و نیانی ، بەڵگەی خۆش بەختیە ، بەڵام ڕۆیشتن بەسستی و گرژی شانەکان بەڵگەی دڵتەنگیە .
*خشاندنی پێیەکان لەزەوی ، بەڵگەی بێ پەرواییە (خۆلادانە لە شتێک ) .
جوڵە نەویستراوەکان ... بەڵگەی دەرونیە
----------------------------------------------- :
*لەئامێزگرتنی کەلوپەلەکانی ڕۆژانە ، بەڵگەیە لەسەر نەبونی دڵنیایی ، وە ئارەزو لەپاراستنی .
*زۆر دەست هێنان بەپرجدا ، یاخود زۆر سەر خوراندن بەهەمان شێوە بەڵگەیە لەسەر نەبوونی دڵنیایی و باوەڕ بەخۆ نەبوون .
*زۆر دەستهێنان بەجەناگەدا ،وە خوراندنی بەڵگەیە بۆ ئەوەی ئەتەوێت بڕیارێ بدەیت .
*لەقاندنی سەر یاخود جوڵاندنی سەر بۆ پێشەوە بەڵگەی تێگەیشتن و باوەڕ پێ بوونە .
*ئاخاوتن بەخێرایی بەڵگەیە لەسەر ئەو کەسەی بەرامبەرتە ئەیەوێت ئاگادارت بکاتەوە ، لەبابەتێک یاخود لەکارێک لەو ساتەدا ڕووی بابێ .
جوڵاندنی جاوەکان
-------------------------- :
واتا لێکدانەوە یاخود (ڕافەکردن ) لەسەر جاو بۆ جواردەورمان ، کاتێک ئاخاوتن لەگەڵ کەسێک دەکەین ، پێویستە سەرنجی جاوەکانی بدەین جونکە زۆر جار بەڵگەیە لەسەر فرمانێکی دیاری کراو ،
*ئاراستەکردنی جاو بۆ سەرەوەو بۆ لای ڕاست بەڵگەیە لەسەر بیرکردنەوە لەداهاتوو .
*ئاراستەکردنی جاو بۆ سەرەوە لای جەپ ،بەڵگەیە لەسەر بیرکردنەوە لەڕابووردو وە لەهەندێک هەڵوێست کەبەسەر ئەو کەسەدا هاتوە .
*سەرنج دان بۆ دامێن (خوارەوە ) بەڵگەیە لەسەر دەستتێوەردانی فیکر لەگەڵ هەست ، وەیاخود لەوکاتانەدا هەستێک هەیە لەناخەوە ئەو کەسە ئەیەوێت دەری ببڕێت .
*تەنگ بونەوەی جاوەکان ، بەڵگەیە لەسەر نەبوونی بەراورد یاخود گومان کاتێک گوێ ی لێدەبێت پێویستی بەبیرکردنەوەیە .
*دووبارەکردنەوەی سەرنجدان بۆ شتێکی دیاری کراو بەڵگەیە بۆئەوەی کەئارەزوتە .
*سەرنجدانی ناجێگیر نیشانەی جاوتێبڕینە ، یاخود(تەماحە ) .
*سەرنجدان لەدەمو جاوی ئەوکەسەی کەئاخاوتنی لەگەڵ دەکەیت ، بەبێ هیج دەربڕینێک بەڵگەیە لەسەر توڕەبوون .
برۆکان
-------------- :
هەندێ کەس وائەبینن کەبرۆکان ، دەورو نرخێکی گەورەی نیە لەنهێنیەکانی زمانی جەستەدا ، بەڵکو نیشانەی بەڵگەدار ئەدات کەلەزۆربەی زمانەکان پێ ی ئەگەن و ،
مامەڵەی لەگەڵ دەکەن بەبەردەوامی ..
*بەرزکردنەوەی برۆیەک بەبێ برۆکەی تر بەڵگەیە لەسەر بێباوەڕی بۆ ئەوەی کەئێستا بیستت .
*بەرزکردنەوەی هەردوو برۆکان بەڵگەی ویستن و سەرسوڕمانە .
*نزیک کردنەوەی برۆکان لەیەکتری و لەگەڵ بەرزکردنەوەی لێوەکان ، بەڵگەیە لەسەر هەوڵدان و تەرکیز بۆ ڕێگرتن لەهەڵجون .
*ئەگەر لێوەکانی کەسی بەرامبەرت کەئاخاوتنی لەگەڵ دەکەیت ، زەردەخەنەیەکی سوکی خستە سەر لێوەکانی ، ئەمە بەڵگەیە بۆ بێ باوەڕی بەو ئاخاوتنەی بۆی دەکەیت .
*گرژ بونی برۆکان بەرزکردنەوەی لێوەکان ،بەڵگەیە بۆ هەوڵدان و کۆنترۆڵ کردنی هەستی توڕەبون .
شانەکان
-------------- :
گەیشتینە بەشی کۆتا ی لەنهێنیەکانی جەستە یاخود زمانی جەستە ، کەپێویستی زۆری بەڕاهێنانە بۆ کردنەوەی
لووت و گوێجکە
--------------------- :
بەڵێ گوێجکەو لوتیش بەشدارن لەزمانی جەستەدا ، نەک بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەڵکو هاوکاریان دەکات بەشێوەیەکی هەڕەمەکی ، نیشانەی جۆراو جۆری هەیە :
*خوراندنی لووت ، یاخود پەنجەکردن بەناو گوێکاندا مانای ئەوەیە ئەوکەسەی لەبەردەمتە ، دوو دڵە لەوەی کەئەیەوێت پێت بڵێت ،لەوانەیە نەزانێت ئەیەوێ جی بڵێت !! .
*دانانی دەست لەخوار لوتەوە و هێنانی بەلووتدا، بەڵگەیە لەسەر شاردنەوەی هەر شتێک بێت .
*جوڵاندنی کونەلوتەکان ، وە داخستنیان بەجوڵەیەکی نەویست و هەناسە هەڵکێشان بەخێرایی ، ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوکەسەی لەبەردەمتە ئەیەوێت بگری .
* دەستکردن بەناو لووتدا ، زیاتر لەدوو جار بەڵگەیە بۆ ئارەزوی ئاخاوتن (قسەکردن ) بەڵام هەلی بۆ هەڵناکەوێ .
کەسەکان ، کەمامەڵەیان لەگەڵ دەکەیت ،
ئێستا باس لەشان و پەنجەکان دەکەین ، بەڵێ زمانیان هەیە بەڵام بۆجونی نیشانەکانی شیکردنەوەی ئاسانی هەیە .
*شەکانەوەی شان ، یاخود جوڵاندنی شان بەڵگەی گوێ پێنەدانە بەو شتەی کەئەیکەیت .
*بەرزکردنەوەی شان هەتا ئاستی گوێ ، بەڵگەی بونی سۆزو هەستە لای ئەو کەسە لەوکاتەدا.
*بەرزکردنەوەی یەک شان بەڵگەی رەفز کردنە .
*گردبونەوەی شانەکان بەرەو لای سنگ ، بەڵگەی هەستیاری کەسیەتیە ، ئارەزوی شاردنەوەی هەستەکانە .
پەنجەکان یاخود ( ئەنگوستەکان )
--------------------------------------- :
* جوڵاندنی پەنجەکانی دەست ، لەسەر دەسکی کورسیەک یاخود لەسەر مێزێک ،نیشانەی تووڕە بونە .
* تەقاندنی پەنجەکانی دەست ، مانای کۆتایی هێنانە بەو هەڵوێستەی ئێستا ی و هەوڵدان بۆ هێورکردنەوە .
لەکۆتاییدا پێم خۆشە کەدڵنیابن لەم زمانەی باسمان کرد ، لەڕۆژەکانی داهاتودا ، کلیلێکە بۆ خوێندنەوەی کەسەکان ، بەڵام گرنگتر لەمە ئەوەیە ، مەبەستەکەمان ،
پئشاندانی لایەنە ( ئەرێنیەکانە ) یاخود ئیجابیەکانە لەکەسایەتیماندا .
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm