1

بابه‌ت: گەشتێک بەرەو داهاتووی تۆپی پێ : 26- 6-2014

پیپ گواردیۆلا : هەرگیز پێشبینی ئەوەم نەدەکرد کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یاری کۆتایی خولی یانە پالەوانەکان سووپەر هاتریک تۆمار بکات


- لەراپرسیەکی رۆژنامەی سپۆرتدا هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنە مێسی بە گەورەترین خیانەتکار لە مێژووی یانەی بەرشەلۆنە هەژمار دەکەن و بریاریاندا لە یاری کلاسکیۆدا زیاتر لە ١٠ هەزار درێسی ئەم یاریزانە بسووتێنن

- کارلۆ ئەنشەلۆتی باشترین راهێنەری جیهان و دوای ئەوەی توانی خولی ئیسپانی و خولی یانە پالەوانەکان و جامی شای ئسپانی بەدەست بهێنێت رایگەیاند : کە ئەوان خاوەن باشترین سییانەی مێژوون کە میسی و رۆناڵدۆ و گارس بێل یاری ئەنجام دەدەن و دەتوانن زیاتر لە ١٠٠ گۆل تۆمار بکەن


گۆڵکاری یانەی چێلسی : واین رۆنی دەڵێت : هیوادارم لە وەرزی داهاتودا پارێزگاری لە خولی ئینگلیزی بکەین

مێسی گرانترین یاریزانی مێژوو کە بەبری ١٦٨ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی کرد بەیانەی شاهەن گوتی : رۆژێک دێت هاندەرانی بەرشەلۆنە لێم تێدەگەن و کە رۆسێل منی بۆ پارە فرۆشت


ژمارە ١٠ یانەی بەرشەلۆنە نێیمار دەڵێت: من و ئەگوێرۆ و لیڤاندۆڤیسکی دەتوانین شوێنی مێسی پر بکەینەوە


فابریگاس گوتی : هیوادارم ڤان پێریس زوو لە پێکانەیدا چاک ببێتەوە و بتوانێت لەگەڵ چیچاریتۆ دوانەیەکی بەهێز پێک بهێنن

ئەمرۆ لە یاری پێش کۆتایی مۆندیالی 2014 :

بەرازیل -- ئەرژەنتین

ئەڵمانیا -- یابان

گۆڵکاری مۆندیالی ٢٠١٤

میسی ٨ گۆل
نێیمار ٦ گۆل
رۆبن ٥ گۆل


بالۆتێلی : دڵنیام تێڤز هۆکاری سەرەکی بوو لە شکستەکانی یانەی یۆڤانتۆس


دێیل بۆسکی دوای ئەوەی لە یاری قۆناغی ٨ لەسەر دەستی هەڵبژاردەی ژاپۆن ماڵئاوایی کرد گوتی : هەرگیز پەشیامن نیم لەسەر دوورخستەنەوەی کاسیاس و زاڤی ئەلۆنسۆ


باشترین گٶلپارێزی مۆندیالی ٢٠١٤ تاکوو ئیستا دیڤید دی خیایە


ریبێری : پلاتینی خیانەی لێ کردم کاتێک تۆپەکەی بەخشیە میسی

کاروان پەیچی کورد تۆپ

2

وه‌ڵام: گەشتێک بەرەو داهاتووی تۆپی پێ : 26- 6-2014

والله‌ زۆر جوانی رێك خستووه‌
ئه‌و ده‌ستانه‌ی خۆش بێ،ده‌ستی تۆش ساغ بێت

3

وه‌ڵام: گەشتێک بەرەو داهاتووی تۆپی پێ : 26- 6-2014

Rausht Hawlery نووسی:

والله‌ زۆر جوانی رێك خستووه‌
ئه‌و ده‌ستانه‌ی خۆش بێ،ده‌ستی تۆش ساغ بێت

باوەر ناکەم %١٠ ئەم هەوالانەش راست بن لە سالی داهاتوو