1

بابه‌ت: زۆر بە قوەتە بیخوێنەوە

زۆر بە قوەتە بیخوێنەوە

گەنجێگ له‌ بێ ئیشیا چووه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى باخچه‌یه‌كى ئاژه‌ڵانه‌وه‌و داواى كرد كارێكى پێ بده‌ن... به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ پرسیارى بڕوانامه‌ى لێ كردو له‌ وه‌ڵامدا ووتى: " ئاماده‌ییم ته‌واو كردووه.."

به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ ووتى: " ئیشێكم هه‌یه‌ بۆت و مووچه‌كه‌شى باشه‌،، ئێمه‌ لێره‌ شوێنى مه‌یمونمان ئاماده‌كردووه‌، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى تاكو ئێستا مه‌یمونه‌كه‌ نه‌گه‌یشتووه‌ پێویستیمان به‌ كه‌سێكه‌ كه‌ بچێته‌ پێستى مه‌یموونه‌وه‌و ئه‌وماوه‌یه‌ له‌ جێگاى مه‌یمونه‌كه‌ ڕۆڵ بگێڕێت...!"

گه‌نجه‌كه‌ پێشنیاره‌كه‌ى قبوڵ كرد... چه‌ند ڕۆژێك تێپه‌ڕى و، ڕۆژى هه‌ینى كه‌ خه‌ڵكێكى زۆر هاتبوون بۆ سه‌ردانى باخچه‌ى ئاژه‌ڵانه‌كه‌، كووڕه‌كه‌ وه‌كو مه‌یمون خۆى به‌ملاو ئه‌ولایه‌ هه‌ڵئه‌داو به‌ باشى ده‌ورى مه‌یمونه‌كه‌ى ئه‌گێڕاو خه‌ڵك چه‌پله‌یان بۆ لێ ئه‌دا...

دواتر به‌سه‌ر په‌یژه‌ى قه‌فه‌سه‌كه‌ سه‌ركه‌وت و،، له‌ ناكاو حه‌ماسه‌ت گرتى و زیاد له‌ پێویست چووه‌ سه‌ره‌وه‌ بۆیه‌ كه‌وته‌ ناو قه‌فه‌سى شێره‌كه‌وه‌ كه‌ له‌ ته‌نیشتى بوو..!

هه‌ر كه‌ شێره‌كه‌ى بینى كه‌وته‌ هاوار هاوار: " فریام كه‌ون،،، تكایه‌ فریام كه‌ون... له‌و كاته‌یا شێره‌كه‌ خۆى فرێدایه‌ سه‌رى و به‌ ده‌ست تووند ده‌مى گرت و ووتى: " كووڕه‌ حه‌یامان مه‌به،، با كه‌س نه‌زانێ،، من به‌كه‌لۆریۆسم هه‌یه..!

http://smn21.com/up/uploads/jpg/dfeaa3bdef.jpg

2

وه‌ڵام: زۆر بە قوەتە بیخوێنەوە

ههههههههههههههه ، خوێندبوومەوە پێشتر ، دەست خۆش بۆ دانانەوەی ...

[size=24]
به‌من بڵێ‌ پێش له‌دایك بوونت له‌كوێ‌ بوی‌ , تا پێت
بڵێم دوای‌ مردنت له‌كوێ‌ ده‌بیت....!


"شۆپنهاوەر"[/size]

3

وه‌ڵام: زۆر بە قوەتە بیخوێنەوە

سوپاس هاورێ

http://smn21.com/up/uploads/jpg/dfeaa3bdef.jpg