بابه‌ت: سینۆهه چییه و نووسه‌ره‌كه‌ی كێیه؟
سینۆهه چییه و نووسه‌ره‌كه‌ی كێیه؟
د. ناصح قه‌ره‌داخی
ره‌نگه ئه‌م ناونیشانه وه‌ك شتێَكی سه‌یر بێته به‌ر چاوی خوێنه‌ری كورد چونكه ماوه‌یه‌كه دوو ته‌رجه‌مه‌ی "سینۆهه: پزیشكی تایبه‌تی فیرعه‌ون" له‌بازاردایه و گه‌لێك كه‌س خوێندوویانه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی وای له‌من كرد ئه‌م بابه‌ته بنووسم ئه‌وه بوو تێبینیم كردووه زۆرێك له خوێنه‌ران ئه‌م كتێبه وه‌ك ده‌قێكی مێژوویی كۆن سه‌یرده‌كه‌ن و واده‌زانن له‌سه‌رده‌می فیرعه‌ونه‌كاندا نووسراوه‌ته‌وه. له راستیشدا ته‌نانه‌ت یه‌كێك له وه‌رگێڕه‌كانیش پێده‌چێ هه‌ر وا بیربكاته‌وه ئه‌وه‌تا له پێشه‌كییه‌كه‌یدا ده‌ڵێ: "باس له سه‌رگوزه‌شته‌و بیره‌وه‌ریه‌كانی سینۆهه‌یه كه به زمانێكی شیرین و كارتێكه‌ر باس له رووداهكانی سه‌رده‌می خۆی ... ده‌كات.... له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه 3350 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سینۆهه ئه‌م یاداشتانه‌ی نووسیوه‌ته‌وه به‌ڵام ...." به‌ڵام ئایا به‌راستی كتێبی سینۆهه چییه و نووسه‌ره‌كه‌ی كێیه؟سینۆهه‌ی میسری"سینۆهه‌ی میسری" ناوی ئه‌سڵیی به‌ناوبانگترین رۆمانی نووسه‌ری فینله‌ندیی "میكا واڵتاری"یه كه ساڵی 1945 به زمانی فینله‌ندیی چاپ كراوه و له ساڵی 1949 دا ته‌رجه‌مه ئیتگلیزییهكهی له ژێر ناوی "كابرای میسری The Egyptian " دا به‌چاپ گه‌یشتووه. ده‌رهێنه‌ری هۆلیوود مایكڵ كوریتز له ساڵی 1954 دا ئه‌م رۆمانه‌ی كردووه به فلیم هه‌ر به‌ناوی "كابرای میسری". ئه‌م كتێبه له ساڵی 1955 دا لایه‌ن حه‌مه‌د ئه‌لقه‌سبی ته‌رجه‌مه‌ی عه‌ره‌بی كراوه و خاوه‌نبیری به‌ناوبانگی میسری ته‌ها حوسێن (1889-1973) پێشه‌كیی بۆ نووسیوه و پیایدا هه‌ڵداوه. دوای ئه‌و ساڵانه‌ش رۆمانی سینۆهه به زۆربه‌ی زمانه‌كانی جیهان چاپ كراوه. سینۆهه‌ی میسری سه‌ركه‌وتووترین رۆمانی مێژوویی والتاریی بووه و باس له مێژووی میسری كۆن ده‌كات له سه‌رده‌می به‌ره‌ی هه‌ژده‌یه‌می فیرعه‌ونه‌كاندا و به‌تایبه‌تیش سه‌رده‌می ئه‌خناتوون كه هه‌ندێ كه‌س لایان وایه یه‌كه‌م فه‌رمانره‌وای جیهان بووه كه باوه‌ری به یه‌ك خوایه‌تی هه‌بووه. پاڵه‌وانی ئه‌م رۆمانه كاراكته‌رێكی خه‌یاڵییه كه پزیشكی ده‌رباره و پاش نه‌مانی ئه‌خناتوون ده‌ربار به‌جێ ده‌هێلێ و له كه‌ناره‌كانی ده‌ریای سوور جێگیر ده‌بێ و بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی ده‌نووسێته‌وه. رۆمانه‌كه باس له ژیان و گه‌شت و گه‌ڕانی سینۆهه ده‌كان له میسر و سوریا و بابل و ناوچه‌كانی ده‌وره‌به‌ری. جگه له ئه‌خناتوون كاراكته‌ره گرنگه‌كانی رۆمانه‌كه بریتین نه‌فه‌رتیتی ژنی ئه‌خناتوون و فیرعه‌ون ئه‌مینهۆتێپ 3 و ژنه‌كه‌ی و توتعه‌نخاموون و هۆرمهێب. واڵتاری ناوی سینۆهه‌ی له ئه‌فسانه‌یه‌كی میسرییه‌وه وه‌رگرتووه به‌ناوی "به‌سه‌رهانی سینۆهه" كه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می به‌ره‌ی 12ی فیرعه‌ونه‌كان واته زۆر پێش سه‌رده‌می ئه‌خناتوون. ئه‌م ئه‌فسانه‌یه سه‌رگوروشته‌ی كه‌سێكه به ناوی سینۆهه كه له گۆڕه‌كه‌یدا دێته قسه‌و باسی پیلانی كوشتنی یه‌كێك له فیرعه‌ونه‌كان ده‌گێرێته‌وه. نه‌جیب مه‌حفوزیش ئیلهامی له‌م ئه‌فسانه‌یه‌وه وه‌رگرتووه له ساڵی 1941 دا چیرۆكێكی به‌ناوی "گه‌ڕانه‌وه‌ی سینۆهه" وه بڵاوكردۆته‌وه. گه‌رچی واڵتاری وه‌ك هه‌موو رۆماننوسێك، جڵه‌وی بۆ خه‌یاڵی شل كردووه رووداوه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی به ئه‌ندێشه‌و سه‌لیقه‌ی خۆی رازاندۆته‌وه به‌ڵام پێش نوسینی رۆمانه‌كه لیكۆلێنهوهی باشی سه‌باره‌ت به‌و سه‌رده‌مه كردووه و زۆری له سه‌ر خوێندۆته‌وه به جۆرێك رۆمانه‌كه‌ی پیاو ده‌خاته كه‌ش و هه‌وای ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه و ته‌نانه‌ت میسرناسهكانیش پێی سه‌رسام بوون. ده‌ڵێن والتاری گه‌رچی زۆر وڵات گه‌راوه به‌ڵام بۆ نووسینی رۆمانهكی سه‌ردانی میسری نه‌كردووه و ویستوویه‌تی هه‌ر پشت به خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه و زانیاری خۆی ببه‌ستێ. وه‌ك هه‌موو رۆمانێكی مێژوویی، به‌رهه‌مه‌كه‌ی والتاریش باس له كه‌ش و هه‌وای سه‌رده‌می ئه‌خناتوون ده‌كات به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌مان له بیر بچێت كه "سینۆهه‌ی میسری" رۆمانه نه‌ك كتێبێكی مێژوویی یا ده‌قێكی كۆن. واڵتاری پێشتریش شانۆنامه‌یه‌كی له سه‌ر ئه‌خناتوون نوسیبوو. دوای ئه‌وه‌ش چه‌ند رۆمانیكی مێژوویی تری نووسی. به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر به‌لای نووسه‌ره‌وه گرنگ بوو له‌م رۆمانه‌یدا خسته‌نه‌رووی فه‌لسه‌فه و دیدی خۆی بووی سه‌باره‌ت به مرۆڤ و ژیان له دووتوێ سه‌رده‌مێكی مێژوویی زۆر كۆندا. والتاری له ساڵانی جه‌نگی جیهانیی دووه‌مدا ئه‌م رۆمانه‌ی نووسیوه كه جارێكی تریش بۆ مرۆڤایه‌تی نیشاندا مرۆڤ هه‌ر درنده‌كه‌ی جارانه و جه‌نگ و كوشتار و زوڵم پێده‌چێ تا ئه‌به‌د دامه‌نگیری مرۆڤایه‌تی بن. ئه‌م ره‌شبینییه له سه‌رده‌م و پاش جه‌نگی دووه‌مدا زۆر باو بوو و په‌یامی والتاریش له دووتوێی ئه‌م رۆمانه‌دا بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌و راستییه تاڵه‌ی مرۆڤایه‌تی بوو. هه‌رئه‌و بۆچوونه فه‌لسه‌فییه‌ش بوو كه ئه‌م كتێبه‌ی كرد به پڕفرۆش‌ترین كتیب له ساڵی 1949 دا و ساڵانی دواتریشدا.فلیمی كابرای میسریساڵی 1954 كۆمپانیای فۆكسی سه‌ده‌ی بیسته‌م 20th Century Fox له سه‌ر بنچینه‌ی رۆمانی سینۆهه‌ی میسری فلێمێكی به‌رهه‌م هێنا له ده‌رهێنانی مایكڵ كورتیز و نواندنی ئیدمۆند پوردۆن (سینۆهه)، جین سیمۆنس(مێریت)، ڤیكتۆر ماتۆر(هۆرمهێب)، مایكڵ ویلدینگ(ئه‌خناتون)، پیته‌ر ئوستینۆڤ(كاپتا) و هتد. چیرۆكی فلیمه‌كه له‌وه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه سینۆهه پیرهمێردێكه له كه‌ناره‌كانی ده‌ریای سوور نه‌فییه و به‌سه‌رهاتی ژیانی خۆی ده‌نووسێته‌وه. ئه‌و هه‌میشه ته‌نیا بووه به‌ڵام هه‌ست ده‌كات ژیانیكی درێژ و پڕ ژیاوه. سینۆهه به مناڵی له بهمێكدا له نیلدا به‌ره‌ڵا ده‌كریت و كابرایه‌کی پزیشك ده‌یدۆزێته‌وه و به‌خێوی ده‌كات، كه گه‌وره‌ش ده‌بێ حه‌ز ده‌كا وه‌ك زرباوكهكهی خزمه‌تی هه‌ژاران بكات و له‌م كاره‌شدا كاپتای خزمه‌تكاری و ژنێك به‌ناوی مێریت هاوكاریی ده‌كه‌ن و سهرنجام ده‌بێ به پزیشكی ده‌ربار. میكا واڵتاریمیكا والتاری (19\9\1908 – 26\8\1979) له شاری هێلسنكی له دایك بووه و له سه‌رده‌می منالیی ئه‌ودا فنله‌ندا دووچاری شه‌ڕی ناوخۆبووه. والتاری له به‌ر دڵی دایكی ده‌چێته زانكۆی هێلسنكی بۆ خوێندنی خوداناسی به‌ڵام دواتر وازی لێ دێنێ و روو ده‌كاته خوێندنی فه‌لسه‌فه و ئه‌ده‌بیات و له سالی 1929 دا بروانامه وه‌رده‌گرێ. والتاری هه‌رله كاتی خوێندندا خه‌ریكی نووسین بووه و یه‌كه‌م كتێبی له 1925 دا چاپ كردووه. دواتر ده‌چێته پاریس و له‌وێ یه‌كه‌م رۆمانی به‌ناوبانگی ده‌نووسێ به‌ناوی "وه‌همی مه‌زن" كه چیرۆكێكه سه‌باره‌ت به ژیانی بۆهیمی و پاڵه‌وانه‌كه‌ی كه‌سێكی فینلاندییه له پاریسی سه‌ده‌ی شازده‌هه‌مدا. له ساڵه‌كانی پێش جه‌نگی دووه‌مدا والتاری وه‌ك رۆژنامه‌نووس و ره‌خنه‌گر شتی نووسیوه‌و و گه‌شتی زۆری به ئه‌وروپادا كردووه. له ساڵه‌كانی جه‌نگدا له راگه‌یاندنی حكومه‌ت كاری كردووه و له هه‌مان كاتدا خه‌ریكی نووسینی رۆمانه‌كانی بووه. له ساڵی 1945 دا "سینۆهه‌ی میسری" نووسیوه كه به‌ناوبانگترین رۆمانی بووه. پاش ئه‌وه حه‌وت رۆمانی مێژوویی تری نووسیوه كه به‌نێوترینیان بریتییه له "فریشته ره‌شه‌كه" كه باس له سه‌رده‌می رووخانی قوسته‌نتینیه ده‌كات له ساڵی 1453 دا. والتاری فلیمنامه و كارتۆن و چیرۆكی درێژیشی هه‌بووه. والتاری له ساڵی 1957 دا بووه به‌ئه‌ندامی ئه‌كادیمیای فینله‌ندا و له‌ساڵی 1970شدا بروانامه‌ی دوكتۆرای فه‌خریی له زانكۆی تورك‌و پێ دراوه. والتاری كه ناسراوترین نووسه‌ری فینله‌ندایه له ده‌ره‌وه، پڕ به‌رهه‌مترین نووسه‌ری فینله‌ندییش بووه كه 29 رۆمان و 15 چیرۆكی درێژ و شه‌ش كۆمه‌ڵه چیرۆك و دیوانه شیعر و 26 شانۆنامه و سه‌دان وتاری تری نووسیوه. هه‌ندێ له‌و رۆمانانه‌ی كه ته‌رجه‌مه‌ی ئینگلیزی كراون ئه‌مانه‌ن: نامۆیه‌ك هاته كیڵگهوه، سینۆهه‌ی میسری، سه‌ركه‌شی، فریشتهرهشهكه، نهێنیی شانشینه‌كه، دره‌ختی خهونهكان.*****
[/center]