بابهت: ئەو 10 هۆكارەی ژاپۆنیان پێشخستووە
1 ـ لەپۆلی یەكەمی سەرەتایی تاوەكو پۆلی شەشەمی سەرەتایی وانەی (رێگا بەرەو رەوشت)دەخوێنن. لەم وانەیەدا قوتابیەكان فێری رەوشت و چۆنێتی مامەڵەكردن لەگەڵ خەڵكی دەكرێن.
2ـ لەپۆلەكانی سەرەتایی تاوەكو سێی ناوەندی كەوتن نییە، چونكە ئامانج پەروەردەكردن و چاندنی چەمكەكان و بونیادنانی كەسایەتیە، نەك فێركردن.
3ـ سەرباری ئەوەی ژاپۆنیەكان دەوڵەمەندترین گەلی جیهانن، بەڵام خزمەتكاریان نییەو دایك و باوك خۆیان بەرپرسن لەماڵ و منداڵیان.
4 ـ رۆژانە بۆ ماوەی 15 خولەک منداڵانی ژاپۆنی لەگەڵ مامۆستاكانیان بۆ خۆیان قوتابخانەكەیان پاك دەكەنەوە، ئەمەش بوەتە هۆی دەركەوتنی نەوەیەكی ژاپۆنی سادەو پاكوخاوێن.
5 ـ منداڵە ژاپۆنییەكان فڵچەی ددان شوشتن لەگەڵ خۆیان دەبەن بۆ قوتابخانەو دوای هەرخواردنێك ددانەكانیان پاك دەكەنەوە، بەمەش فێردەبن چۆن پارێزگاریی لە تەندروستییان بكەن.
6 ـ بەڕێوەبەرانی قوتابخانە نیو كاژێر پێش قوتابییەكان خواردنەكە دەخۆن بۆ دڵنیابوون لەپاكی خواردنەكە، چونكە ئەوان منداڵەكان بە ئایندەی ژاپۆن دەزانن، لەبەر ئەوە پێویستە پارێزگاریی بكرێن.
7 ـ كرێكاری پاككەرەوە (كلینەر) لە ژاپۆن پێیدەڵێن ئەندازیاری تەندروستی و مووچەی مانگانەی لەنێوان 5 تاوەكو 8 هەزار دۆلاری ئەمریكیە، پێش دەستبەكاربونیشی دەبێ چەند تاقیكردنەوەیەك بكات.
8 ـ بەكارهێنانی مۆبایل لەناو شەمەندەفەرەكان و چیشتخانەكان و شوێنە داخراوەكان قەدەغەیە، كاتێك مۆبایلەكەشت بێدەنگ دەكەی لەبری وشەی (silent) وشەی (رەوشت) دەنووسرێ.
9 ـ ئەگەر چویتە چێشتخانەیەكی كراوە لەژاپۆن دەبینی هەر كەسە بەپێی پێویستی خۆی خواردن هەڵدەگرێ و هیچیش لەناو قاپەكەی بەجێناهێڵێ.
10 ـ رێژەی دواكەوتنی شەمەندەفەر لەژاپۆن تەنها 7 چركەیە چونكە گەلێكن نرخی كات دەزانن و بە خولەك و چركە كاردەكەن.