بابه‌ت: چیرۆكی وه‌رزه‌كانی ژیان
كابرایه‌كی چوار كوڕی هه‌بوو و هه‌ر یه‌ك له كوڕه‌كانی له كاتێكی جیاوازدا نارد تا سه‌یری دار هه‌رمێیه‌ك بكه‌ن كه له مه‌ودایه‌كی زۆر له ماڵه‌كه‌یاندا رووابوو.
كوڕی یه‌كه‌میان له زستان و دووهه‌میان له به‌هار و سێیه‌میان له هاوین و چوارهمینیانی له پاییزدا نارد بۆ لای دار هه‌رمێ كه.
دواتر هه‌موویانی كۆ كرده‌وه و داوای لێ‌كردن ئه‌وه‌ی بینیویانه بیگێرنه‌وه.
یه‌كه‌میان ووتی: دره‌ختێكی ناشیرین و چه‌ماوه و تێك ئاڵا‌و بوو.
دووهه‌میان ووتی: نه‌خێر دارێك بوو تازه شكۆفه‌ی ده‌كرد و به هیوای كرانه‌وه‌یان بوو.
سێیه‌میان ووتی: نه‌خێر دره‌ختێكی داپۆشراو و به شكۆفه‌ی كراوه و بۆنخۆش بوو و تا ئێستا من له‌و دیمه‌نه جوانترم نه‌بینیبوو.
چوارمیان ووتی: دره‌ختێكی پێگه‌ییو و پڕ به‌ر بوو..سه‌رانسه‌ر هیوای ژیان بوو.
كابرا پێكه‌نی و ووتی: خهمووتان راست ده‌كه‌ن به‌ڵم هه‌ركام له ئێوه وه‌رزێكی ئه‌و دره‌خته‌تان بینیوه!
ئێوه ناتوانن له باره‌ی ئه‌و دره‌خته یاخود مرۆڤێكه‌وه له سه‌ر ئه‌ساسی یه‌ك وه‌رز حوكم بده‌ن.
هه‌مووان ئه‌نجامی ئه‌وی كه هه‌ن، خۆشی و شادی و عه‌شقی ژیانیان له كۆتاییه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت. كاتێك كه هه‌موو وه‌رزه‌كان هاتبن و رۆیشتبن!
گه‌ر له زستاندا ته‌سلیم بن، هیوای كرانه‌وه‌ی به‌هار و جوانیی هاوین و به‌روبوومی پاییز له ده‌ست ده‌ده‌ن!
نه‌كه‌ن بهێڵن ئازاره‌كانی وه‌رزێك جوانیی و شادی وه‌رزه‌كانی ترتان لێ زه‌وت بكات.
ژیان ته‌نیا له وه‌رزه قورس و گرانه‌كاندا مه‌بینه؛ له رێگا سه‌خته‌كاندا خۆڕاگر به، ساته خۆشه‌كانیش له كۆتاییدا هه‌ر ده‌گه‌ن.