بابه‌ت: ئافرهتهێک له کاتی ڕۆح کێشانیدا
ئافرهتهێک له کاتی ڕۆح کێشانیدا فریشته‌ی گیان کێشانی
له ئەسهردا هاتووه خوای گه‌وره فریشته‌ی گیان کێشانی نارد بۆ ڕۆح کێشانی ئافره‌تێک، له کاتێکا فریشته‌ی گیان کیشان (ملک الموت، عیزرائیل) له بیابانێکی چۆڵ و بێ خواردن و خۆراک و خواردنه و بێ ئاوه‌دانی، ئافرهێکی بینی له‌گه‌ڵ کۆرپه‌که‌ی که شیری پێ ئه‌دا، له کاتێکدا فریشته‌ی گیان کێشان ئه‌م دیمه‌نه‌ی بینی، و که هاتووه بۆ گیان کێشان و ڕۆح کێشانی ئه‌م ئافره‌ته، خۆی پێڕانه‌گیرا و فرمێسک به چاوه‌کانیدا ده‌هاتنه خواره‌وه، له‌به‌ر به‌زه‌یی هاتنه‌وه به‌م شیره خۆره، که به‌ته‌نها جێ ده‌مێنێت.
به‌لام فرمانی خودایه ئه‌بێ جێ به‌جێی بکا، بۆیه گیانی دایکی منداڵه‌که‌ی ده‌کێشێ و ده‌ڕوا، له‌دوای ئه‌م ڕووداوه ساڵان هاتن و چوون، خوای گه‌وره فریشته‌ی گیان کێشانی نارد بۆ ئه‌وه‌ی گیانی پیاوێک بکێشێت، له‌کاتێک چوو بۆ ڕۆح کێشانی ئه‌و که‌سه، چاوی به پیاوێکی پیر و به‌ساڵا چوو و ده‌ست به‌گۆچان که‌وت، له‌لای ئاسنگرێک که ئه‌یه‌ویست قه‌پاغێک بۆ سه‌ری گۆچانه‌که‌ی درووست بکا، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ری گۆچانهکهیم نه‌خوورێت و تێک نه‌چێت، و به ئاسنگرهکهی ده‌گوت: "ئاسنێکی به‌هێز و پۆڵاینم بۆ دابنێ، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵێکی دوور و به‌ر درێژ بمێنێته‌وه و تێک نه‌چێت". له‌م کاته‌دا فریشته‌ی گیان کێشان و هاته پێکه‌نین و سه‌رسوڕمان له‌سه‌ر ئه‌م هه‌موو هیوا و ئومێده دوور و به‌ر درێژه‌ی که ئه‌م پیره پیاوه به‌رامبه‌ر به ژیان هه‌یه‌تی، له دوای ئه‌م ته‌مه‌نه پیری و زۆریه، که‌چی نه‌یده‌زانی ته‌نها چه‌ند چرکه‌ساتێک له‌ته‌مه‌ن و ژیانی ماوه. له‌و کاته‌دا خودای په‌روه‌ردگار و باڵاده‌ست، نیگا ئه‌کا بۆ فریشته‌ی گیان کێشان و پێی ئه‌ڵێت: "سوێند به گه‌وره‌یی و شکۆمه‌ندیم ئه‌و کۆرپه‌یه‌ی که تۆی هێنایه گریان، له کاتێک که گیانی دایکه‌که‌ت کێشا، هه‌ر خۆیه‌تی که به پیری و هیواکهیهوه تۆی هێنایه پێکه‌نین و خه‌نده".
پاک و بێگه‌ردی بۆ خودای دادپه‌روه‌ر و خاوه‌ن به‌زه‌یی، که کۆرپه‌یه‌ک به بێ دایک و باوک و خزم و ئاودانی په‌روه‌رده ئه‌کات و ژیانی پێ ئه‌به‌خشێ، و قۆناغه‌کانی ته‌مه‌نی تا پیری و به‌ساڵا چوویی ده‌با له‌نێو پڕ هیوایی بۆ ژیان.