بابهت: سەرۆک عەشقەکانمان مەگۆڕە
سەرۆک عەشقەکانمان مەگۆڕە
ئێمە ناتوانین هەموو شەوێ دڵی خۆمان بگۆڕین
هێندە شەریعەتەکان مەگۆڕە
ئێمە ناتوانین هەموو ڕۆژێ قانوونی دڵمان بگۆڕین
سەرۆک باڵەکانمان مەگۆڕە
ئێمە ناتوانین هەموو ڕۆژێ فڕینی خۆمان بگۆڕین
سەرۆک نێچیرەکانمان مەگۆڕە
ئێمە ناتوانین هەموو ڕۆژێ تفەنگی خۆمان بگۆڕین !.
" بەختیار عەلی