بابه‌ت: هه‌ندێ له ئادابه‌كانی جهزن
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌حیحی دیكه‌دا ده‌فه‌رموێ: ان لكل قوم عید وهذا عیدنا. رواه البخاری و مسلم. بۆ هه‌موو گه‌لێك جه‌ژنێك هه‌یه و ئه‌مه‌ش (واته هه‌ردوو ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و قوربان) جه‌ژنی ئێمه‌ن.
ئادابه‌كان:
{پێرۆزباییكردن به هاتنی جێژن }
له ئاداب و ڕه‌وشته به‌رزه‌كانی جێژن پیرۆزباییكردنی موسڵمانانه له یه‌كتر به بۆنه‌ی جێژنه‌وه و ده‌ربڕینی خوشی و شادییه؛ وه‌ك ئه‌وه‌ی به یه‌كتر بڵێن: جێژنتان پیرۆز، خوا له ئێمه‌ش و ئێوه‌شی وه‌رگرێت وه هه‌روه‌ها.
عن جبیر بن نفیر قال: كان أصحاب رسول الله إذا التقوا فی یوم العید یقول بعضهم لبعض: تقبل الله منا ومنك الفتح ٢/٤٤٦. هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر ئه‌گه‌ر له ڕۆژی جێژن‌دا به‌یه‌كتر بگه‌یشتنایه، هه‌ندێكیان به‌وی تریان ده‌گوت: خوا له ئێمه‌ش و ئێوه‌شی وه‌رگرێت.
ڕۆشتن بۆ نوێژی جێژن به پێ
سوننه‌ت وایه كه ئه‌گه‌ر بتوانی و ڕێگرێك وه‌ك باران یان دووری یان هه‌ر شتێكی دیكه نه‌بوو به پێ بڕۆێت بۆ نوێژی جه‌ژن.
به‌ڕۆژووبوون له ڕۆژی جێژن‌دا
حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه له ڕۆژی جێژن‌دا به‌ڕۆژوو بیت، چونكه ئه‌و ڕۆژه ڕۆژی خۆشی و شادیگێڕانی موسڵمانانه و ده‌بێ شادمانی و به‌خته‌وه‌ری و خۆشیت پێوه دیار بێت. هه‌ركه‌س به‌ڕۆژوو بێت، ئه‌وه له‌بریتی خێر و پاداشت، خراپه و تاوانی ده‌ستگیر ده‌بێت؛ ئه‌ویش له‌به‌ر فه‌رمووده‌ی ئه‌بووسه‌عیدی خودری -خوا لێی ڕازی بێ- كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) جڵه‌وگیری له بهڕۆژووبوسنی دوو ڕۆژ كردووه، ڕۆژی ڕۆژووشكاندن (جێژنی ڕه‌مه‌زان) و ڕۆژی قوربانی (جێژنی قوربان) موسلیم گێڕاویه‌ته‌وه.
حوكمی نوێژی جێژنه‌كان
هه‌ندێ له زانایان له‌سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ن كه واجبه و هه‌ر ده‌بێ بكرێ كه ئه‌مه په‌یڕه‌وی حه‌نه‌فییه‌كانه و ده‌ڵێن: كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) به‌رده‌وام بووه له‌سه‌ری و ته‌نها بۆ یه‌كجاریش بێت، وازی لێ نه‌هێناوه و به‌ڵگه‌شیان ئه‌م ئایه‌ته‌یه كه ده‌فه‌رموێ: فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَانْحَرْ واته نوێژی جێژن هه‌روه‌ها قوربانی و سه‌ربڕینیش. هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمانی داوه به‌وه‌ی كه ئافره‌تان و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش حه‌یزدارن هه‌ر بێنه ده‌ره‌وه بۆ نوێژی جێژنه‌كان. ئه‌مانه‌ش هه‌موو به‌ڵگه‌ی گه‌وره‌یی و واجببوونیانن. هه‌ندێكی دیكه‌ش له زانایان ده‌فه‌رموون كه واجبی كیفایه‌یه واته: ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵێك له موسڵمانان پێی هه‌ڵسن و ئه‌نجامی بده‌ن، ئه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وانی تر لا ئه‌چێت، كه ئه‌مه‌ش په‌یڕه‌وی حه‌نبه‌لییه‌كانه. كۆمه‌ڵی سێیه‌میش له‌سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ن كه نوێژی جه‌ژن سوننه‌تێكی دووپاتكراوه(مؤكده)یه كه ئه‌مه‌ش ڕێڕه‌وی شافعییه‌كان و مالیكییه‌كانه.
جا له‌سه‌ر موسڵمان پێویسته كه سوور بێ له‌سه‌ر ئاماده‌بوونی نوێژی جه‌ژنه‌كان و به‌تایبه‌ت كه به‌ڵگه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن واجبه، قسه‌كانیان به‌هێزتره. ئه‌گه‌ر موسڵمان پاساوێكی شه‌رعی نه‌بوو، ئه‌وه نابێ و دروست نییه له‌خۆیه‌وه كه‌مته‌رخه‌می بكات و نه‌چێت بۆ نوێژی جه‌ژن ئه‌گینا تاوانبار ئه‌بێ و خێر و پاداشتێكی ئێجگار زۆر له‌ده‌ست خۆی ئه‌دا.
كاته‌كه‌ی
له‌و كاته‌وه‌ی كه ڕۆژ به ئه‌ندازه‌ی ڕمێك به‌رز ده‌بێته‌وه و دێته ده‌ره‌وه تاكوو ڕۆژ له نیوه لا ئه‌دات؛ ئه‌ویش بۆ جێژنی ڕه‌مه‌زان له یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی شه‌وال و بۆ جێژنی قوربانیش له ده‌یه‌مین ڕۆژی مانكی (ذی الحجة)یه.
شێوازی نوێژی جێژن
نوێژی جێژن دوو ڕكاته به كۆڕای زانایان و هیچ ڕاجودایییهكی تێدا نییه. له هه‌موو ئه‌ركان و مه‌رج و سوننه‌ته‌كانی حوكمی نوێژه‌كانی دیكه‌ی هه‌یه و نییه‌تی نوێژی جێژنی قوربان یان جێژنی ڕه‌مه‌زانی لێ دێنیت.
وه ده‌بێت له هه‌ریه‌ك له‌و دوو ڕكاته‌شدا پێش خوێندنی (الفاتحة)، ته‌كبیر بكرێت. له ڕكاتی یه‌كه‌م حه‌وت جار و له ڕكاتی دووه‌م پێنج جار.
عن عمرو بن شعیب عن أبیه عن جده أن النبی كبّر فی عید اثنتی عشرة تكبیرة سبعاً فی الأولى وخمساً فی الآخرة. رواه أحمد وابن ماجه.پێغه‌مبه‌ر له جێژن‌دا دوانزه "الله اكبر"ی كردووه، حه‌وت له ڕكاتی یه‌كه‌مدا و پێنجیش له ڕكاته‌كه‌ی تردا.
چی ئه‌خوێنرێ له نوێژی جێژن‌دا
له عه‌بدوڵڵا كوڕی عه‌بدوڵڵاوه: كه عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب -خوا لێی ڕازی بێت- پرسیاری كرد له ئه‌بوو واقدی له‌یسی، كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) چی ئه‌خوێند له قوربان و ڕه‌مه‌زاندا؟ وتی: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌م دوو سووره‌ته‌ی تێدا ئه‌خوێندن: ق وَالْقُرْآنِ الْمَجِیدِ واقْتَرَبَتِ السَّاعَةُ وَانشَقَّ الْقَمَر.ُ موسلیم ڕیوایه‌تی كردووه.
وعن النعمان بن بشیر: أن رسول الله كان یقرأ فی العیدین ویوم الجمعة بـ سَبِّحِ اسْمَ رَبِّكَ الْأَعْلَى و هَلْ أَتَاكَ حَدِیثُ الْغَاشِیَةِ وربما اجتمعا فی یوم واحد فیقرأ بهما. رواه النسائی وابن ماجه وعبدالرزاق وهو صحیح. له نوعمانی كوڕی به‌شیره‌وه: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له جه‌ژنه‌كان و ڕۆژی هه‌ینیدا به [سَبِّحِ اسْمَ رَبِّكَ الْأَعْلَى و هَلْ أَتَاكَ حَدِیثُ الْغَاشِیَةِ] نوێژێ ده‌ستپێ ده‌كرد و له‌وانه‌ش بوو كه هه‌ردووكیان به‌یه‌كه‌وه كۆبوونایه‌ته‌وه (واته نوێژی هه‌ینی و نوێژی جێژن) و پێی ئه‌خوێندن.
بهپهسهندگرتنی خۆشتن و خۆبۆنخۆشكردن و له‌به‌ركردنی جوانترینی جلوبه‌رگ
قال ابن القیم: "كان یلبس لهما أجمل ثیابه وكان له حلة یلبسها للعیدین والجمعة. وكان ابن عمر رضی الله عنهما یغتسل للعیدین." أخرجه ابن أبی شیبة وعبدالرزاق (٣/٣٠٩ ) بأسانید صحیحة.
ئیبن قه‌ییم ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) بۆ دوو جێژنه‌كان جوانترینی جلوبه‌رگه‌كانی له‌به‌ر ده‌كرد و جلوبه‌رگێكی هه‌بوو كه بۆ جێژنه‌كان و ڕۆژی هه‌ینی له‌به‌ری ده‌كرد. وه ئیبن عومه‌ریش -خوا لێی ڕازی بێ- خۆی ئه‌شۆری بۆ جێژنه‌كان.
ئیمامی نه‌وه‌وی -ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ده‌فه‌رموێ: "زانایان هه‌موو ڕێكن له‌سه‌ر باشی و په‌سه‌ندی خۆشۆردن بۆ نوێژی جه‌ژن."
كاته‌كه‌شی پێش ڕۆیشتنهدهرهوهیه له ماڵ به‌ره‌و نوێژ.
خواردن له پێش ده‌رچوون له ماڵ بۆ نوێژ
سوننه‌ته پێش ئه‌وه‌ی له ماڵ ده‌ربچیت بۆ نوێژی جێژن، شتێك خواردن بخۆیت و باش وایه كه خورما بێ ئه‌گه‌ر هه‌بوو، ئه‌گه‌ر نا هه‌رچییه‌كی دیكه بێ ده‌بێ.
قال أنس رضی الله عنه: كان النبی لا یغدو یوم الفطر حتى یأكل تمرات ویأكلهن وتراً... [رواه البخاری]. ئه‌نه‌س -خوای لێ ڕازی بێ- ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له ماڵ نه‌ئه‌چووه ده‌ره‌وه له ڕۆژی جێژنی ڕه‌مه‌زاندا تاكوو چه‌ند خورمایه‌كی نه‌خواردایه و به تاكیش ده‌یخواردن...
به‌ڵام له جێژنی قورباندا ئه‌وه سوننه‌ته كه هیچ نه‌خۆیت تا ده‌گه‌ڕێیته‌وه بۆ ماڵ و ئه‌گه‌ر قوربانی خۆتت كردبوو، ئه‌وه یه‌كه‌مجار له قوربانییه‌كه‌ت بخوێت.
ده‌رچوونه‌ده‌ره‌وه بۆ شوێنه فراوان و گشتییه‌كان
سوننه‌ته نوێژه‌كانی جێژن له ده‌ره‌وه‌ی شار و له شوێنی گشتی و وه‌ك گۆڕه‌پانێك یان شوێنانێكی دیكه بێ ئه‌گه‌ر كرا، تاكوو زۆرترینی ڕێژه‌ی موسڵمانان كۆ ببنه‌وه و به‌یه‌كه‌وه ئه‌و دروشمه به‌رز ڕابگرن.
عن أبی سعید الخدری قال: كان رسول الله یخرج یوم الفطر والأضحى إلى المصلى... [رواه البخاری]. پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) له ڕۆژانی جێژنی ڕه‌مه‌زان و قورباندا ده‌چووه ده‌رێ بۆ شوێنی نوێژ...
واته باشتره نوێژی جێژن له مزگه‌وتدا نه‌كرێت و بخرێته ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وت یان شوێنێكی دیكه كه فراوان بێت و خه‌ڵكێكی زۆر تێیدا كۆ ببنه‌وه تا زۆرترینی موسڵمانان ئاماده‌ی به‌جێهێنانی ئه‌و دروشمه گه‌وره‌ی ئیسلام ببن.
ده‌رچوونی ئافره‌تان و مناڵان و ئافره‌تانی حه‌یزدار
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمانی داوه به ده‌رچوونی ئافره‌تان و مناڵان و ته‌نانه‌ت ئافره‌تانی حه‌یزداریش بڕۆنه ده‌ره‌وه بۆ نوێژی جێژن، به‌ڵام سه‌باره‌ت به ئافره‌تانی خاوه‌ن حه‌یز ئه‌وه له مزگه‌وت و شوێنی نوێژ دوور ڕا ئه‌گیرێن. عن أم عطیة قالت:أُمرنا أن نخرج العواتق والحیض فی العیدین یشهدان الخیر ودعوة المسلمین، ویعتزل الحُیّض المصلى. [متفق علیه]. فه‌رمانمان پێ درابوو كه ئافره‌تانی تازه‌پێگه‌یشتوو (نزیك به گه‌یشتن به حه‌یز یان هاتۆتی كه شوو بكات یان ئافره‌تێكی خاوه‌ن ڕێزه لای كه‌سوكاری...) و ئافره‌تانی خاوه‌ن حه‌یز له جێژنه‌كاندا بكه‌ینه ده‌ره‌وه تا ئاماده‌ی خێر و بانگه‌شه‌ی موسڵمانان ببن و حه‌یزداره‌كانیش له شوێنی نوێژ دوور ئه‌كه‌وتنه‌وه.
پێچه‌وانه‌كردنی ڕێگه
له ئاداب و سوننه‌ته‌كانی جێژن ئه‌وه‌یه كه پێچه‌وانه‌ی ڕێگه‌كه بكه‌یت، واته به كام ڕێگه‌دا ڕۆشتی به‌ره‌و نوێژی جێژن به هه‌مان ڕێگه‌دا نه‌گه‌ڕێیته‌وه، به‌ڵكوو به ڕێگه‌یه‌كی دیكه‌دا بگه‌ڕێیته‌وه؛ ئه‌ویش له‌به‌ر فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له جابره‌وه قال: كان النبی إذا كان یوم عید خالف الطریق. [رواه البخاری]. پێغه‌مبه‌ری خوا له ڕۆژی جێژن‌دا پێچه‌وانه‌ی ڕێگه‌ی ئه‌كرد.واته له‌و ڕێگه‌یه‌وه كه ئه‌ڕۆیشت و دوای ته‌واوبوونی نوێژی جێژن به ڕێگه‌یه‌كی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕایه‌وه ماڵ.
نه بانگ و نه ئیقامه‌ت و نه وتنی "الصلاةجامعة"
نوێژی جێژن له‌پێش نوێژه‌كه‌دا نه بانگوتنی هه‌یه و نه ئیقامه‌تی نوێژ و نه وتنی -الصلاة جامعة-ش؛ عن جابر بن سمرة قال: صلیت مع رسول الله العیدین غیر مرة ولا مرتین بغیر أذان ولا إقامة. رواه مسلم. نه جارێك و نه دووجار نوێژم له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا كردووه به بێ بانگ و ئیقامه‌ت.
ابن القیم ده‌فه‌رموێ: "كاتێ پێغه‌مبه‌ر بگه‌یشتایه‌ته شوێنی نوێژه‌كه، به بێ بانگ و ئیقامه‌ت و وتنی الصلاة جامعة نوێژی ئه‌كرد. وه له سوننه‌تیشه كه هیچ كام له‌مانه نه‌كرێ."
نه له‌پێش نوێژی جێژن‌دا نوێژ هه‌یه و نه لهپاشیشدا
هیچ نوێژێكی سوننه‌ت له‌پێش نوێژی جه‌ژن و له‌پاشیدا نییه، وه‌ك له ئیبن عه‌بباسه‌وه -خوا لێی ڕازی بێ- ده‌فه‌رموێ: خرج رسول الله یوم عید فصلى ركعتین لم یصل قبلهما ولا بعدهما. سنن ابی داوود. پێغه‌مبه‌ر چووه ده‌ره‌وه له ڕۆژی جێژن‌دا و دوو ڕكات نوێژی كرد، نه له‌پێشه‌وه و نه له‌پاشه‌وه‌ی نوێژی نه‌كرد.
ئه‌مه ئه‌گه‌ر له شوێنی گشتی و یان گۆڕه‌پانێكدا نوێژی جێژن كرا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له مزگه‌وتدا بوو، ئه‌وا هه‌ركات چوویته ناو مزگه‌وته‌وه دوو ڕكات نوێژی سه‌لامكردنی مزگه‌وت ده‌توانرێ بكرێ.
ته‌كبیر له جێژن‌دا
سوننه‌تێكی گه‌وره‌یه ته‌كبیركردن له ڕۆژانی جێژن و یه‌كێكه له دروشمه گه‌وره‌كانی جێژن؛ خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ : وَاذْكُرُواْ اللّهَ فِی أَیَّامٍ مَّعْدُودَاتٍ. ده‌بێ موسڵمان له‌و شه‌وه‌ی كه بۆ به‌یانی ده‌بێته جێژن ده‌ست بكات به ته‌كبیر (الله اكبر) له ماڵه‌وه، له ڕێگه، له مزگه‌وت، له‌سه‌ر جاده، له هه‌ر شوێنێك بوویت. هه‌روه‌ك له ڕێگه‌ی چوونیدا بۆ مزگه‌وت یان شوێنی تری نوێژی جێژن، وه پاش گه‌یشتنیش به مزگه‌وت هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بیت له ته‌كبیر تاكوو ئیمام ده‌ست ئه‌كات به نوێژی جێژن.
به‌ڵام له جێژنی قورباندا له نوێژی به‌یانی ڕۆژی عه‌ره‌فه‌وه ده‌ست ئه‌كرێ به ته‌كبیر و به‌رده‌وام له دوای هه‌موو نوێژێك ته‌كبیر ده‌كرێت تاكوو نوێژی عه‌سری كۆتایین ڕۆژانی ته‌شریق (ڕۆژانی دوای ڕۆژی جێژن). المفصل ١/٣١٠.
زۆروتنی ته‌كبیر له جێژن‌دا
سوننه‌ته ڕۆژانی جێژن زۆر تێیاندا ته‌كبیر بكرێت و دروشمی جێژن به پیرۆزی و به‌رده‌وامی ڕابگیرێت؛ خوای (متعال) ده‌فه‌رموێ:وَلِتُكْمِلُواْ الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُواْ اللّهَ عَلَى مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ [البقرة: ١٨٥].
هه‌روه‌ها هاتووه كه ئیبن مه‌سعوود -خوا لێی ڕازی بێ- له ڕۆژانی ته‌شریقدا ته‌كبیری ئه‌كرد: أنه كان یكبّر أیام التشریق: الله أكبر الله أكبر، لا إله إلا الله، والله أكبر الله أكبر ولله الحمد.
هه‌روه‌ها ڕیوایاتی تر له هاوه‌ڵان و شوێنكه‌وتووانه‌وه هاتووه كه ئه‌و ڕۆژانه‌ی جێژن و پاش جێژن و ته‌كبیریان تێدا كردووه و دروشمی جێژنیان به گه‌وره‌یی ڕاگرتووه.
شێوازی ته‌كبیر
شێوه‌ی یه‌كه‌م: الله اكبر، الله اكبر، لا اله الا ا لله، والله اكبر الله اكبر ولله الحمد. المفصل ١/٣١٠.
شێوه‌ی دووه‌م: الله اكبر كبیرا، الله اكبر كبیرا الله اكبر و اجل، الله اكبر ولله الحمد. الاروا‌ء ٣/١٢٦.
وتاری جێژن له‌پاش نوێژ ده‌درێ
ده‌بێ وتاری جێژن له‌پاش نوێژی جێژنه‌وه بێ و نابێ پێش نوێژ وتاره بخوێنرێته‌وه.
عن ابن عمر قال: كان رسول الله وأبو بكر وعمر رضی الله عنهما یصلون العیدین قبل الخطبة. رواه البخاری. پێغه‌مبه‌ری خوا و ئه‌بووبه‌كر و عومه‌ر -خوا لێیان ڕازی بێ- نوێژی جێژنه‌كانیان ده‌كرد پێش ئه‌وه‌ی وتار بخوێننه‌وه.
وتاری جێژن
پاش ته‌واوبوونی ئیمام له نوێژی جێژن، هه‌ڵئه‌سێت به خوێندنه‌وه‌ی هه‌ردوو وتاری جێژن و له‌نێوانیاندا دانیشتنێكی سووك دائه‌نیشێت.
شێوازی ئه‌و دوو وتاره‌ش وه‌ك وتاری هه‌ینی وایه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه له یه‌كه‌میاندا به نۆ جار (الله اكبر)ی یهكبهدواییهكدا ده‌ستپێ ده‌كات و له دووه‌میشدا به حه‌وت جار.
گاڵته‌وگه‌پی ڕێپێدراو له جێژنه‌كاندا
جێژن مایه‌ی ده‌ربڕینی خۆشی و شادییه له‌نێو موسڵماناندا، بۆیه گاڵته‌وگه‌پ و جۆره‌كانی یاری و خۆشی له سنووری شه‌رعیدا ڕێی پێ دراوه و كارێكی په‌سه‌نده.
قالت عائشة: إن الحبشة كانوا یلعبون عند رسول الله إذا التقوا فی یوم عید فاطلعت من فوق عاتقه فطأطأ لی منكبیه فجعلت أنظر إلیهم من فوق عاتقه حتى شبعت ثم انصرفت. رواه الشیخان وأحمد. عائیشه -خوا لێی ڕازی بێ- ده‌فه‌رموێ: حه‌به‌شییه‌كان كاتێ له ڕۆژی جێژن به‌یه‌ك بگه‌یشتنایه له‌كن پێغه‌مبه‌ری خوادا یاری و گه‌مه‌یان ده‌كرد. له‌پشت شانی پێغه‌مبه‌ره‌وه سه‌رم به‌رز ده‌كرده‌وه ئه‌ویش شانی بۆ خوار كردمه‌وه تا وام لێ هات له‌سه‌ر شانییه‌وه سه‌یرم ئه‌كردن تا تێر بووم له سه‌یركردنیدا و ئه‌وكات ڕۆیشتم.
وریا به!!
برا و خوشكی ئیماندار وریا و ئاگادار به له‌و كاره مونكه‌ر و ناشه‌رعییانه‌ی له جێژن‌دا ده‌كرێن و خۆتیان لێ به‌دوور بگره، له‌وانه:
١. ته‌كبیری به‌كۆمه‌ڵ و یه‌كده‌نگ، یان وتنه‌وه‌ی له دوای كه‌سێك بۆ ستاندنه‌وه‌ی.
٢. یاری و گه‌مه‌كردن له ڕۆژانی جێژن به شتانێك كه ناشه‌رعین و حه‌رامن، وه‌ك گوێگرتن له گۆرانی و مۆسیقا، سه‌یركردنی فیلمی بێسوود، تێكه‌ڵاوی ژنان و پیاوان كه مه‌حره‌م نین به‌یه‌ك، زۆرێكی تریش له كاری ناشه‌رعی كه له جێژنه‌كاندا ڕوو ده‌ده‌ن و چاوپۆشی‌یان لێ ده‌كرێ.
٣. ئیسرافكردن و زیاده‌ڕه‌ویكردن له شتانێك كه پێویست ناكات و هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی تێدا نییه له خواردن و خواردنه‌وه و شتانی دیكه، خوای (متعال) ده‌فه‌رموێ: وَلاَ تُسْرِفُواْ إِنَّهُ لاَ یُحِبُّ الْمُسْرِفِینَ. الأنعام: ١٤١.
٤. گرتنی نینۆك و لابردنی موو و پێشقوربانی بۆ كه‌سێك نییه‌تی هێناوه قوربانی بكات، چونكه پێغه‌مبه‌ر نه‌هی له‌وه كردووه.
٥. كۆبوونه‌وه له ماڵی كه‌سێك كه تازه كه‌سێكی مردبێت و تازه‌كردنه‌وه‌ی ماتهمییهكه له‌سه‌ری، هه‌روه‌ها ڕۆیشتن بۆ سه‌رقه‌بران و سه‌ردانی مردووه‌كان له ڕۆژی جێژن‌دا به‌تایبه‌ت بۆ ئافره‌تان كه جڵه‌وگیرییان لێ كراوه سه‌ردانی گۆڕستانه‌كان بكه‌ن. هه‌روه‌ها چوون بۆ سه‌ر مه‌زار و گۆڕی كه‌سانی پیاوچاك و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یان.
٦. خۆلێچواندن و خۆشێواندن به بێباوه‌ڕان و كافران له ڕۆژی جێژن‌دا.
٧. چوون بۆ سینه‌ما، قاوه‌خانه‌كان و جگه‌ره‌كێشان و به‌هه‌ندنه‌گرتنی كاره ناشه‌رعییه‌كان به پاساوی ئه‌وه‌ی كه جێژنه و ئاسایییه.
له كۆتاییدا
برا و خوشكی باوه‌ڕدارم،
له‌بیرت نه‌چێ:
له ڕۆژانی جێژن‌دا سوور به له‌سه‌ر چاكه‌كردن، گه‌یاندنی به‌زه‌یی، سه‌ردانی خزم و كه‌سوكار، وازهێنان له ڕق و كینه و خه‌شم و دووبه‌ره‌كی، دڵی خۆت له تاوانه ده‌روونییه‌كان و به‌رچاوه‌كانیش پاك بكه‌ره‌وه، فه‌رمان بده به چاكه و جڵه‌وگیری خراپه بكه، سۆز و به‌زه‌یی بنوێنه به هه‌ژاران و ده‌سكورتان و هه‌تیوان و هه‌وڵ بده خۆشی و شادی بخه دڵیانه‌وه.
له خوا ئه‌پاڕێینه‌وه كه شاره‌زامان بكات له ئایینه‌كه‌ی و نزیكمان بكاته‌وه له خۆی و به‌ر خوڕڕهمهی بارانی ڕه‌حم و به‌زه‌یی و لێبورده‌ییی خۆیمان بخات.
له ناخی دڵمه‌وه ئه‌كه‌م لێتان جێژنه پیرۆزه
بۆ هه‌موو برا و خوشكێك كه بۆ ئه‌م یاده دڵسۆزه
وصلى الله وسلم على سیدنا محمد وعلى اله وصحبه وسلم
واتا: به‌راستی ئه‌وانه‌ی خوا‌و پیغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه و سلم ) ئازار ده‌ده‌ن ، خوای گه‌وره له‌عنه‌تی لئ كردون له دنیا‌و قیامه‌تدا ، ئینجا فه‌رموی : هیچ ئازاریك له‌وه گه‌وره‌تر نیه : كه ده‌رباره‌ی باوكی پیغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه و سلم ) بگۆترئ : ( باوكی پیغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه و سلم ) له دۆزه‌خدایه ) بروانه ( الحاوی للفتاوی ) ل ( 401 ) ب ( 2 )