بابه‌ت: ببوره دایکی من باشتره
منداڵێکی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌منداڵێکی هه‌ژاری وت:
دایکم ئۆتۆمبێلێکی نوێی کڕیوه،دایکم له‌دایکی تۆ ده‌وڵه‌مه‌ندتره..،
دایکم خزمه‌تکارێکی بۆ گرتوین بۆ ئه‌وه‌ی گرنگیمان پێبدات کاتێک دایکمان سه‌رقاڵه به‌ده‌وامه‌وه،بۆیه دایکم له‌دایکی تۆ ده‌وڵه‌مه‌ندتره.،
دایکم چێشت لێنه‌رێکی به‌توانای بۆ گرتووین هه‌تا خۆشترین جۆری خواردنمان بۆ دروست بکات،بۆیه دایکم له‌دایکی تۆ ده‌وڵه‌مه‌ندتره.. ،
دایکم پزیشکێکی تایبه‌تی بۆ گرتووین هه‌تا به ووردی چاودێری ته‌ندروستیمان بکات،بۆیه دایکم له‌دایکی تۆ ده‌وڵه‌مه‌ندتره.. ،
دایکم مامۆستایه‌کی تایبه‌تی بۆ گرتووین بۆ ئه‌وه‌ی له‌وانه‌کانماندا زیاتر بهتوانابین،بۆیه دایکم له‌دایکی تۆ ده‌وڵه‌مه‌ندتره.. ،
منداڵهههژارهکه قسه‌کانی به‌منداڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌که بڕی و پێی وت:
دایکم به‌ده‌ستی خۆی باشترین خواردنمان بۆدروست ده‌کات و گرنگیمان پێده‌دات و له‌نزیکه‌وه ئاگای لێمانه.. .،
ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌ی ئه‌و به‌سه بۆ من به‌و خۆشه‌ویستییه‌ی بۆمان ده‌رده‌بڕێت به‌تایبه‌تی کاتێک ئه‌و له‌دوای ئێمه‌وه پاشماوه‌ی خواردنه‌که‌ی ئێمه ده‌خوات،هه‌تا دڵنیابێت ئێمه تێرنانمان خواردووه .
نانی گه‌رممان ده‌داتێ و خۆی ته‌نیا قه‌راغی نانه‌که ده‌خوات،
گۆشتی مریشک ده‌دات به ئێمه‌و خۆی ته‌نیا باڵه‌کانی ده‌خوات .
کاتێک نه‌خۆش بین به‌دیارمانه‌وه تا دره‌نگانێکی شه‌و بێ‌دار ده‌بێت،
جلی نوێ بۆ ئێمه ده‌کڕێت و خۆی به پێڵاوی دڕاوه‌وه هاتوچۆ ده‌کات،
ببوره هاوڕێکه‌م دایکی من زۆر له‌دایکی تۆ ده‌وڵه‌مه‌ندتره