بابه‌ت: كه‌مالى...........
به‌رانبه‌ر تاقـــى ئه‌برۆت ڕوو له ميحــرابى دووعـــا نــاكهم
دوو چاوى مهستـى نازت شاهيدن من كــارى وا نــــاكهم
تــهماعكـــارى و ڕيايى عــهيب و بێنامووســى يه بۆ پيــاو
ئـــه‌گــه‌ر تاجم له‌سه‌ر كا قــه‌ت, ڕييــا بۆ پادشـــا نـــاكهم
وهفــــادارى لاى مــــن فــــهرزه تــــامــــــاوم لــــه دنيــــادا
له پاش مه‌رگيش له‌ڕۆژى مهحشــهرا ته‌ركى وهفانــــاكهم
ســـهبـــا نه‌ختێ له تۆزى خاكى ڕێـى بۆمن ئـهگـهربێنيت
ئــــيتــر بـــۆ جـــارى ئێشى چـــاوهكــهم داواى دهوانـــاكهم
لــه گه‌ڵ گهلمـا ( كه‌مالى ) گه‌ر خيانه‌ت كه‌م قوڕمساغــم
لـــه دنيا و قيامــــهت ڕوو ڕهشـــى قاپــــى خـــودا نـــا كه‌م