بابهت: چیرۆکی سەرتاشێکی ئیتالی
ڕۆژێکیان جوتیارێکی چینی هات بۆ لای ئەم سەرتاشە تا قژی بتاشێت
کاتێک تەواو بوو،جوتیارە چینیەکە بە سەرتاشەکەی ووت حەقەکەی چەند دەکات؟
سەرتاشەکە ووتی:هیچ ناکات
جوتیارەکە ووتی:بۆ؟
سەرتاشەکە ووتی:چونکە من ئەمەوێت بە هۆی قژ تاشینی خەڵکی سودێک بگەیەنم بە کۆمەڵگا
جوتیارەکە ووتی:زۆر سوپاس بە ڕاستی شەرمەزارت کردم
بۆ سبەینێ کە سەر تاشەکە چویەوە بۆ دوکانەکەی لەبەردەم دوکانەکە ٣ ئینجانە گوڵ دانرا بوو نامەیەکیشی لەسەر بوو لێی نوسرا بوو سوپاس،سەرتاشەکە زانی ئەمە جوتیارە چینیەکە بۆی ناردووە
دوای چەند ڕۆژێکی تر بازرگانێکی ئالتوون کە فەرەنسی بوو هات بۆ سەرتاش خانەکە تا قژی بتاشێت ،دوای ئەوەی تەواو بوو بازرگانەکە بە سەرتاشەکەی ووت حەقەکەی چەند دەکات؟
سەرتاشەکە ووتی:هیچ ناکات
بازرگانەکە ووتی:بۆ؟
سەرتاشەکە ووتی:چونکە من ئەمەوێت بە هۆی قژ تاشینی خەڵکی سودێک بگەیەنم بە کۆمەڵگا
بازرگانەکە ووتی:زۆر سوپاس بە ڕاستی شەرمەزارت کردم
بۆ سبەینێ کە سەر تاشەکە چویەوە بۆ دوکانەکەی لەبەردەم دوکانەکە ئەڵقەیەکی ئاڵتون دانرا بوو لەگەڵ نامەیەک کە لێی نوسرا بوو سوپاس،سەرتاشەکە زانی ئەمە بازرگانەکە بۆی ناردووە
دوای چەند ڕۆژێکی تر گەنجێکی کورد هات بۆ سەرتاش خانەکە تا قژی بتاشێت ،دوای ئەوەی تەواو بوو گەنجە کوردەکە بە سەرتاشەکەی ووت حەقەکەی چەند دەکات؟
سەرتاشەکە ووتی:هیچ ناکات
گەنجەکە ووتی:بۆ؟
سەرتاشەکە ووتی:چونکە من ئەمەوێت بە هۆی قژ تاشینی خەڵکی سودێک بگەیەنم بە کۆمەڵگا
گەنجەکە ووتی:زۆر سوپاس بە ڕاستی شەرمەزارت کردم
بۆ سبەینێ کە سەر تاشەکە چویەوە بۆ دوکانەکەی لەبەردەم دوکانەکە ئەزانن چی بینی!!
.
ژمارەیەکی زۆر کوردی بینی کە هاتبوون قژیان بتاشن بە بەلاش.
ئازیز، له مهیلی هاتن و له ههوای مانهوهم و سوتانمدا مهگهر وهك پهروانه نهبووم
ههستم هێنده برینداره که بهسه بۆ ئهوهی تا ئهبهد لهگهڵتدا بێدهنگی ههڵبژێرم.!! [/size]