بابهت: حەقیقەت
لە کتێبی تۆ لەوە گەورەتری کە بیری لێدەکەیتەوە
لە مەلایانی پڕسی : فڵانە کەس دەناسیت ؟
وتی : ئەی چۆن
ووتیان : چۆن پیاوێکە ؟
ووتی : نیوەی باشە و نیوەی خراپ
وتیان : یانی چی ؟
وتی : بە چاوەکانی راستیەکان دەبینێت ، بە قاچەکانی لێی ڕادەکات
سەرنج :
کاتێك ئەرستۆ ، رەخنەی لە فەلسەفە گرت، پێیان وت : بۆ رێزی مامۆستاکەت لەبەر چاو نەگرت ؟
وتی : مامۆستاکەم خۆش دەوێط بەڵام حەقیقەتم لەو خۆشتر دەوێ
هێز " حەقیقەت "ی زیاتری لەهەر شتێك خۆشتر دەوێت، رێزێکی زۆریشی لێدەگرێت. خۆی بەراستی دەزانێت و ڕاستیش بە خۆی ، بەڵام کەسی خۆ ویست هیچ کاتێك ناتوانێت " حەقیقەت " بەو جۆرەی کە هەیە هەست پێبکات، چونکە هەمیشە " حەقیقەت " لەو دیو چاویلکەی خۆبینی و خۆویستی و خۆپەرستییەوە دەبینی
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!