1

بابه‌ت: نواندنی نەرمی لەگەڵ ئافرەتدا بەڵگەی پیاوەتیتە

پیاوێك خۆی لە خێزانەکەی تووڕەکرد ، خێزانەکەیشی زیز و بێدەنگ بوو تا بیری کردەوە کە بڕواتەوە ماڵی باوکی
جل و بەرگەکانی خستە ناو جانتاکەی تا بڕوات
هاوسەرەکەی هەستی بەمە کرد کە دڵی لێی شکاوە و ئەیەوێت بڕوات لەبەر ئەوە بە شێوەیەکی نەرم و ڕووگەش بە زەردەخەنەیەکی جوان پرسی:
خەریکی چیت گیانەکەم ؟

خێزانەکەی : جلەکانی هاوین هەڵئەگرمەوە و جلی زستانە ئەهێنمە دەرەوە

ئافرەتانی ناسك و دڵ پاك ئەوانەن کە
( بە ووشەیەك دڵیان چاك ئەبێتەوە وە تەنها یەك زەردەخەنەیان بەسە)