1

بابه‌ت: له‌ په‌نجه‌ره‌ی به‌هه‌شته‌وه‌!

كه‌سێ هه‌بوو دانه‌نیشت، مه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ خۆی نه‌بێت
له‌هه‌ر كوچه‌یه‌ك گوڵێكی چاند
له‌هه‌ر زه‌مه‌نێك قالۆنچه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌ كرد
ئه‌و له‌ په‌نجه‌ره‌ی به‌هه‌شته‌وه‌ سه‌یری مرۆڤی ده‌كرد
تابووتی خسته‌ ئه‌و خه‌وانه‌ی له‌ رۆخ ئاره‌زووه‌كانی دۆزه‌خ كۆبووبوونه‌وه‌
كه‌سێ بوو...
خه‌ریكن گوێی ژیان ئه‌گرن، تا ناوی ئه‌و له‌ بولبوله‌وه‌ بێت و نه‌بیستێته‌وه‌

jasim shwani
http://im31.gulfup.com/F4Zqx.jpg

جاسم شوانی /facebook
https://www.facebook.com/jg.ali3

2

وه‌ڵام: له‌ په‌نجه‌ره‌ی به‌هه‌شته‌وه‌!

کاک جاسم نوسینه‌کان ئی خۆتن؟

زۆر به‌مانان ده‌ست خۆش

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

3

وه‌ڵام: له‌ په‌نجه‌ره‌ی به‌هه‌شته‌وه‌!

به‌ڵی كاكه‌ كۆسره‌ت گیان هی برای بچوكتن
سوپاسی تۆ به‌رێز ده‌كه‌م

جاسم شوانی /facebook
https://www.facebook.com/jg.ali3

4

وه‌ڵام: له‌ په‌نجه‌ره‌ی به‌هه‌شته‌وه‌!

ده‌ستت خۆش بێت برام

مـن وه‌کـو هـیـچ کـه‌س نـیـم ئه‌گه‌ر ئـه‌تـه‌وێـت وه‌کو که‌سانـی تـر بــم کـه‌سانـی تـر هــه‌ن...!!!
http://www.kurdupload.com/images/Zpnpxt1374501731/8541_324917554307553_631240033_n.jpg

5

وه‌ڵام: له‌ په‌نجه‌ره‌ی به‌هه‌شته‌وه‌!

سوپاس كاك ئاری گیان

جاسم شوانی /facebook
https://www.facebook.com/jg.ali3

6

وه‌ڵام: له‌ په‌نجه‌ره‌ی به‌هه‌شته‌وه‌!

جاسم شوانی نووسی:

به‌ڵی كاكه‌ كۆسره‌ت گیان هی برای بچوكتن
سوپاسی تۆ به‌رێز ده‌كه‌م

- ئاڵۆز ده‌نووسی، به‌هیوای به‌رده‌وام بوون.

7

وه‌ڵام: له‌ په‌نجه‌ره‌ی به‌هه‌شته‌وه‌!

سه‌رده‌مانێك به‌تایبه‌تی سه‌رده‌می كلاسیك سه‌رده‌می ئالۆزی بوو، ده‌قه‌كان به‌ گشتی پێچراوبوون، به‌ڵام له‌ سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه‌ سه‌رده‌می ئالۆزی كاڵ بۆته‌وه‌ له‌ ئه‌ده‌بیاتدا؛ له‌وكاته‌وه‌ حیجابه‌كان له‌سه‌ر نوسین لاچوون...
به‌لام من حه‌ز ده‌كه‌م نوسین، به‌تایبه‌ت ده‌قی شیعری وه‌ك پرته‌قاڵ داپۆشراوبێت، یاخوود خۆی ئه‌وه‌ ده‌خوازێ، چونكه‌ گه‌ر بته‌وی لادان و مجازییات و خه‌یاڵ و شێوازه‌ ئه‌ده‌بییه‌كان به‌كاربێنی ... به‌گشتی عیشق بنووسییه‌وه‌،  ئه‌وا تاریك ده‌رده‌كه‌ویت، یاخوود نوسینه‌كه‌ ئاڵۆزت ده‌كات..
من هه‌ست به‌ خۆم ده‌كه‌م هێشتا یه‌ك چۆریش (یه‌ك دڵۆپیش)م له‌م كاره‌ مه‌زنه‌ نه‌كردووه.
سوپاس كاك سه‌رهه‌نگ گیان... گه‌ر شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ی ئێمه‌ و ئێوه‌ش سوته‌مه‌نییه‌كه‌ی بمێنێ ئه‌وا به‌رده‌وام ده‌بم له‌رێگا بڕین له‌گه‌ڵتان.

جاسم شوانی /facebook
https://www.facebook.com/jg.ali3