بابه‌ت: نوسینێکم بۆ{دێگه‌ڵه}
چه‌ندی سه‌یرت که‌م تێرنابم هێنده دڵ گیروجوانی
کامه ئاواز دانه‌ر ؟ کامههۆنراوه نوس ؟ کامه وێنه‌کێش ؟
ده‌توانن پێناسه‌یه‌کت بکه‌ن ؟
بیتهۆڤنی ئاوازدانه‌ر کوا ؟کوا مام هه‌ژاری شاعیر ؟ تیسیانۆ فیچیلۆی وێنه‌کێش له‌کوێیه؟
کاتێ بیتهۆڤن هات ئاواز و دا‌نێت تا گوڵه‌کان و سروشت سه‌مابکه‌ن
به‌ڵام بیتهۆڤن سه‌ری سورما ! لهجوانیهکهت
بولبول و چۆله‌که‌کان ئاوازێکیان ده‌چری بیتهۆڤن خۆی که‌وته سه‌ما کردن!
مام هه‌ژار هات تا هۆنراوه‌یه‌کت بۆ بنوسێت
به‌ڵام که‌سه‌یری شاخ و دۆڵهکانتی کرد !
حه‌په‌سا له‌جوانیت شاخه‌کان قه‌ڵه‌می ده‌ستی مام هه‌ژاریان برد!
دۆڵه‌کان بون به لاپه‌ره‌یه‌ک تا شاخه‌کان خۆیان هۆنراوه‌یه‌ک بۆ مام هه‌ژار بنوسن!
کاتێ تیسیانۆ ڤیچیلۆ هات وێنه‌یه‌کت بکێشێ ؟
له‌دیار جوانیه‌که‌ت ئاخێکی هه‌ڵکێشا وتی'؛من وێنه‌ی هه‌موو جیهان ده‌کێشم
به‌س ناتوانم وێنه‌یه‌ک بکێشم که‌شوێنه‌که‌ی صه‌دان شه‌هیدی داوه بۆئه‌وه‌ی هه‌ر به‌گه‌شاوه‌یی جوانی بدره‌وشێته‌وه!!!!!!!!..//!//..!!//////////////...
نوسینی #کۆسره‌ت
تێبینی بۆ دێگهڵهم نوسیوه
[/center]