بابهت: نامەیەكی گاندی بۆ هەمووان...!
نامەیەكی گاندی بۆ هەمووان
من دەتوانم باشبم، خراپ بم، خائین بم، وەفادار بم، فریشتەبم یا شەیتان . من دەتوانم تۆم خۆش بوێت یان رقم لێت بێتەوە. دەشتوانم بێدەنگ بم، زانابم یان نەزان. یانی من مرۆڤێكم ئەم هەموو سیفەتەم تێدایە...
تۆش لەبیرت نەچێت ئەم شتانە بزانە:
من نابێت ئەو كەسەبم تۆ دەتەوێت. من ئەو كەسەم كە خۆم دەمەوێت، من دەبێت ئەو كەسەبم كە خۆم دەمەوێت دروستی بكەم، تۆ گەر بەنیازبیت بە ئارەزوەكانت من بجوڵێنیت ئەوە نابێت. بیركردنەوە و ئیشكردن، خۆشی دەدات بە ژیانی مرۆڤەكان نەك ئارەزوەكان. من مەجبور نیم ئەو كەسەبم كە تۆ دەتەوێت. تۆش دەتوانی هەڵبژێریت منت دەوێت یان نا؟!.. بەڵام بیرت نەچێت ناتوانی بریاربدەیت كە دەبێت من چۆن بم.
دەتوانی خۆشت بوێم بەو جۆرەی كە هەم. دەشتوانیت بێزاربیت لێم بە بێ ئەوەی شتێكم كردبێت، بەهەمان شێوە منیش ئەوە دەتوانم. دەزانی بۆ؟ چونكە هەردوو كمان مرۆڤین. ئەم دونیایە هی مرۆڤەكانە. بەڵام ئەم دونیایە هی ئەوانەيە هەستیان جوانە. تۆ ناتوانیت خۆت بسەپێنی بەسەرمنداو خۆت فەرزكەی بەسەرمدا. منیش هەروەها. تەنها خودا دەتوانێت باڵا دەست بێت بەسەر هەمووماندا.
هاورێیانم..
من بەم جۆرە خۆم پەروەردەكردوە. حەسودەكانم خۆش ناوێن، بەڵام حەزدەكەم ئیدی حەسود نەبن. دوژمنەكانم كەیفیان بەوە دێت نابوتم كەن بەڵام نەیان توانی. بیرتان نەچێت ئەگەر من حەقی ئەوەم نەبێت ستایشم بكەن مەیكەن. بەهەمان شێوەش حەقی ئەوەم نەبێت خۆشتان بوێم خۆشتان نەوێم. تكایە نە حەسودبن، نەدوژمن. نە چاودێر بەسەركەسەوە. من لایەق بە ستایشم و تۆش بەهەمان شێوە. بیرت نەچێت ئەگەر چاوت بەم نوسینەی من كەوت، هەموو رۆژێك بیخوێنەوە و بیهێنەوە بیری خۆت. هەموو مان مرۆڤین. شتی تایبەتی خۆمان هەیە. دەبێت یارمەتی یەكتر بدەین. بە هوشیاریەوە مامەڵە لەگەڵ مرۆڤەكان بكە. مرۆڤ شایەنی رێز و ستایشە. بیرت نەچێت ئەمە باشترین كلیلی دەرگاكانی ژیانە..
" ماهاتما گاندی "
" وەرگێرانی : نەبەز گۆران "
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm