1

بابه‌ت: لوئه ی صلاح ‌ هـه‌ولێری له‌دۆراندن رزگـار كـرد

لوئه ی صلاح ‌ هـه‌ولێری له‌دۆراندن رزگـار كـرد

له‌یارییه‌كی دواخـراوی خـولی بژارده‌ی یانه‌كـانی عێراق بۆتۆپی پێ له‌یاریگـای شعب له‌بغدا هـه‌ردوو یـانه‌ی هـه‌ولێر و شـورته‌ روبه‌ری یه‌ك بوونه‌وه‌ له‌یارییه‌كه‌شدا هـه‌ردوو یانه‌ به‌ئه‌نجـامی ( 1 – 1 )یه‌كسـان بوو .
دوای ئه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ له‌گێمی یه‌كـه‌م هیچ گۆڵێكی تێدا تۆمـار نـه‌كـرا به‌ڵام له‌گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌ یاریزان مهدی كامل له‌خوله‌كی 61 توانی یانه‌ی شورته‌ بكـاته‌ خـاوه‌ن گۆڵی یه‌كـه‌م ، له‌دواخوله‌كی یارییه‌كه‌ش دا یاریزان لوئه‌ی صلاح توانی یانه‌ی هـه‌ولێر له‌دۆراندن رزگـار بكات كـاتێك له‌خوله‌كی 90 گۆڵی به‌رامبه‌ری تۆمـاركـرد .
شورته‌ له‌پێشه‌نگ مـایه‌وه‌ به‌كۆكـردنه‌وه‌ی 68 خـاڵ له‌32 یاری ، هـه‌ولێریش له‌پله‌ی 4 دێت به‌كـۆكردنه‌وه‌ی 61 خـاڵ له‌ 30 یاری

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

2

وه‌ڵام: لوئه ی صلاح ‌ هـه‌ولێری له‌دۆراندن رزگـار كـرد

[size=22]ده‌ سته‌ كانت خۆش كاكه‌ سانی ماندونه‌بی برام به‌ هیوای سه‌ركه‌وتن له‌ یاریه‌كانی داهاتوو[/size]