بابهت: بوختان دروستكردن ...!
تۆمەت دروستكردن
- ژنێك تۆمەت ( بوختان) ی زۆری بۆ یەكێك لە دراوسێكانی دەكرد.ئیدی وای لێهات، زۆربەی دراوسێكان ئەم تۆمەت(بوختان) یان بیست. ئەو كەسەی شتەكانی بۆ هەڵبەسترابوو، زۆر نیگەران و پەرێشان بوو.
پاش ماوەیەك ژنەكە بیری كردەوە ئەو هەموو شتانەی بۆ دراوسێكەی هەڵبەستووە راست نەبوون و حاڵی پەرێشان بوونی دراوسێكەی نیگەران و پەشیمانی كردەوە.
بۆ ئەم مەبەستە گەڕا بەشوێن حەكیمێكدا تا یارمەتی بدات و بتوانێت چارەسەرێك بۆ ئەو هەڵەیەی كردوویەتی بدۆزێتەوە.
- حەكیمەكە پێی ووت: بڕۆ بۆ بازار مریشكێك بكڕە و پاشان سەری ببڕەو هەرچی پەڕی هەیە لێی بكەرەوە. پەڕەكانی لەسەر شەقامەكەی لای ماڵی خۆت بڵاو بكەرەوە.
ژنەكە زۆر سەری سوڕما لەم كارە، بەڵام رۆیشت ئەنجامی دا.
- بۆ ڕۆژی دوایی حەكیمەكە بە ژنەكەی ووت: ئێستا بڕۆ چی پەڕت بڵاوكردووەتەوە بۆم كۆ بكەرەوە و بۆم بهێنەوە. ژنە رۆیشت هیچی نەمابوو سێ چوار دانە نەبێت.
هێنایەوە و هاتەوە.
- حەكیمەكە پێی ووت: بڵاو كردنەوەی پەڕی مریشكەكە زۆر سادەو ئاسانە. بەڵام كۆكردنەوەیان كارێكی زۆر زەحمەتە. تۆمەت( بوختان) كردن و خراپ وتنی خەڵكیش شتێكی زۆر ئاسانە. بەڵام پەشیمان بوونەوە و چاككردنەوەی كارێكی زۆر قورسە.
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm